Truma!

35 14 10
                                    

تـــۆ منداڵــە بێ بەخــتەکەیت
و تــۆ منداڵــە جیاوازەکەیت
و تــۆ مندالــە شێتــەکەیت!

چیرۆکێکتان پێ بڵــێم هەر ڕاستیە.

منداڵێک هەبوو
هەستیــار بوو و دڵم نەرم و باش بوو
ئەم منداڵە هەر لە یەکەم ڕۆژی لە دایکبوونی
دایک و باوکی بۆ مەبەستی خۆیان بەکاریان هێنا!

کاتێک تەنهــا ١ ساڵ کەمتر دەبوو
هەرکات خێزانەکەی دەمەقالێیان هەبووایە
لەم مناڵەیان دەدا بێ هۆکار !
توڕەی خۆیان لەو منداڵە بێتاوانە بەتاڵ دەکردەوە

تاکە کەس کە بۆ ئەو منداڵە هەبوو باپیری بوو ئەویش دوای دوو ساڵ کۆچی دوای کرد!

دوای ئەوە ئەو منداڵە بوو بە دووساڵ
براکەی لە دایک بوو.

ئیتر ئەو تۆزە گرنگی پێدانەش نەما!
هەمووی برا بۆ براکەی!

هەرچەندە ئەم منداڵە تا ڕادەیەک باوکی لەگەڵی باش بوو بەلام ئەو ڕادەیەش نەبوو.

با پێتان بڵیم کە تەمەنی ئەم منداڵە گەشتە تەنهــا ٥ ساڵ توانی بخوێنێتەوە ! لەکاتێکدا نەچووبوە قوتابخـانە! و فێری خوێندنەوە بوو!

چی منالێک لە تەمەنی ٥ ساڵی فێری خوێندنەوە بووە؟دەگمەنە

ئەو مناڵە هەرگیز ڕێگای پێ نەدرا بچێتە دەرەوە و هاوڕێیەکی هەبێت! و تەنانەت زۆر جار لە ماڵیشەوە
لە ژورێک دەرگایان لێ داخست!

تەنهــا یەک ئامۆزازای هەبوو
ئەویش کاتێک شەوان مانگی یەک جار
خێزانەکانیان سەردانی یەکیان دەکرد
قسەی لەگەڵ دەکرد

لەکاتی قسەکردن بەو پەڕی بێتاوانیەوە پێدەکەنێت
وە سەیرێکی چواردەوی دەکات دەبینێت باوکی لە ژێرەوە هەڕەشەی لێدەکات کە بێدەنگ بێت
یەکسەر زەردەخەنەکەی کاڵ دەبێتەوە
ون دەبێت بێدەنگ دەبێت..

کاتێک براکەی لە نێو سەیارەدا قسەیەکی ناشرینی پێ وت ئەویش توڕە بوو وتی جاڕێکی دیکە وانەلێیتەوە من لە تۆ گەورەترم!

ئەزانی چی بوو؟
دایکی باڵی ئەم منداڵەی گرت بەشێوەیەکی دڕندانە نینۆکەکانی پێداهێنا!
باڵە ناسکەکانی هەمووی بوو بەخوێن
بە بێدەنگی لە نێوو سەیارەکە گریا
سەیری ئەو بارانە بەخوڕەی دەکرد کە دەیدا لە جامی سەیارەکە!

لە قوتابخـانە کوڕەکان گێچەڵیان پێدەکرد!
بەڵام ترسا بە ماڵەوە بڵێت چوونکە دەیزانی چی ڕوودەدا! جارێک بە دایکی وت بەڵام ئەویش بۆ باوکی گێڕایەوە و شەڕ دروست بوو.
ئازاریان دا

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Sep 01 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

TRUMAWhere stories live. Discover now