★ᖴEEᗪᗷᗩᑕK★

463 59 57
                                    

کام وەرزە لای تۆ خۆشتر بوو؟

کام پاڕت وای لێکردیت بێ وەستان بگریت؟

ئەو پاڕتە کامەیە لای تۆ خۆشەویسترینە؟

کەسیاتی کام کارەکتەرت لا خۆشەویستە؟

کۆتایەکەی بەدڵی تۆ بوو؟





──•~❉᯽❉~•──
هەندێک ڕوون کردنەوە
──•~❉᯽❉~•──



یەکێک لە خوێنەرەکان پێی وتم کە یان وات نیشان نەدایە کە  سارا کوژراوە یان بتکوشتبایە، پێیم وت کە لەکۆتای ڕوونی دەکەمەوە بۆچی ئەوەم دانا.

گەر لەیەکەمەوە خوێنەر بوبێتن دەزانن جۆنگکوک کەمی بە سارا نەکرد و ئازاری کەمی پێ نەدا، ئافرەت گەر هەموو شتێک لەیاد بکات دەستدرێژی و کوشتنی منداڵەکەی لەیاد ناکات، سارا وا بەئاسانی لە جۆنگکوک خۆش نەدەبوو، بۆیە پێویست بوو سارا دووری جۆنگکوک بچێژێت، پێویست بوو سارا ئازاری جۆنگکوک ببینێت، تا بتوانێت لێی خۆشبێت.



یانی گەر جۆنگکوک ئەم ئازارانەی نە چەشتبایە لێ خۆشبوونی لەلایەن ساراوە قوڕس دەبوو، بۆیە گەر کەمێک بە مێشکێکی کراوە و لەگۆشەیەکی کراوە سەیری بکەین ئەم بابەتە لەقازانجی جۆنگکوک دانرا.

وە لە سەد خوێنەر تەنها دە دانە خوێنەر حەز بە کۆتایی ناخۆش دەکا، ناکرێ من کتێبێک بنوسم دە دانە بەدڵی بێت و نەوەد دانە ئازاری بەدیارەوە ببینێت.

زۆربەی خوێنەر بۆ ئەوە یەتە واتپاد تا ئەو ئازار و خەمانەی لەژیانی توشی دەبێت لەبیره بکات و بچێتە جیهانێکی خەیاڵیەوە، بۆیە حەقە لێرەش کاری خەم خواردن و ئازار بێت؟


زۆربەشتان دەتان وت سارا کاردانەوەی زیاد لەپێوسیت بوە، پێم وابێت تەنها چونکە کارەکتەرەکە جۆنگکوکە بۆیس ئەو قسەیاتان کرد، گەر کارەکتەرەکە کەسێکی خەیاڵی بوایە ئەم قسەیەتان نەدەکردن.





──•~❉᯽❉~•──


لەکۆتایدا نازانم چ هەستێکم هەیە کە کتێبەکەم بە کۆتا هێنا مانگی شەش دەستم بە نوسینی یەکەم پەڕە کرد و ئەمڕۆ کۆتا دانەم نووسی، هەردوو کتێبەکەم بە 75 پاڕت بە کۆتا هێنا.

هیوادارم گەر توانیبێتم تۆزێکیش بێت چێژ و سودم پێتان گەیاندبێت.

دڵێڪی برسی(کۆتای وەرزی دوو)Where stories live. Discover now