هەرگیز هیوا لەدەست مەدە
هیوا کلیلی ژیانە.
" سەیری ئەو جلانە چەند کیوتن؟" جۆنگکوک بە دڵخۆشییەوە وای بەسارا وت کە لە ژورەکەی دانیشتبوو و جۆنگکوکیش تابلێتێکی لەدەست بوو و لەناو بازاڕدا سەیری جلوبەرگی منداڵانی دەکرد، سارا هیچ وەڵامی جۆنگکوکی نەدایەوە و خۆی بەشتێکی ترەوە خەریک کرد، جۆنگکوک خەندەکەی کاڵبویەوە کە هەستی کرد دووبارە سارا گوێی لێ ناگرێ.
ماوەیی مانگێکە حاڵیان ئاوایە سارا هەمیشە جۆنگکوک پشتگوێ دەخات، هەرگیز گوێ بەقسەکانی نادات، جۆنگکوک پێی بڵێ بخەوە ناخەوێت بڵێ مەخەوە دەخەوێت، هەمیشە دژی قسەکانیەتی، وەک ئەوەی پێی بڵێت هەرگیز ناکەومە ژێر فەرمانەکانت، جۆنگکوک ئەمجارە بەڕاستی دەیەوێت بیسەلمێنێت کە گۆڕاوە، دەیەوێ نیشانی بدات لەناخی دڵەوە سارای خۆشدەوێت.
" دەتەوێ دایک و باوکم ببینیت؟" جۆنگکوک هەوڵیدا بابەتێکی تر بکاتەوە و ئیدی هەموو ڕاستیەکان بۆسارا باسبکات، سارا قسەکەی لا سەیر بوو مەبەستی چیە لەدایک و باوکم ئەی ئەوان نەمرد بوون؟ بەڵام دواتر تێگەشت " تەنانەت دایک و باوکیشت نواندن بوون وایە؟ ئەویش درۆ بوو؟ هێندە ڕقت لێم بوو نەت دەویست دایکو باوکیشت بەمن بناسێینی" سارا بەدەنگێکی شکاو پڕ ئازارەوە وای وت و هەڵسایەوە و ژورەکەی بەجێهێشت، جۆنگکوک تروسکەیەکی سارد و بێ وەڵامی بە دڵ و مێشکی تێپەڕی و بەخێرایی هەڵسایەوە تا بەدوای بکەوێت نەکا لەشوێنێک ئازاری پێبگات.
" دلبەرەکەم بۆکوێ بەم نیوەشەوە " جۆنگکوک کە هەستی کرد سارا دەیەوێ لەماڵەکە بچێتە دەرەوە پرسی، بەڵام دیسانەوە هیچ وەڵامێکی لەسارا دەست نەکەوت، بۆیە بەخێرایی دەستی گرت و وایکرد بوەستێ لە ڕۆشتن" سەیرکە هەرکوێت دەوێ پێمی بڵێ من تۆ دەبەم بۆ ئەوێ تەنها ئاوا مەڕۆ شتێکت بەسەر دێت بەم شەوە" جۆنگکوک هەوڵیدەدا سارا قایل بکات کە بەتەنها نەچێتە دەرەوە لەماڵەوە بۆیە پێشنیاری کرد کە خۆی بیباتە دەرەوە، هیچ قسەنەکردنێک لەلایەن سارا بۆ جۆنگکوک وەک قایل بوونێک وابوو، بۆیە هەر دەستەکانی سارا گرتبوو بەرەو گەراجی ئۆتۆمبێلەکەیان چوو " دەستم بەردە خۆم دێم" سارا بە توندی دەستەکانی لەنێو دەستی جۆنگکوک دەرکرد و وای پێ وت بەبێ ئەوەی سەیری بکات، ئەم ڕەفتارانە بۆ جۆنگکوک وەک مردنێک وان، سارا هەمیشە وەک دوژمنێک و وەک نەناسراوێک ڕەفتاری لەگەڵ دەکات.
YOU ARE READING
دڵێڪی برسی(کۆتای وەرزی دوو)
Любовные романы"بەڵام منداڵەکەمان!!" "تۆ بکوژی تۆ کوشتت". "هیچ دەرفەتێک نیە تا دیسانەوە ببینەوە خێزانێک؟"لەناخی خۆی پرسیاری کرد ژیان بۆچی هێندە پڕ ئازارە بۆچی هێندە قورسە ئایا بەڕاستی دەبێت خێزانێک بەدەست بهێنێتەوە. "ئەوەی تۆ بەرامبەر من کردت کەم نەبوو جۆنگکوک" ئ...