①④

352 62 323
                                    

سڵاو نازدارەکانم چۆنن هیوادارم باش بن جا واتپاد زۆر بێدەنگە بە عام وە منیش بێدەنگم وەک ئەوەی ئێوە بێئەکتیڤن🙂

جا نەخۆشیشم پاڕت دەنوسم هیوادارم هەموان لەم پەتا پیسە دوور بن و کەس نەیگرێت بەجدی زۆر ناخۆشە بەهەرحاڵ الحمدللە

جا ئەوەش پاڕتی سانتیانۆ لێرەوە چیرۆکەکەم خۆشدەبێت🎉

ڤۆت بۆ پاڕتی داهاتوو 60

کۆمێنت 300

ڕیاکشن بکەن پلیس گەر ڕیاکشن لە هەموو دێڕەکان هەبێت زۆر زوو مەرجی کۆمێنت تەواو دەبێت❤️‍🩹

ـــــــــــــــ

ئێستا ئێوارە هەموو شتێک زۆر بێدەنگ ترە لە جاران هێڵی نانی بۆ ناخورێت لەبەر ئەوەی هەست بە تەنهایی دەکات سانتیانۆ هەرکە دیقەتی دا هێڵی نانی بۆ ناخورێت وتی




سانتیانۆ: هێڵی چی بوە ئایە خواردنەکەت بە دڵ نیە یان ئازارت هەیە بانگی دکتۆر بکەم ؟





هێڵی: سانتیانۆ هەست بە تەنهایی دەکەم ئێرە زۆر چۆڵ بوە تۆ بۆچی کچەکانت فرۆشت(وتی بە چاوی پڕ)






سانتیانۆ ڕاستەوخۆ ڕۆخساری گرژ کرد و دەستی لەسەر دەستی هێڵی لابرد کە خستبویە سەری لە سەرەتاوە وە وتی





سانتیانۆ: هێڵی بیر لەو شتە بێمانایانە مەکەوە بۆ کوڕەکەم خراپە وە هەم ئەوە کارە دەتەوێت کچەکان لای خۆم دانەم تا دەمرن دوای مردنیان چی سودیان بۆ من دەبێت(بە بێزاری)






هێڵی: بەڵام ئاوا زۆر ناخۆشە.




سانتیانۆ: هێڵی بێدەنگ بە و نانەکەت بخۆ کاتی ئەوانەم نیە بەیانی دەڕۆم بۆ شار کچی نوێ دێنم.





ئیتر هێڵی هیچی نەوت و دەستی کرد بە نانخواردن ئەو خەمبارە لەگەڵ کچەکان ڕاهاتبوو وە ئێستا خەم بۆ ئەلباش دەخوات


ـــــــــــ

لای ئەلبا





ئەلبا ئێستا لای هاریە لە بەیانیەوە تەنها دەگری هەرکە کەسێک بیەوێت دەستی لێ بدات دەست دەکاتە هاوار کردن هاری دووبارە لێیدا ئازاری جەستەی لە لایەک ئازاری ڕوحی لە لایەک




لە بەیانیەوە هیچی نەخواردوە لە ژورێکی تاریک دانراوە کە ترس جەستەی گرتوە ئاخر ئەوی زۆر پیسە
وەک کۆگا وایە بەڵام کۆگایەکی ئیهمال کراو برسیەتی نەفرەت لە خۆی دەکات کە خواردنەکەی ڕژاند و نەیخوارد





دەرگای تەویلەکە کرایەوە و هاری دەرخست کە بەرەو ڕووی ئەلبا دەهات ئەلبا تەنها سێری قاچەکانی دەکرد کاتێک خۆی لە باوەش گرتبوو هاری ڕوخساری دیار نەبوو لەبەر ئەو کڵاوە گەورەیەی لە سەری بوو وە ئەلبا بەزور دەیبینی لە ژێر ڕوناکی مانگ پێستە کەنمێکەی هاری



The seller of horses {J.JK}Where stories live. Discover now