زەنگی وانەی کۆتا لێیدا و خەریکی کۆکردنەوەی کەل و پەلەکانم بووم لە پۆلی دوازدەی ئامادەیم ماندوو بووم دەمویست زوو بگەمەوە ماڵ و بخەوم لەگەڵ هاوڕێکەم دەچمەوە دوو کۆڵان لە ماڵی ئێمە دوورە هاوڕێی زۆر نزیکمە ناوی یەڤەن ە بەیەکەوە دەرچووین و دوبارە بەدەم ڕێگاوە قسە و گاڵتەمان دەکرد یەڤەن کچەکی زۆر شیرن و جوان و ئاقڵە زۆر زۆرم خۆشدەوێ هیچ نهێنیەک لە نێوانمان دا نیە هەمیشە بەیەکەوەین
گەیشتمەوە ماڵێ خێرا پێڵاوەکانم دانا و چومە ژورەکەم و خۆم هەڵدایە ناو جێگاکە زۆر ماندووبوم چونکە زۆر بە سەختی دەخوێنم دەمەوێ بڕۆمە ئەو کۆلێژەی چەندین ساڵە خەونمە ئەویش بایۆلۆجی ە بەهەر حاڵ وردە وردە خەو بردمیەوە
ڕیا ... ڕیا ....بە دەنگی دایکم خەبەرم بۆوە بانگی کردم بۆ سەر خوانەکە دایکم ڕێگەم پێنادا یارمەتی بدەم هەمیشە هانم دەدا تاکو بخوێنم و ئەو کۆلێژە بەدەست بێنم کە خەونی منە چوومە خوارەوە ئەو خواردنەی دروست کردبوو کە باوکم ئارەزووی لێیە لەو ماڵە دەبێ هەموو شتەکان بە دڵی باوکم بن
(باوکمم خۆشدەوێ بەڵام ئەو وەک و پێویست باوکەیەتی بۆ من و خوشککەم ناکا بەڵام بۆ برا گەورەکەم وا نیە چوونکە ئەو کوڕە
ڕۆهان تەمەنی ۲۱ ساڵە خوشکە بچووکەکەشم ۷ ساڵە ناوی شەنگ ە منیش ۱۷ ساڵم) هەموومان خەریکی خواردن بووینلە پڕ لە دەرگا درا وەك بڵێی هاتون بمان کوژن دایکم دەرگاکەی کردەوە براکەم بوو دەستی و قەمیسەکەی بە خوێن بوون چاوی سوور هەڵگەڕابوو ڕەنگی زەرد زەرد بوو زۆر تۆقیو دیار بوو
ڕۆهان ڕۆهان ؟؟! باوکم بانگی براکەمی دەکرد و دەیجوڵاند دەیگووت چی بووە کوڕەکەم دووبارە چ بەڵایەکت تووشی خۆت کردووە؟ براکەم زۆر سەرسەری بوو بەڵام کەس بۆی نەبوو قسەی لەگەڵ بکا چونکە باوکمی لە پشت بوو هەرچەندە ئەو هەر بەدوای كچ و حەزەکانی بوو بەڵام لەگەڵ من خراپ نەبوو هەمیشە لەگەڵم باش بووە کە باوکم ویستبێتی لێم بدا یانیش قسەم پێ بڵێ لە بەردمیدا پارێزگاری لێ کردووم
ڕۆهانی برام بە ترس و لەرزەوە گوتی باوکە کوشتم باوکیشم بە توڕەیی و ترسەوە وەڵامی دایەوە چی كێ چۆن کێت کوشتووە کوڕە خوێڕی ؟ دایکم دەستی کردە گریان و لە سەری خۆی دەدا خوشکە بچووکەکەشم کە دایکمی بەو جۆرە دیت دەستی کردە گریان
من تەواو حەپەسابووم ئاخر چۆن براکەی من کاری وا ناکا ئەو ڕاستە سەر بە کێشەیە بەڵام قەت دەستی ناچێتە خوێنی کەس زۆر بە قوڵی دەگریام
لەو ماڵەدا جگە لە دەنگی گریان و هەنسک دەنگی چیتر نەدەبیسترا لەناکاو باوکم هاواری کرد و گوتی دانیشن واز لە گریان بێنن ڕۆهان بڕۆ دەست و دەم و چاوت بشۆ خۆت لەو خوێنە پاک کەوە و وەرە دابنیشە هەموو شتێکم بۆ باس بکە نابێ بچیتە زیندان ڕۆهان ڕۆی دەست و چاوی بشوا باوکیشم هاواری کرد خاتوون بەسە بەسیکە واز لە گریان بێنە (دایکم ناوی خاتوونە ئەگەر نا باوکم هەرگیز وا بانگی ناکا ئەو هەمیشە خراپ و دڵڕەقە لەگەڵ دایکم هەرچەندە دایکم زۆر میهرەبانە بەرام بەری )
هەموومان دانیشتین لە ترسی باوکم نەدەگریام و شەنگی خوشکیشم خۆی لە باوەشی من نابوو ئەو زۆر لە باوکم دەترسێ ڕۆهانی برام هات و دانیشت هێشتا ئەو زۆر تۆقیبوو ئەو برا جوان و کەشخەیەم ئاوا ڕەنگی پەڕی بوو ( ڕۆهان کوڕێکی زۆر جوان و بە هەیکەلە ماسوولکە دارە چاوێکی ڕەشی زۆر جوانی هەیە پێستێکی ئەسمەر و باڵایەکی بەرز بە جۆرێک کچەکان خۆیان داوای پەیوەندی لێ دەکەن براکەم ناحەقی نیە ئاوا سەرسەری دەرچووە )
ئیتر ڕۆهان دەستی کرد بە جوڵاندنی لێوەکانی ئەو قسانەی لە دەمی دەهاتنە دەرەوە باوەڕ پێ نەکراو بوو ڕۆهان گووتی کە ٦ مانگ پێش ئێستا پەیوەندی لەگەڵ کچێک داناوە کە ماڵی لای ماڵی ئێمە زۆر دوور نیە گوتی کە مانگێک پێش ئێستا لەگەڵ کچەکە خەوتووە و کەچەکە ئێستا دووگیانە دوو برای لەخۆی گەورەتر و خوشکێکی هەیە دوای ئەوەی ماڵەوەیان دەزانن دووگیانە برا گەورە کەی کە تەمەنی ۲۷ ساڵەئەمڕۆ پەیوەندی کرد و زۆری جنێو دا گووتی کە دەبێ یەکتر ببینین منیش ڕۆشتم بەڵام لەوێ بووە شەڕێکی زۆر گەورە تەنها من و ئەو بووین ئەو دەمانچەی پێبوو ویستی من بکوژێ هەرچەندە من گووتم کە سوهای خوشکت دەخوازم و خۆشم دەوێ واز لە منداڵەکەشم ناهێنم بەس ئەو توڕەی چاوی کوێر کردبوو منیش بۆ بەرگری کردن لە خۆم پەلاماری چەکەکەیم دا و ئەویش وازی نەدێنا لەو نێوانە ڕوویدا نازنم باوکە نازانم بەخوا بە مەبەست نەبوو باوکە تخوا نامەوێ بچمە زیندان باوکە ئەوان سوها و منداڵەکەم دەکوژن باوکە شتێک بکە
دایکم بە پەرێشانیەوە پرسی چەند هەفتەیە ؟ ڕۆهان گووتی منداڵەکەم ۳ هەفتەیە هێشتا زۆر بچوکە دایکم گوتی ئەی کچەکە چەند ساڵە؟ براکەم گوتی ۱۸ دایکم زۆر پەرێشانبوو زۆر زۆر گریا براکەمی لە باوەش گرت و گوتی ئەی ئەگەر تۆ بکوژنەوە ئەگەر تۆم لێ بستێنن چی بکەم ئاخر چەندین جارم پێ گووتی واز لەو شتانە بێنە ئەی هاوار ماڵم کاول بوو چی بە خەڵک بڵێم چۆن ڕووم هەبێ بچمە ناو خەڵک دواتر دایکم گوتی ماڵەوەیان چۆن زانیویانە کچەکە دوگیانە ؟ براکەم گوتی دووڕۆژ پێش ئێستا لە هۆش خۆی دەچێت کە دەیبەنە نەخۆشخانە دەزانن دایکم گوتی کوڕم ئەگەر منداڵەکە لە تۆ نەبێ بیەوی بیخاتە سەر تۆ ڕۆهان بە شەرمەزاریەوە گوتی دایە خۆم کردمە ژن ئەو کچ بوو دایکم تفێکی لە ڕووی براکەم کرد و گوتی سەرشۆڕت کردم ڕۆڵە ئاخر ئاوا پەروەردەم کردی ..
ئەو شەوە خەو نەچوە چاوەکانم هەر بیرم دەکردەوە زۆر خەمم بۆ براکەم دەخوارد ئاخر بە هەڵە ڕووی داوە ئەو ئێستا لەبەر ئازاری ویژدان چۆن بژی ئیتر هەر چۆنێک بێ ڕۆژ بۆوە نەڕۆشتم بۆ خوێندنگە یەڤەن هاتبوو بەدوام بەس دایکم گوتبووی نەخۆشە ئەوڕۆ نایە
کاتژمێر ۹:۲۱ خولەکی بەیانی بوو چومە خوارەوە دایکم دانیشتبوو پرچی شەنگی دادەهێنا و بە بێدەنگی فرمێسکی دەڕشت ئاگام لەو ئاگرەی ناخی بوو تەواو پەرێشان و بێ هیوا بوو دیار ئەویش هیچ نەخەوتبوو کە منی بینی فرمێسکی سڕی و گووتی ڕیا تاقانەکەی من وەرە بۆنی کردم و ماچی سەری کردم هەر دەیگووت ئارامی من بۆن خۆشەکەم نازدارەکەم چی بکەین ماڵمان وێران بوو دایکم زۆر هاوڕێ و ڕێ نیشاندەرم بوو
منیش لە باوەشی دەستم کردە گریان نەمدەزانی چی بڵێم نەمدەتوانی ئەسڵەن چی بڵێم ئەو کوڕەکەی یەکێکی کوشتوە وخەریکە منداڵێکی ناشەڕعی دەبێلەناکاو لە دەرگا درا زۆر بە توندی خورپەیەک هاتە گیانم دڵم لەرزی لە ترسان شەنگیش زۆر ترسا توند توند کراسەکەی دایکمی گرتبوو ڕۆهان هاتە خوارەوە گوتی کە ئێوە دانیشن و خۆم دەرگا دەکەمەوە باوکیشم هێشتا خەوتبوو ئیتر ڕۆهان دەرگای کردەوە کۆمەڵێک پیاوی بە چەک هاتنە ژوورەوە
......
YOU ARE READING
چارەنووس 🍃
Short Storyئەو ڕقە زۆرەم بووە ئەشق بەرام بەرت ئاخۆ ئەوە ناو دەنێی چارەنووس "