سڵاو نازدارەکانم ئەوەش پاڕتی تازە داواتان کردبوو وتتان مەرج تەواو بوو یەکسەر داینە جا ئەوە دامنا❤️🩹
ڤۆت بۆ پاڕتی داهاتوو 20
کۆمێنت 60
ڕیاکشن بکەن🥲
ـــــــــــــــ
ئەیدا: بەڵێ دادی من دەمەوێت پیاسە بکەم کەمێک لە دەرەوەی ئێرە ئایە دەتوانم ؟؟
سانتیانۆ: نەخێر ئەیدا ئەوە نابێت بڕۆ ژورەکەت.
ئەیدا هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و چوە دەرەوە لە ژورەکە ئاخر ئەو زۆر زۆر دەیەوێت پیاسەیەک بکات وە سانتیانۆش ڕازی نیە بەڵام هێشتاش دەیەوێت چی دەبێت گەر بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک بزانێت بڕواتە دەرەوە زۆری پێ ناچێت تەنها نیو کاتژمێر
ئەیدا چوە ژورەکەی و جلەکانی گۆڕی بۆ درێسێکی ئاسایی و چوە دەرەوەی کۆشک بێ ئەوەی کەس بزانێت
تەنها نیو کاتژمێرە هیچ نابێت ئەی وانیە ؟سانتیانۆ گەرماوی کرد و چوە دەرەوە وەک هەمیشە لە بالەکونی خانوەکەی وەستا و داوای چایە تایبەتەکەی خۆی کرد وە بە ئاسایی دەستی کرد بە خواردنەوەی دوای ئەوەی بۆی هێنرا
هەموو شتێک ئاسایی بوو تا ئەو کاتەی فرێدی هاتە ئەوێ بە شڵەژاوی وە وتی
فرێدی: بەڕێزم.
سانتیانۆ: چی بوە فرێدی دووبارە بۆچی وا شڵەژاویت ئایە کەسێک چۆتە نێو کێڵگەکە لە ڕۆژدا یانیش شتێکی تر هەیە(بە ئاسایی)
فرێدی: بەڕێزم خاتوو ئەیدا دەستدرێژی کراوەتە سەر و لە نێو ڕوبارەکە تەرمەی فڕە دراوە(بە ترسەوە)
سانتیانۆ ڕاستەوخۆ هەڵسا واتە چی ئەو قسەیە کێ بوێری هەبوە دەست لە کچەکەی ئەو بدات مەگەر نازانن کێیە بە توندی ئێقەی فرێدی گرت وە وتی
سانتیانۆ: تۆ ئاگاداری چی دەڵێیت هاا.
فرێدی: گەورەم تکایە هێمن بە من هیچم نەکردوە منیش هەواڵم پێ درا.
سانتیانۆ بە توڕەیی چوە ژورەوە و هەرکە گەشتە هۆڵی ماڵەکە بینی کچەکان بە ئاسایی دانیشتوون قسە دەکەن و پێدەکەنن سانتیانۆ پڕ بەدەنگی هاواری کرد وە وای کرد کچەکان زۆر بە خراپی داچڵەکن
سانتیانۆ: ئەیدا لە کوێیە ؟
ئێڤڵین: دادی چی بوە ئەیدا چی کردوە بۆچی ئاوا توڕەیت(بە ترسەوە)
سانتیانۆ: ئەیدا لە کوێیە واتە چی ئاگاداری نین هاا(بە توڕەیی)
ئارۆرا: ئەو هاتە لای تۆ وتی کاری پێتە لەو کاتە نەمان بینیوە(بە ترسەوە)
سانتیانۆ هەر زوو ئەوێی جێهیشت چونکە نایەوێت کچەکانی تریش بکوژێت ڕاستە سانتیانۆ ئەوان بەکاردێنێت بەڵام نەک هەر ئەمان ئەوانەی کێڵگەش پێی دەڵێن دادی ئەو زۆر لە گەڵیان نەرمە و ئەوەش وای کردوە بێ گوێی نەکەن وە کاتێک ئازاریان پێ دەگات زۆر توڕە دەبێت جا چی بگاتە ئەوەی بکوژرێن
سانتیانۆ بە توڕەیی چوە دەرەوە لە کۆشکەکەی و سەر کەوتە سەر ئەسپەکەی بە خێرای بەرەو ڕوبارەکە ڕۆشت
وە هەرکە گەشتە ئەوێ قەرەباڵغیەکی زۆری بینی بە خێرای پاڵی بە هەموانەوە نا و ئەیدای بێگیانی بینی بە تەڕی لە باوەشی ئێلهایندا ڕاستەوخۆ دانیشت و سەری ئەیدای خستە سەر ڕانی وە وتیسانتیانۆ: ئەیدا دەی چاوەکانت بکەوە بچکۆڵەکەم همم دەی هەڵسە و بڵێ کام هیچ بوێری ئەوەی هەبوو ئاوا لە تۆ بکات با بیکوژم پێم بڵێ کێ بوو ئەیدا(بەبێ ئارامی)
ئەیدا هیچ دەنگێکی نەبوو سانتیانۆ بە توڕەیی هاواری کرد وە وتی
سانتیانۆ: کێ بوو ؟ کام بێ قیمەت بوو بڵێن کێ بوو ؟ بەر لەوەی هەموو پیاوەکانی ئێرە بکوژم کێ بوێری هەبوو دەست بۆ کچەکەم بەرێت(بە هاوارەوە)
کەس قسەی نەکرد سانتیانۆ هەڵسا و ئەیدای هەڵگرت و خستیە سەر پشتی ئەسپەکەی وە ڕوی سوڕاند و وتی
سانتیانۆ: تەنها تا بەیانی ئەو بێ قیمەتە لە کۆشکەکەم نەبێت هەموو پیاوانی ئێرە دەکوژم سوێند دەخۆم دانە بە دانەتان سەر دەبڕم(بە توڕەیی)
سانتیانۆ هەر دوای ئەوەی قسەکانی تەواو کرد سەرکەوتە سەر ئەسپەکەی لەگەڵ تەرمی ئەیدا وە هەرکە گەڕایەوە ماڵەوە کچەکانی بینی کە هەموویان ڕوخساریان سور بوە لەگەڵ گریان وە سانتیانۆ ئەیدای بردە ژورەوە و کچەکانیش لە دوای ڕۆشتن
لە ژورەوە سانتیانۆ ئەیدای لەسەر جێگاکەی دانا و دوور کەوتەوە لاوڕۆرا نزێک بۆوە لێی و کەمەری سانتیانۆی لە باوەش گرت کاتێک بەتوندی دەگریا سانتیانۆش تەنها باوەشی لێی دایەوە ئێستا بە قەد هەموو دوونیا ڕقی لەو کەسە نەناسراوەیە کچەکانی تر باوەشیان لە یەک دابوو دەگریان تا ئاورۆرا وتی
ئاورۆرا:........
CAT....
VOTE 20
COMMENT 60
ڕیاکشنی ناو دێڕەکان لەبیر مەکەن❤️🩹
هەر بڵێن خراپی بەو شەوە و بەو بێ ئەکتیڤیە پاڕتتان بۆ دەنوسم💔
ئەیدا مرد😭
پێتان وایە کێ کردویەتی؟
بایی👋
YOU ARE READING
The seller of horses {J.JK}
Contoئەو وتی بازرگانی بە ئەسپەکان دەکات من نازانم ئایە ڕاست دەکات یاخود فێڵم لێ دەکات بەڵام هیوادارم ڕاست بکات چونکە من ئاشقی بووم...! نـوسـەر/ڤـیـکـتـۆریـا کـەڤـەر/lady_olivia