1

71 25 19
                                    

لە بەرامبەری بووم
گرژییەک لەسەر ڕووخساری بوو
کە شاراوە نەبوو لە چاوی هەمووان

برۆکانی
ئەوەی دەردەخست کە چەندە بێزارە لەم مەجلیسە

قاچەکانی
بەجۆرێک لە زەوی دەدا
ئێحساسی ئەوەی زەوییەکە شەق ببات
باڵی کێشا بوو بەسەرمدا

چەندە توڕە بوو

ناهــ!!
توڕە نەبوو
تەنها
زۆر بێزار بوو

لەچی؟؟
ئاخۆ دەبێ
کۆبونەوەکان بەو جۆرە تێکی بدەن؟

یان ئەوەتا
لەڕوانگەی ئەوەوە، خێزانی ئێمە
بێزارکەر و گیرن

شایەد
خۆی کێشەیەکی هەبێت

لەوانەشە خۆی کوللەن
ڕوو گرژ و سارد بێت

بەڵام خۆ ناکرێ
بەو ڕادەیەش بێت!!

بزەیەک، خەندەیەک، شتێک؟
هەر دەبێ کاردانەوەیەکی هەبێت ها...

مەسەلەن لە خوازبێنیە
جوان نیە بەو شێوازە جدی بێت

تەواوی بنەماڵەکە
چاویان لەسەر پیاوی مەجلیس بوو

پیاوی مەجلیس بە زۆری
دەربارەی ژیانی داهاتوو و گەنجان و مەسەلەی ژن خوازی و سەروەت و سامان و کار و ئیش
دەدوا

هەموان بە هێمنی گوێیان لێ دەگرت

منیش بە ناخێری گیانم
چاوم هەر لەسەر کوڕی بنەماڵەکە بوو

بە غەڵەت تێمەگەن
مەبەستم داخوازیکەرەکە نیە

مەبەستم براکەیەتی

چەند بە هەیکەلە
خوایە بەقوربانی بەشت بم
لەم نەوعانەشمان هەبوە و من نەمزانیوە؟!!

هەتیو برۆی چەند کەمەند کێشە
ناکرێ چاوی لەسەر لابدەم

ئاگام لێبوو کە باوکم چاوی چوە سەرم
حەتمەن زانیویەتی کە چاوم چەند ح*یزە

خوایە تۆبە
بەپەلە هۆڵەکەم جێهێشت و چومە مەدبەخ

تا کۆتایی هاتنی کۆبونەوە خێزانیەکە
لە مەدبەخ خۆم سەرقاڵ کرد بە وشککردنەوەی قاپەکان

بەڵام ئەمە ڕێگر نەبوو لە بیستنی دەنگی پیاوانی مەجلیسەکە

باپیرەی کاکی زاوا
بەزۆری قسەی دەکرد

لەسەرەتادا وامدەزانی باوکی زاوایە

ماشەڵڵا دەڵێی گوێزی ساقە
هەر بەگەنجی ماوەتەوە

جارێ بەو جلانەوە
کە کراسێکی سپی و پانتۆڵێکی ڕەش بوو
زۆر قۆز دەردەکەوت

کلاسیک و پیاوانە
جلێکی تەواو فەرمی

کوڕەزاکانیشی بەهەمان شێوە

من تازە زانیبووم کە زاوا باوکی نیە
بەڵام باپیرەی بەخێوکاری خۆی و براکانی بوە

دەبوو سەرەتا
برا گەورەکەیان کچ بخوازێ

بەڵام وا دیارە
کوڕە بچوکی ماڵ زۆر پەلەی بوە...
.......

دَەربَەدَەرWhere stories live. Discover now