_ 16 _

1K 226 565
                                    








ڤـــۆت بــکە
وەک ڕێزێـك لـە نووسەر کیوتـی
🤍🌷










" پــۆڤـی جـۆنـگـکووک "



لـە نەخـۆشخـانە گەڕاینـەوە
هەردووکـمان لەنێـو ئۆتۆمبێڵـەکەم بووین
جار جارە سەیرێکی نیکا دەکـەم
ئـەو بەردەوام لە مناڵەکەی دەڕوانـی
ئەوە ڕاستە مناڵێکـی جوان و بێ تاوانـە
بەڵام ئەی من چیە ؟



منـی هەڵخەڵەتـاند !
لەو شەوەی کە خەریک بوو بڕۆمە داواکاری ئەو
دەبوو هەموو شتێکم پێ بڵێت
نەک ئـەو ساتەی کاتی بەردەست نەمابـوو
بۆ وتـنی ڕاستیەکان ، وە ئێمەش بەو جۆرە بین
تەنانەت خۆشم سەرم لێ شێـواوە
گەر ئەو کوڕە خۆشینەدەویست ئەی بۆ وای بەسەر هێنا ؟



کەس نازانێت چەنێک ئازارم چەشت
ئەو ساتەی بۆ دووەم جار جینا ڕەتـی کردمەوە
هەموو لەپێناو خۆشویستنی براکەم بوو
زۆر هەوڵـم دا زۆر ...
تاکو ئازارەکەم لەبیر بکەم و ژیانێکی ئاسایی
وەک هەر خەڵکانێکی تر بژیـم
بەڵام نەمتوانـی ئەوە بـکەم




نیکـا :-
مـن ڕازیم ....
( کەمێک بێدەنگ بوو )
تـۆ ڕاست دەکەی جۆنگکووک ، هیچ کەسێک
وەک تۆ خۆڕاگر نەبـوو لەکاتێکا
هەردەم ویستوومە ببمە هاوسەرێکی نموونەیی
بەڵام دیارە ئێمـە چارەنوسێکی جیاوازمان بۆ نووسراوە
ئاسایـیـە من دەتوانم ئەوەندە ژیانـەی ماومـە
لەگەڵ کوڕەکەما بەسەری ببـەم
" لەکۆتا ڕستەدا بزەیەکی تێکشکاوی بۆ مناڵەکەی کرد "




بەبێ دەنگی چاوم بڕیبووە ڕێگـاکە
سوکانەکـەم بەتووندی لەنـێو دەستەکـانم دەگوشی
قسەکـانی نیکا ئازاری دەدام
ئـەزانـم من وام لێی کرد بەو ڕێگەیە تێپەڕێ
بەڵام چارەنووسمان هەر جیابوونەوە بوو
بیر بکەرەوە ...
لەگەڵ ئافرەتێکا ژیان بکەیت
لەکاتێکا یەکێکی دیکـەت خۆشدەوێت
ئەوە تاوانـە .....




هـەموو شتێک زۆر شێواوە !
نازانـم چۆناهی ئەو ڕاستیە دەربـڕم
نازانم چۆن باوکـم لەوە بگەیەنـم کە ئەوە
مناڵی خوێنی من نیە ئاخـر
لەڕێگایەکدا گیرم خواردووە
کـە بۆ هەر کامێکیـان ڕێبکەم ، زیاتر ڕێگاکە
تاریک و قووڵ دەبێتـەوە لەبەرچـاوم




جۆنگکووک :-
بـبـوورە نیکا کە دەبوو کۆتاییمان بەو جۆرە بێت
" بەداخێکەوە وتم کاتێ چاوم لەڕێگاکە بوو "





تەنهـا ئیتر ناتوانـم چاوەڕێ بم
چیتر هەست ناکـەم بتوانم وەک پێشتر خۆڕاگر بم
بەتایبەت ئەمڕۆ کە دووبارە جینا دەبینم
لەکاتێکا ماوەی سێ مانگە نەمبینیوە
ئـەو ئافرەتـەی تاك بوو لەدڵمـدا



دایــەنــی کـچـەکـەم | ᴋ.ᴛʜ & ᴊ.ᴊᴋ✔Where stories live. Discover now