پــارچــەکــراوەکــان

16 10 12
                                    






وەک دارەکانی باخچە
زۆر خوان ڕواین بەڵام کردیانین بە هەزار پارچە




پارچە کراین هەروەکو دار
بە خەنجەر و مشار

وەکو دار بەشمان هەر بڕینە
خۆری تەمەن زوو ئاوا دەبێ لەم ژینە


وەک ئەوەی پارچەکرابی بەتەور
خۆ کەس لەگەڵت ناگری وەکو هەور



ڕۆح دەکەن بە هەزاران پارچە
هێزیان نامێنێ هەرچی ئەژنۆ و قاچە


بێ بیرکردنەوە جەرگت دەبڕن
تێنووی ئازاردانتن زۆر لێت پڕن



هەر پارچەیەکت لەلایێکە
هەر باشبوونێکت بۆ تۆ باجێکە




ئەگەر باش بی خولەکێک
پارچەیەکت لەدەست داوە لەلایەن کەسێک




پارچەکرای بە دەستی چەن مرۆڤێک
تێبگە ئیتر شایەنی تۆ نییە هیچ سووکێک






(زێڕین)







هەموو ڕؤژێک تۆ دڵت پارچە دەکرێ لەلایەن ئەو کەسانەی کە زۆرت خۆش دەوێن دەزانم شعرەکەم هیچ نەبوو بەڵام گرینگ ئەوەیە پەیامەکەم گەیشتبی کە هیچ کەس شایەنی دڵ پاکەکەت نییە لەبیری مەکە شتە پاکەکان هەمیشە هەوڵدەدرێ دەستیان بۆ ببردرێ دڵی تۆش لەو پاکانەیە

ئـاوازی شـیـعـرەکـانWhere stories live. Discover now