سەرەتا ڤۆت بکە وەک ڕێز لە ماندو بونم ...
|________________|
؛دەبەنگ کەی کاتی ئەوە بووئێستا پێم ناڵێی چی لەم پەڵانە بکەم نیو کاتژێری دیکە پزیشکەکە دێتە بینینی ئاخۆ بیر ناکاتەوە چ بێمێشکێک ئەمە بەرامبەر ئافرەتێکی نەخۆش دەکا ..
جۆنگکوک بە توڕەییەوە دەیوت لەکاتێک هەوڵی دەدا بەجوانکاریەکە کەمێک شوێنەکەی حەشار بدا جوڵیای بێ ئاگا لەوەی کە دوبارە وەک بوکەڵەیەکی مردو کەوتبویە ژێر دەستی جیمین
ئۆکەی سەبارەت بە جیمین بە بێباکی پشتی ناوەتە کورسیەکەو جگەرە دەکێشێ وەک ئەوەی هیچ هەڵەیەکی ئەنجام نەدابێ ..
پاشان وتی ؛ببورە کوک نەمتوانی دان بەخۆمدا بگرم ...
لەو ساتە سەیر کردنێکی تیژی لە جۆنگکوکەوە وەرگرت ڕاستەوخۆ بێدەنگی کرددوای ماوەیەکی کم توانی پەڵەکانی کەمێک بشارێتەوە ..
بەڵام دەتوانی بەنامۆیی هەستیان پێ بکەی ..هەردوکیان لە پزیشکەکەیان دەڕوانی کە دوبارە پشکنینی چاوەکانی ماریانای دەکرد وە بە نامۆیی سەیری ملی دەکرد بەڵام هەوڵی دەدا دەری نەخا کەچی دو کوڕەکەی بنەماڵەی مین زۆر بەباشی درکیان پێ دەکرد ..
جیمین لە ژێری چاویەوە سەیری جۆنگکوکی توڕە و پەستی دەکرد کە بەهۆی کارە بێ سەرو بەرەکەی جەنابی جەوی گیراوە ..
پزیشکەکە سەری لە بێئەمەلیدا جوڵاندو بە هەناسەیەکی قوڵەوە وتی ؛ شتێکی تازە نییە تەنها هەست بە چاوەکانی دەکەم کەوا دەجوڵێن ...
————
لەلایەکی تری کۆشکی مینەوە پشێویەکی زۆر هەیە کاتێک یۆنگی بە پەستیەوە هاتو چۆ دەکاو چاوەڕوانی هاتنەوەی جۆنگکوکە لەگەڵ کوڕەکەی
دەستە ڕاستەکەی هاتە ژورەوە ؛ گەورەم بەڕێز جۆنگکوک کەمێکی تر دەگەڕێتەوە هەر ئێستا پەیوەندی کرد
ساتی دوای ئەوە یۆنگی بە دەنگە گرو قوڵەکەیەوە فەرمانی کرد ؛ئەو کاتەی گەڕایەوە بیهێنە ژورەکەم
؛بەسەرچاوان گەورەم ..
—
Yoongi;/
-
بزەیەکی کمم بۆ داڤێد کرد کاتێک دەرگای ژورەکەم کرایەوەو بە دڵخۆشیەوە خۆی خستە باوەشم ...
؛ئەپاا ...
بە ژێر چاوێکی ترسناک سەیری لای دەرگاکەم دەکرد کەوا جۆنگکوکی لێ وەستاوەو بە ساردی و بەبێ گرنگی دان سەیرم دەکا
وەک ئەوەی چاوەڕوانی ئەو سزایە بێ کە پێویستە پێی بدەم بەڵام با سەرەتا کوڕەکەم بلاوێنمەوەو پاشان بینێرم بۆ دەرەوەی ژورەکەم
YOU ARE READING
THE BIG BAD BO$$/✔️m.y.g
Horrorماریانا لە چاوە ڕەشەکانی یۆنگیدا دۆزەخی دەبینی کاتێک زامداری کرد وخوێن ڕوخساری گرتبویەوە .... /بردنی بیرۆکەکەی نیشانەی کەمی خۆتو بێئەقڵیو نەفامیتە بۆیە ئاگاداربە ⚠️🚫