گەر کێشەت لەگەڵ من هەیە
وەرە ڕووبەڕووم بەوە لەدواوە لەقەمەهاوێژە لەگەڵ ڕێزم بەڵام بەس کەر لەدواوە لەقە دەهاوێت.
" جۆنگکوک ببورە بەڵام من ئەوم خۆشدەوێت" جیمین لە پەیوەندیەکە وای وت کە خەریکی گەزدانی نینۆکەکانی بوو، باش دەزانێ بەم کارەی چ هەڵەیەکی کرد، باش دەزانێت وێرانەیەکی درووست کردوە کە خراپ بەسەری دەشکێتەوە، بەڵام مەگەر دڵ ئەمانە دەزانێت؟ مەگەر دڵ دەزانێت ئاشقی کێ بێت و کێی خۆش نەوێت؟" چیت کردوە جیمین ؟" جۆنگکوک بە شۆکەوە پرسی کە لەسەر جێگاکەی هەڵسایەوە " خۆشم دەوێت جۆنگکوک، من وتم نابم،وتم تەنها دەبمە هاوڕێی و دەیخەمە داوەوە، بەڵام خۆم کەوتم جۆنگکوک، من ناتوانم دەست بەسەر دڵمدا بگرم کە ئەو دەبینم، ئەو جۆرێکە لە نەرم و میهرەبانی کە بەهەر بچووکترین ڕەفتاری دڵی کەسی بەرامبەر دەبات، من ئەمڕۆ پێیم وت و ئەویش منی خۆش دەوێت" جیمین قسەی کرد و خۆشی باش دەزانێ ئەوە هەڵەیە بەڵام نیگاکانی شیا نەیان هێشت جیمین بیر لەوە بکاتەوە و خستیە داوەوە.
" جیمین بۆخاتری خوا تۆ ئاگاداری خۆتی؟ ئێمە وتمان بڕۆ ئاشقی کچە بە؟ کوڕم نەمان وت تەنها ببە هاوڕێی و زیاتر نا؟ ئێستا چی دەکەیت هاا؟ کوڕم تۆ مافیایەکیت کە دووژمنی باوکی کچەیت، چەندان جار کاری ئەو پیاوەمان تێکداوە؟ نازانیت ئەو گەر ئێمەی بکەوێتە ژێر دەست بەزیندوویی لەخاکمان دەنێت؟ تۆش ئێستا چوویت ئاشقی کچەکەی بوویت؟ "جۆنگکوک زۆر توڕە ببو بەو کارەی جیمین، ئاخر ئەو جیمینی نارد تەنها متمانەی کچەکە بەدەست بهێنێت و ببێتە هاوڕێی نەک ئاشقی بێت و بارودۆخەکە ئاوا ئاڵۆز بکەن.
" جا بۆ مەگەر بەدەست من بوو؟ ئەی تۆ سارات تەنها بەکار نەهێنا؟ بۆچی ئاشقی بویت ها؟"جیمین بەو قسەیەیی توڕییە زۆرەکەی جۆنگکوکی دەرکرد " جیمین ئەوە هەمان شت نیە نەفرەتی دەمت دابخە، ئەگەر بۆ ئەو کارە بە گیانت باجی بدەیت ئەوا دەبێی بیکەیت، بەیانی شیا دەهێنیتە کۆریا، گرنگ نیە چۆن دەبێت بەیانی بیهێنیت" جۆنگکوک نەیهێشت جیمین قسەیەکی تر بکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیەکەی داخست.
" جۆنگکوک!" دەنگی سارا وای لە جۆنگکوک کرد زۆر بەخراپی بشڵەژێ، سەیری کرد کە سارا لەگەرماوەکە دەهاتە دەرەوە، مەگەر سارا لەخوارەوە نەبوو؟ سارا گوێبیستی هەموو شتێک بوە؟ مێشکی جۆنگکوک خەریک بوو بەم بیرکردنەوانە بتەقێت " تـ تۆ خەریکی چیت؟" سارا بەدەنگێکی کز و ماتەوە لە جۆنگکوکی پرسی " تـ تۆ لێرە بوویت تەواوی کاتەکە؟" جۆنگکوک بە ترسەوە پرسی، ئەگەر سارا گوێی لەقسەکان بوبێت هەموو شتێک تێکدەچێت، هەموو هەوڵەکانی جۆنگکوک دێتەوە سەر سفڕ، دووبارە هەموو هەوڵەکانی بە بایەک دەڕوخێن.
YOU ARE READING
دڵێڪی برسی(کۆتای وەرزی دوو)
Romance"بەڵام منداڵەکەمان!!" "تۆ بکوژی تۆ کوشتت". "هیچ دەرفەتێک نیە تا دیسانەوە ببینەوە خێزانێک؟"لەناخی خۆی پرسیاری کرد ژیان بۆچی هێندە پڕ ئازارە بۆچی هێندە قورسە ئایا بەڕاستی دەبێت خێزانێک بەدەست بهێنێتەوە. "ئەوەی تۆ بەرامبەر من کردت کەم نەبوو جۆنگکوک" ئ...