هــەزاران ســـاڵــە کــوردم

53 11 5
                                    


هەزاران ساڵە کوردم





هەزاران ساڵە دوژمن
لێمان دەکوژن منداڵ و ژن




هەزاران ساڵە برای پێشمەرگە
فیداکار و جوانەمەرگە





هەزاران ساڵە میللەتەکەم
نەگەیشت بە ئاواتەکەم





هەزاران ساڵە سەرکردەی کوردم
قەت بیرم ناچێ کە چیان بۆ کردم





هەزاران ساڵە ڕۆڵەکانی نیشتیمان
ڕەنج و تواناکانی داگیرکاران کوشتیان





هەزاران ساڵ هەڵخەڵەتاندن
بە بەڵێنی ڕازاوە و ڕێزنواندن





هەزاران ساڵە ناڵە ناڵە
کوردیان دەرکرد کە خاوەن ماڵە





هەزاران ساڵە ئاواتخواستن
بۆ بوونە دەوڵەت کوژران و ناشتن





هەزاران ساڵ پەنجەگەستن
ساختەکاری داگیرکەر لە پەیمان بەستن




هەزاران ساڵە کورد بریندارە
بێ فریاد ڕەس و بێ هۆشیارە





هەزاران ساڵە فرمێسک ڕشتن
هەر بەشی کورد بوو ئازار و کوشتن






هەزاران ساڵە دەربەدەری
گەڵای داری کورد وەری







هەزاران ساڵە مەرگی پێش چاوانە
چەندی تر بیسەلمێنین کە کورد بێ تاوانە؟






هەزاران ساڵە دووچاری نسکۆ
هەموو شتێک کرا بەرامبەر کوردی خاوەن شکۆ







هەزاران ساڵە شۆڕش گێڕان
زامی هەزاران ساڵە دەرببڕم بە چەن دێڕان؟







هەزاران ساڵە کورد خاوەن زامە
باسی کامە تاوان کەم کامە؟






هەزاران ساڵە کورد ماف خووراوە
دەیچێژێ ئازاری برینی کروزاوە





هەزاران ساڵە نەبوومە خاوەن وڵات
خودا هەمووتان لەناو ببات





هەزاران ساڵە جەرگی پڕ لە ژانم
وێڵی خاکی بە خوێنی کوردستانم





هەزاران ساڵە کوردین
بە هەزاران جار ڕماو بوونیش نەمردین







زێڕین خان





!هەمیشە کوردم

ئـاوازی شـیـعـرەکـانWhere stories live. Discover now