ئانی^کاتژمێر دەی بەیانییە و زیاتر لە دوو کاتژمێرە کە جۆنگکوک چووەتە سەر کارەکەی و لەوەتەی ماڵەوەی جێهێشتووە بێ ئۆقرەم و هەر بەدوای ئەو وێنە نەفرەتییە ئەگەڕێم
لەبەرەوەی لەدوای ئەوەی هاتوومەتە ئێرە و لێرە ئەژیم هێندە بیرم لە مینگیوو نەکردوەتەوە زۆر گرنگیم بەو وێنەیە نەیاوە و نازانم ئەسڵەن لەکوێشم داناوە
ژوورەکەی خۆم، ئەوەی خۆم و کووک، هەموو ژوورەکانی تری ئەم ماڵەم پشکنیوە بەڵام نەمدۆزییەوە و نەمدۆزییەوەئەترسم کە جۆنگکوک دۆزیبێتییەوە بەڵام نا گەر بیدۆزیایەتەوە ئەوە بێگومان حەشری ئەکرد ...
لەخوارەوە بووم و ئەگەڕام ...
ماڵەکە زۆر گەورەبوو، چاوم بەقادرمەیەک کەوت کە لە کۆتاییەکەی دەرگایەکی ڕەنگ زیوی هەبوو
ئێرە تەقریبەن نزیکی کۆتایی ماڵەکە بوو
تا ئێستە نەمدیبوو چونکە هەرگیز نەگەڕاوم بەنێو ماڵەکە بەم چەشنەمەراقم کرد، ئەبێ چی نەفرەتییەک لەم کونە هەبێت؟ هەرچەن پێئەچێت هیچی تیا نەبێت یاخود تەنها ژێرزەمینێک بێت بەڵام بەهەرحاڵ چووم و قادرمەکانم بڕی، زۆر تاریک بوو بۆیە ڕووناکی مۆبایلەکەم بەکارهێنا تا ببینم
دەستم بۆ دەسکی دەرگاکە برد بەڵام نەکرایەوە، کلیلی هەیە ...کەمێک زیرەکیم بەکارهێنا و خۆم نوشتاندەوە و گەڕام بە زەوییەکەیا، و بەڵێ لەژێر فەرشە سورە قەیفەکەوە کلیلێکی لێبوو،
کردمەوەڕاستەوخۆ تۆز چووە نێو لوتم و چەند جارێک کۆکیم ...بە ڕووناکی مۆبایلەکەم سەیری دەوروبەرم ئەکرد،
ئەترسام، چونکە زۆر تاریک بوو ئێرە بەنزیکەیی وەک مەخزەنێک بوو ...
سەیری چەند شتێکم کرد، چەند سندوقێکی لێبوو، دەرگاکە سەرنجڕاکێش دیاربوو وامزانی وەک فیلم و دراماکان شتی سەیری لێ ئەبێت بەڵام نا ئەمە تەنها مەخزەنێکە ...ویستم بچمەوە چونکە زۆر ئەترسام زوزوو سەیری دواوەی خۆم ئەکرد نەوەک تارماییەک لەدوامەوە بێت ...هەرچەن خۆ ئەزانم بێسوودە هەرگیز تارمایی نابینرێت بەڵام بەهەرحاڵ بۆ ئاسوودەکردنی ترسەکەم وامەکرد
ویستم بڕۆم بەڵام لەناکاو چاوم چووە سەر وێنەیەک کە لەسەر سندوقێکی ڕەش دانرابوو، دانیشتمە سەر زەوییەکە و وێنەکەم هەڵگرت و لایتەکەم ڕوو لە وێنەکە کرد،
بەڵام، چاوەکانم فراوان بوو، شتێکم بینی کە بەژیانم چاوەڕێم نەکردبوو کە لێرە و لەو ماڵە بیبینم،ئەوە وێنەی دایک و باوکم بوو ....
تفێکم قوت دا و سەری سندوقەکەم لایا و سەیرم کرد،
چەند جل و بەرگ و کەل و پەلێک بوو، بەخێرایی هەڵمگرت و سەیرم کردن،
دەستم بەدەممەوە گرت و بەخێرایی چاوم پڕبوو
YOU ARE READING
فــریــشــتــە ئــاســا||J.JK
Fanfiction«پەیوەندییەکی ژەهراوی، لەهەمان کات پڕ لەخۆشەویستی» "فــریشـتـەکــانـ پــاکنــ، بەڵــام تــــۆ بــۆ مـــن پــــاکتـرینی ..." ئـــــەویـــ بــــۆ گــــرنــــگــــە بــــە چـــەشـــنـــێک ئــــامـــادەیــــە دڵـــی خـــۆی بـــبـــەخـــشـــێــت لــــە پ...