سڵاو ئەمە یەکەم چیرۆکمە لە واتپاد هیوادارم بە دڵتان بێ❤️🔥
ڕابردوو :
سەرەتای دروستبوونی شیربایـــــیی لە خێزانەکەمدا
ساڵی ١٩٨٠ لە یەکێک لەوە گوندەکانی ناوچەی شارباژێڕ لە سلێمانی دوایی سێ منداڵی کوڕ کچێک لەدایک ئەبێ کچێک کە جوانیەکی مانگ ئاسایی هەیە
کچێکە هەر لەگەڵ گەورەبونی هەمووان دەیانەوێ هەیانبێ پیاوەکان بۆئەوەی ببێتە هاوسەریان ئافرەتە بەتەمەنەکانیش بۆ ئەوەی بوکیان بێ
کچێکی جوان کە هەر لە ١٤ ساڵیەوە توشی مەینەتی و چەرمەسەری ڕۆژگار ئەبێساڵی ١٩٩٤ کچە خاوەن جوانی مانگەکەمان کە ناوی ماریایە
بەختی بە بنەماڵەی ئاغا محمدەوە دەنیشێت وە لە ساڵای١٩٩٤ لە مانگەکانی وەرزی بەھاردا ئەو وەرزەی وەرزی ژیانەوەو جوانیە ئەو وەرزەی گوڵەکان زەوی دەڕازێننەوە لە دوای سارد و سەرمایەکی سەخت ئەو مانگانەی بە مانگی ژیانەوە دادەنرێ بۆ زەوی بۆ ماریا بو بە دۆزەخ لەو مانگانەی کە زەوی دەژیەتەوە خۆشبەختیەکانی ماریا تێیدا دەمرێ
ئەوکاتەی ماریا لەتەمەنی ١٤ ساڵی دەدرێ بە بنەماڵەی ئاغا محەممەد بۆ کوڕە گەورەکەی ئەحمەد
بنەماڵەی ئاغا محەممەد گەورەترین و دەوڵەمەندترین بنەماڵەی شارباژێڕ بووندایکی ماریا رازی بوو بە هاوسەرگیری کچەکەی لەگەڵ ئەحمەد بۆ ماریا نەئەگۆڕا کە ئاغا ئەحمەد بێ یان یەکێکی تر ئێ خۆ ئەو تەنیا منداڵێک بوو منداڵێکی ١٤ ساڵان کە ئەبێ چی لە خۆشەویستی بزانێت
ڕۆژی ئاھەنگەکە دیاریکراو ماریا بووە بوکی ئەحمەد ئاغا
ئەحمەد ئاغاش خۆ ئەونە گەورە نەبووە تەنها گەنجێکی خوێن گەرمی باڵا بەرزی ٢٠ساڵان بوو ئاغا هاوتای جوانیەکی ماریا بوو کە سەیرت ئەکردن دەت وت بۆیەک دروست کراون بەڵام هاوسەرگیری ئەم دووانە وەک ئەوە نەبوو کەدیاربوو چونکە دایکی ماریا ماریای یا بە شیربایی تەنیا بۆ ١٢ مسقاڵ ئاڵتوون تا ژن بۆ کوڕە گەورەکەی بهێنێت بەڵێ تا ژن بۆ ئامانجی کوڕی بهێنێت ماریای کردە قوربانی و فرۆشتیئەو ڕۆژەی کە شیربایی دراو کچ برا کە بەحساب بووک گواستنەوە بوو وەک مردنی ماریا وابوو دەزانن بۆ چوون شیربایی هیچ فەرقێکی وای نەبو لەگەڵ خوێنبایدا.
هەر قاچی خستە کۆشکی ئاغا محەممەدەوە بەدیعە خانی دایکی ئەحمەد ئاغا وتی کەوا چۆن هاتویتە ئەم ماڵە هەر بەو جۆرەش سەیرئەکرێیت
وە لە ڕۆژی بوکێنی ماریادا یە ماریای وت کەوا ئیتر دوو پێت ناچێتەوە ماڵی باوکت چونکە تۆ فرۆشراویت نە خۆت ئەچی نە کەسیشیان ئەتوانن بێن وە ئەگەریش بێن ئەوا ئەبێ خۆو دەریان کەیتسەرسوڕھێنەر نییە توخوا کچێک لە ڕۆژی بوکێنیدا کە هێشتا ئەندامانی خێزانە تازەکەی بەتەواوی ناناسێ لەلایەن خەسوویەوە وای پێ بوترێ لەکاتێکدا کە دەبوو خەسو وەک دایکی مامەڵەی لەگەڵدا بکردایە کورە خۆ ماریای بەستەزمان شەنسی لە دایکی خۆی نەبو فرۆشتنی ئێستە شەنسی لە خەسووی ئەبێ جا خەسویەکیش کە هی سەردەمی کۆنبێ ئەو سەردەمەی کە خەسوو بە خوێنی بوکیان تینو بوون
ڕۆژ هاتو ڕۆی نێوانی ماریا لەگەڵ هەموویان باشبوو جگە لە خەسووی وە هاوکات لێدان و سوکایەتی پێ دەکرا ڕۆژ هاتوو ڕۆیتا ساڵی ١٩٩٦ یەکەم منداڵی ماریا چاوی بە دنیا هەڵهێنا
منداڵێکی جوانو جوامێر ناویانا کاوە کاوە زۆر جوان بوو
بەڵام بە لەدایکبوونی کاوە کۆتای نەهێنا بە سوکایەتیەکانی ماریا خەسوە ناخ ڕەشەکەی بەردەوام بوو لەسەر شکاندنەوەی وە ماریان بەردەوام بوو بە جۆرێک سوکایەتیەکان بۆ ماریا ببوە ڕۆتینێک ماریا دوباره دووگیان بوبە منداڵی دووەمی کە ئەمیشیان کوڕ بوو ناویان نا کاوان دوای چەند ساڵێک دیسانەوە منداڵی بوەوە ئەمیش کوڕ بو ناویانا دانیار تا لەکۆتاییدالە ساڵی ٢٠٠٦ دا ماریا کچێکی بوو کچێکی زۆر جوان بە هەمان جوانیە مانگ ئاساکەی خۆیەوە هەر کە ماریا چاوی بە کچە بچکۆلانەیە کەوت دەستی کردە گریانێکی زۆر گریانێک کە سەرچاوەکەی ترس بوو نەوەک دڵ خۆشی بەردەوام لە بەر خۆیەوە ئەی وت چی ئەگەر ئەویش بەختی وەکوو من بێت . لەکاتێکدا ئاغا ئەحمەد پێچەوانەی ئەو بو بە بینینی ئەم وبچکۆلانەیە زۆر دڵخۆش بوو. ئەحمەد کچە بچوکەکەی ناو نا نــاز تا ببێتە نازداری باوک و هەر سێ براکەی ببێتە نازداری خێزانەکەی ماریا زۆر دڵی بە ناز خۆشنە بوو وای دەزانی
کە نازیش هەمان بەختی ئەوی دەبێ دواجار ئەوەی ماریا لێی دەترسا ڕویداو باسکرا لەلایەن خەسوە ناخ ڕەشەکەی کە دوبارە نەوەستاو ژەهرەکەی ڕشت و وتی کەوا ماریا چۆن هاتۆتە ئەم ماڵە ناز یش وا بەجێی ئەهێڵێت دایکەکە دوای بیستنی ئەم قسانە چی دڵ تەعزێی دانا بۆ لەدایک بوونی کچەکەی ئاخر چ دایکێ قبوڵ ئەکات ئەو چەرمەسەری و نارەحەتیەی خۆی بینیویەتی ڕۆڵەکەی بیبینێ~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
ئەمەش یەکەم پارت لە هەڵەی ڕێنووسیم ببورن ❤️🔥🌸
826 waha
YOU ARE READING
شــیــربـــایــــی
Romanceهەر لە کۆنەوە شیربایــی یانیش کچ فرۆشتنمان بیستووە لە دایکمان یان داپیرمان شیربایی روناککەرەوەی ماڵێک و ڕووخانی چەندین ماڵ لە دەستووری کۆنی کوردیدا شیربایی هەبوەو تا ئێستاش بەردەوامە فرۆشتنی کچان بۆ ژن هێنان و پێکەوەنانی ماڵ بۆ کورەکانیان نووســەر...