ڤــۆت بــکە کیوتـی
🌷🤍" پـۆڤــی جـیــنـا "
لـەبەردەم ئـاوێنەکـە وەستابـووم
بە پەنجەیەک لێواری ملی کراسەکـەمم لادەبرد
سەیری ئـەو شوێنەم دەکرد
کە تایهیۆنگ پەڵەی لێ درووست کـردبوو
شوێنەکەی پەڵەیەکی مۆری بچووکی پێوەیە
شەرمەزاریە گەر بێت و بەو جۆرە بچـمە گەشتەکە بۆ ئەمڕۆ !نـاشزانـم کەی لادەچـێت
بۆیە بولزێکی ملدارم پۆشی تا دیار نەبـێت
تاکە شتێک دڵم پێی خۆشە ئەوەیە کە
تایهیۆنگ ڕەفتارەکـانی ئاساییـە لەبەردەمم
ئەمەش واملێ دەکـات تێبگەم کە هیچی بیر نایەتەوە
ئـەوە بەڕاستی باشـە ....دوای ئەوەی ئامادە بـووم
یەک جانتام لەگەڵ خۆما بردە دەرەوە کە تەنها
کەلوپەلی پێویستی ئانی تیا بـوو
هەرخۆی تەنیا بۆ شەوێک دەمێنینەوە ....
چوومە دەرەوە لە ماڵـەوە بەرەو ڕێگاکە هەنگاوم نا
تایهیۆنگ لەنێو ئۆتۆمبێڵـەکەی بـوو
بەئاسایی دەرگاکەم کردەوە و سەرکـەوتـمکـەمێک سەیری کـردم پاشان چاوی لادا
شتێکی نامۆ لەمندا هەبوو ؟
بە شەرمەوە چاوم خستە لای جامەکەم
بەبێ دەنگی سەیری دەرەوەم کــرد .......°°°°°°°°
کاتژمێرێک بەڕێگاوە بـوون تا گەیشتینە
شوێنی مەبەســت
ئـەو جانتاکەی هەڵگـرت منیش ئانی'ـم خستە باوەشـم بەرەو ناوەوەی خانوەکـە چـوون
خانوێکی دوو قاتی مۆدێرن بوو ، لەناوەڕاستی کەنارێکی جوان و بێدەنـگ ...
بەشی پێشەوەی خانووەکە بە شووشە دەورەدرابـوو
هەردووکـمان بەرەو ژوورەوە چـووین
چاوەڕێ بـووم باوکە کیم لەوێ ببینـم
بەڵام دیارە بەهۆی کار و ماندوێتی نەیتوانیوە بەژداربێت لەگەڵـمانـا ....." من ئانی دەخەوێنـم "
بەئاسایی وتـم کاتێ تایهیۆنگ لەسەر قەنەفەیەک دانیشـت "تایهیۆنگ :-
ژوورەکەی ئێمە لەسەرەوەیە
" بە ساردی وتی و سەیری مۆبەکەی دەکرد "ژوورەکـەی ئێمە ؟
هەستـم بە خۆشیەک کرد لە گەدەمدا کەوایە
من و تایهیۆنگ دووبارە بەتەنها لەیەک ژوور دەبین !
لەدوای ئەوە چوومە سەرەوە
بەرەو ئەو ژوورە چـووم کە ڕووی بەرەو پێشەوەی خانووەکـە بـوو
ژوورێکی جوان و فراوان بوو
بالەکۆنێکی شووشەیـی هەبـوو لەوێوە دەیڕوانیە پێشەوە کەنارەکـە ....
YOU ARE READING
دایــەنــی کـچـەکـەم | ᴋ.ᴛʜ & ᴊ.ᴊᴋ✔
Romance( تەواوکراوە ) تــایهیۆنگ :- بـڕیـارە تەنـها وەک دایـەنێك بیـت لـە مـاڵـەکەم نە لـەوە زیـــاتــر ! [ بەتـۆنێکی سـارد و دەربـڕینـێـکی گـرژ وتـی ] کـیم تایهیـۆنگ گەنجێکی تەمەن 25 سـاڵ خاوەنی کچێکی 7 مانگـانە دوای ئەوەی بەهۆکارێک لە هاوسەرەکەی جیادەبێت...