ئـەنـفـالـکـراوان

31 8 5
                                    




یادێک بۆ گیانی ئەنفالکراوان
یادێک بۆ لە ژیان بێ بەش کراوان


یادێک بۆ بریندارکراوان
یادێک بۆ هەناسە بڕاوان


با من و هەموو کوردێک سەرێکتان لێ بدەینەوە
بە چاوی پڕ لە ئەسرین یادتان بکەینەوە



وشەم نییە لە ئاست ئێوە
تا بیدۆزمەوە بەناو جیهانی وشە دەڕۆم بەڕێوە




ئێوە سەربەرزیتان نواند
لەم پێناوە خۆتان لە دونیا چواند



ئێوە شای قوربانین
مردن لە پێناو ئەوەی کە کوردن و کوردستانین




چۆن لەبیردەکرێ کە بە دەستی داگیرکەر
لە شار و لادێ کران دەربەدەر



لە یاد ناچێ کە چۆن گەشمردەبوون
کوژیاگی ڕێگای ئەو دەردە بوون


لێمان ڕژا کانیاوی خوێن
ئەم ئازارانە بەردەوام نوێن


بۆ ناپرسن لەوانەی ساڵانێکە زیندە بەچاڵن
لە هزری ڕۆڵەی ئێستا بێ بەها و کاڵن


بۆ بیرناکەنەوە لەوانەی هەناسەیان بڕا
لە پێناو کوردستان پەتیان لە ژیان پچڕا



لە پێناو کورد بەرگەی شتانێک دەگرن
چۆن پێیان بڵێم کە ئێستا لەناو کورد دا چەن بێ قەدرن!


چۆن خوێنی هەزاران کورد لەبیردەکەن؟
ڕووخساری ئەم فیداییە ناشرین و پیر دەکەن؟



ناڵە ناڵەی من بۆ کوردانی باشوورم
کۆتایی نایە هێشتا زۆر لە تێربوون دوورم



ئەوان قوربانی دەستەکانی حوسێن و بەعسین
هۆگری گریان و نزای بێ کەسین


بە زیندوویی خرانە ناو تابووت
هەناسەیان نەبوو بۆ دەم و لووت




زیندانی کران لەناو گۆشەیەکی تەنگ
بە تێری نەژیان چونکە مردن لە جەنگ



بێ بەزەییانە لە ژێر قاچێکن
ئێستا بێ لاشە لەناو گۆڕێکن



ئێستا مات و مردار و بێ هێزن
لەناو کورد دا بێ بایەخ و ڕێزن



ئەوان بەخۆڕایی کوژران
بۆ گۆڕستان وەک ڕووناکی چران




زێـــــڕیـــــن






هەرگیز ئەوەندە بێوەفا مەبن هەموو کات یادی ئەنفالکراوانمان بکەنەوە چونکە ئەوان پاڵەوانی ڕاستەقینەی کوردستانن!

ئـاوازی شـیـعـرەکـانWhere stories live. Discover now