سڵاو پێشەکی ئەم چیرۆکە لە12/9/2024نوسراوە و تاکوو هەموو چیرۆکەکە نەخوێنیتەوە بڕیاری لەسەر مەیە تکایە 🖤 هەر لەبەر ئێوەیش زوو زوو پارت دائەنێم ئێستایش بابچینە دەستپێکی چیرۆکەکە
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
Let's start 🔥
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
Pov:/
*ڕۆژێکی ئاسایی و خۆش لەگەڵ ئەندامانی BTS و دوای گەڕانەوەیان لە سەربازی ئێستا هەفتەیەک تێپەڕیوە بەسەر ئەوەی هەموویان بەیەکەوە دەرکەوتنەوە و ئاسودەن و پلان دائەنێن کە بۆ مانگی داهاتوو کۆنسێرتێکی گەورە ئەنجام بدەن بۆ ئاڕمی'یەکان و لەو کاتەدا جۆنگکووک هەڵدەستێتەوە و بەرەو دەرەوە ئەڕوات و تایهۆنگیش کەبینی جۆنگکووک خەریکە بەرەو دەرەوە ئەڕوات هەستاوە و ئەویش چوو جۆنگکووک چووە تەنیشت مەلەوانگەکەو و دانیشت و سەری بەرز کردەوە ڕوخسارێکی دڵڕفێنی هەبوو چاوەکانی داخستبوو شنەبایەکی فێنک لە قژە خاوە ڕەشەکەی ئەیات و قاچەکانی لەناو ئاواکە داناو خەریکی خەیاڵ کردن بوو کە بەدەم خەیاڵەکانیەوە بزەی دڵڕفێنی ئەکرد و هەستێکی خۆشی لا دروست ئەبوو پلانی ژیانی نوێی بۆخۆی دائەنا ئەمە زۆری نەبرد کاتێک تێتێ هار هاتوو پاڵی نا بۆناو ئاوەکە و دەستی کرد بە قاقای پێکەنین پێی *تای:ئهههه...پێدەچوو خەیاڵی خۆشت کردبێ وایە ..*بەپێکەنینە شیرینەکەی قسەی ئەکرد*
جۆنگکووک:*سەری لەنێو ئاوەکە دەرهێناو هەموو گیانی تەڕببوو تەواوی ماسولکەکانی دیار بوو بە دەستە ماسولکەدارەکەی قژی بۆ دواوە ئەبرد* ئای خودایە تۆ بۆچی وات لە من کرد ئایش..
تای:ههههه...من حەزم بە تێکدانی خەیاڵەکانتە
جۆنگکووک:هێی تێتی ئەمە بۆتۆ سنوردار نەکراوە*کاتێک لە لێواری مەلەوانگەکە نزیک بوویەوە*
تای:نەخێر کووکی هەموو شتێک بۆ من هەیە ناکرێ شتێکی تایبەت لەو......*قسەکەی بڕدرا کاتێک جۆنگکووک قاچی گرت و بۆ ناو ئاوەکە ڕای کێشا و کەوتە ناو ئاوەکەوە جۆنگکووک قاقای لێدا*
جۆنگکووک:ئەمەت بەدڵ بوو وایە*بەپێکەنینە کەروێشکیەکەیەوە*
تای:*سەری دەرهێناو هەناسەیەکی قوڵی. هەڵمژی*ئای خودایە هێیی من ئەوەم بەدڵ نەبوو*کاتێک کۆمەڵێ ئاوێکی بۆ جۆنگکووک هەڵدا*
جۆنگکووک:ئهههه... بەڵام خەتا لە خۆت بوو سەرەتا دەستت پێ کرد*ئەویش ئاوی بۆ هەڵداوە هەموو چووە ناو قوڕگ و لوتی تاتایەوە*
تای:*کۆکە*هێی تۆ ئەتەوێ من بخنێکی هااا..*کۆکە*
جۆنگکووک:هههه دەی نەخێر بۆچی وابکەم *کاتێک زیاتر ئاوی پێیدا ئەکرد و بوو بە شەڕە ئاو نزیکی کاتژمێرێک یاریان ئەکرد و بوو بە عەسر بوویەوە تای ماندوو بوو بۆیە هاتنە دەرەوە و جلەکانیان گۆڕی و کوڕەکان بڕیاریاندا بێنە دەرەوە و گۆشت ببرژێنن
و نزیکی ئێوارە بووەوە کە شوگا و نامجوون خەرکی ئامادەکردنی گۆشت بوون و جین و جەیهۆپ و جیمین و جۆنگکووک و تایهۆنگ لەسەر قەنەفەکانی دەرەوە دانیشتبوون تای پاڵی داوە و قاچی خستە سەر قاچی جۆنگکووک و بۆخۆیان گاڵتە و قسەیان ئەکرد*
جین:ههه بەڕاستی سەربازی زۆر قورس بوو شانەکانم زیاتر پان بونەوە بەهۆی ئەوە مەشقە قورسانەی پێمان ئەکرا
جۆنگکووک:یا هیۆنگ بەڕاستی حەزم لە شانە پانەکانتە
جەیهۆپ:هێی جۆنگکووکا بەڵام شانەکانی خۆتیش زۆر پان بووە
جۆنگکووک:ۆوو بەڕاست
جیمین:بەڵێ ههههه
تای:بەجدی منیش قەڵەو ببووم بەهۆی سەربازیەوە ئەکرێ فانەکان ڕەخنەم لێنەگرن لەبەر کێشم پێم وایە پێوستە خۆم دابەزێنم
جین:هێی ئاڕمییە ڕاستەقینەکان هەرگیز ڕەخنە لە ئێمە ناگرن
جیمین:بەڵام هەیتەرەکان زیاد لە حەد بێزارکەرن و بێزارمان ئەکەن
تای:ئ بەڵێ ئەوەیش ڕاستە من پێوستە چی بکەم
جۆنگکووک:هیچ شتێک مەکە تۆ ئێستا قۆزی هەمیشەیش وابوویتە هههه
جەیهۆپ:بەڵێ جۆنگکووک ڕاستەکا
جین:هێی ئەوە چیە بە کەسێکی تر ئەڵێن قۆز
جیمین:ههههه بەڵێ جین زۆر قۆزترە بێگومان
جین:*بە پۆزەوە*ئێ تەبعەن
*هەموویان دەستیان کرد بە پێکەنین بەو پۆزە کیوتەی جین و دواتر سفرەکەیان ئامادە کرد و بەیەکەوە خواردنیان خوارد و گاڵتە و قسەی خۆشی زۆریان کرد و کاتژمێر بووبە 8 تای هاتە لای جۆنگکووک*
تای: جۆنگکووک پێت چۆنە بچنە دەرەوە پیاسەیەک بکەین بێزار بوم لەماڵەوە
جۆنگکووک:عااا بەڵێێ منیش بێزار بووم هەستە بڕۆین*وەک کەروێشک هەستاوەیەکسەر*
تای:ئهههه دە وەرە بڕۆین
*دواتر هەستان و ڕۆیشتنە دەرەوە و پیاسەیان ئەکرد و قسەیان ئەکرد*
تای:ئم ئێمە وا 12 ساڵە هاوڕێی یەکترین بەڕاستی پێم وابوو هەرگیز ناتوانم هاوڕێیەکی ڕاستەقینە بدۆزمەوە
جۆنگکووک:ئۆ بۆچی وا ئەڵێی منیش سەرەتا پێم وابوو ناتوانم تێکەڵ بە ئێوە ببم بەڵام بەڕاستی ئێستا زۆر دڵخۆشم کە تۆ و هاوڕێکانی ترم لایە ئێوە جێگای خێزانێکتان بۆ من پڕ کردۆتەوە
تای:هههه وایە وە تۆیش بۆ ئێمە وایت*کاتێک سێری زەویەکەی ئەکرد سەری داخستبوو* کاتێک زانیان کوڕی جوتیارێکم هەمووی لە قوتابخانە لێم دوور ئەکەوتەوە وە بە پیس و چەپەڵ ناویان ئەهێنام*دیار بوو خەمباری بە قسەکانیەوە دیار بوو * سوکایەتی زۆر زۆر ئم نازانم بۆچی وایان ئەکرد....*کاتێک سەری بەرز کردەوە فرمێسکێک کەوت و خێرا سڕی و زەردەخەنەی کرد*داپیرەم ئەیوت ڕۆژێک ئەتبینمەوە کە هەموو خەڵک چەپڵەت بۆ لێ ئەیەن ...ئەو ڕۆژە هات بەڵام داپیرەم نەیبینی....*پێئەکەنی بەڵام فرمێسک لە چاوی ئەهاتە خوارەوە جۆنگکووکیش کە ئەوەی بینی باوەشی لێیدا *
جۆنگکووک:ششش تەواو ئەوە نیە ئێمە هەین لەکۆتایدا ئەویش لە گۆڕەکەی خۆی ئاسودە ئەبێ تەواو ئێمە هەموومان لێرەین بۆ تۆ تایهۆنگ*کاتێک بە مەبەستی سڕینی فرمێسکەکانی دەستی بە ڕوومەتیەوە گرت و فرمێسەکەکانی سڕی و توند لە باوەشی گرت*
تای:ب...بەڵێ ئەزانم ئێوە لێرەن بۆ من ...براکەم ..*ئەویش باوەشی لێداوە باوەشێکی برایانەو پڕ هەست و سۆز *
*دوای ماوەیەک کە تای باشبوویەوە دەستیان کردەوە بە پیاسەکردن بڕیاریاندا وەک سەردەمی گەنجێتی و مناڵیان بڕۆن بۆ ئەو پارکەی کە هەمیشە بۆی ئەچون و لەوێ دانیشتن و قسەی خۆشیان ئەکرد و ice coffee یان ئەخواردەوە و دوای ئەوە بووە کاتژمێر 12 و هەستانەوە ویستیان بگەڕێنەوە بەدەم قسەکردنەوە بەرەو ماڵەوە ئەچوون و گەشتنەوە ماڵەوە*
تای:سڵاوو...
جۆنگکووک:ئێمە گەڕاینەوە ئای ئەوە خەریکی چین..
*جیمین کە هەموو جەستە و قژ و ڕوخساری ببوو بە ئارد*
جۆنگکووک: *دەستی کرد بە پێکەنین بە جیمین*هههههه جیمیننن بۆچی وات لەخۆت کردوە
جیمین:هێی گاڵتەم پێمەکە یەک شیرینم دروست کردووە هێندە خۆشە بیخۆن لە هۆش خۆتان ئەچن
تای:ههه ئادەی بزانم چی دروست کردووە
جیمین:ستۆپ جارێ قەدەغەیە
جۆنگکووک:ئای باشبوو دروستت کردووە من برسیمە
شوگا:*هەموو قژی تێک چووبوو بەدەم خەوەوە هاتبوو ئاو بخواتەوە*باشە ئێوە بۆچی تا ئێستا نەخەوتوون مناڵینە
جیمین:ئاخر ئێمە وەک تۆ پیر نەبووین بۆیە *بە تالیقەوە*ههههه
تای:ههههههههه
شوگا:همم*چاوێکی بێزاری سوڕاند و ئاوەکەی خواردەوە و چووەوە بۆ سەر جێگاکەی*
نامجوون: هاوڕێیان وەرن دانیشن کەمێک قسە بکەین...
*هەموویان دانیشتن تەنها شوگایان لەگەڵ نەبوو*
جین:چی بووە هیۆنگ..!؟
جەیهۆپ:چی ڕوویداوە..
نام:ئەم ماوەیە شیپەرەکان زۆر بوونە و بەهۆی ئەوەوە هەیتەری زیاتر ڕوومان تێئەکات پێوستە لە هەر دەرکەوتنێکتان بۆ دەرەوە بەباشی ڕووخساری خۆتان دابپۆشن
تای:ئ..بەڵام بۆچی ئەوان وا ئەکەن..
جۆنگکووک:.....
نام:تەنها بۆ لەکەدار کردنی ئێمەیە وە پێوستە ئاگامان لە خۆمان بێ وە ئێوە تایهۆنگ و جۆنگکووک زۆر باش ئاگاداری خۆتان بن وەک چۆن ئەزانن ئەم ماوەیە چاوەکان زۆر لەسەر ئێوەن
تای:ئا باشە بێخەمبە هیۆنگ
جۆنگکووک:باشە هیۆنگ.
*دواتر جیمین شیرینیەکانی هێناو هەموویان بەیەکەوە خواردنیان و کات کەمێک درەنگی کرد و هەموویان ڕۆیشتن خەوتن و بۆ بەیانیەکەی کە هەستان هاتنە خوارەوە لەناکاو نامجوون هاتە ژوورەوە و بە شۆکەوە وتی*
نام:تایهۆنگ و جۆنگکووک.....
تایکووک:بەڵێ هیۆنگ....
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
نام:بەهۆی ئێوەوە چەنەها ملیۆن فانی ترمان لەدەست دا....!
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
هەموویان شۆک ببوون...‼️
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
پارتی یەک...🍂Bye...
YOU ARE READING
𝕋𝕒𝕖ᵛ𝚔𝚘𝚘𝚔ᴶᴷ✓
Actionجۆنگکووک:نەخێر پێوستە چیتر ئێمە ناتوانین بەیەکەوە بین.. تای:ت...تۆ...چیەڵێی جۆنگکووک.. جۆنگکووک: بەڵام ئێمە ناومان پیسکراوە..... تای:نەخێر ئێمە نابێ لێک دووربین.... جۆنگکووک:نەخێر ببوورە تای...... تای:ل...لەبەر...چی... جۆنگکووک:ئەوان ژیانی ئێمەیان ت...