Chapter=26

348 84 9
                                    


سەرەتا ڤۆت بکە وەک ڕێزێک لەماندو بونم دڵەکەم ...

|__________________________|


بەڵێ ئەوە ئۆفێڵیا بو بە نامۆییەوە سەیری دەکردین
وەک ئەوەی پێمان بڵێ کەوا خەریکی چین !

بە ترسەوە گوێم لەو چرپەی جۆنگکوک گرت کە لە نزیکمەوە کردی
؛هەر شتێ بە کەس بڵێیت کوڕەکەت بە مردویی دەبینی ....


ئۆفێڵیا ؛جۆنگکوک بیرت بخەمەوە کە هاتنە ژوری یۆنگی قەدەغەیە !...
کەوایە چی دەکەی لێرە هم ؟.

جۆنگکوک نزیکی ئۆفێڵیا بویەوەو بە تەک ئەودا تێپەڕی وە بە بێ باکانە وتی ؛ تەنها بینینێک بوو ...

دوای ڕۆشتنی جۆنگکوک ئەو ئافرەتە لوت بەرزە سەیری دەکردم لە سەرەوە بۆ خوارەوە تاوەکی شتێک بدۆزێتەوە بەڵام چی ؟ دەیەوێ شتێکم لێ بدۆزێتەوە وەک بەڵگەیەک بۆ هاتنی جۆنگکوک بۆ من

بە ڕقەوە سەیری چاوی کردمو تانەی لێدام ؛ تێناگەم تایهیۆنگ چۆن تۆی خۆش ویستوە هەزارەها ئافرەتی جوانو بە شکۆتر هەبون کە خۆیان دەخستە ژێر پێی ....چی لەتۆدا هەیە ؟ ئافرەتێکی سوکو سەلیم کە تەنانەت هەموو خێزانەکەی خستە ژێر پێی وە کەرامەتی خۆی لەناو برد تا بگاتە سەر جێی کردنێک لەگەڵ براکەم نەفرەت لە ئاژەڵانی وەک تۆ ...

بە توندی دەرگاکەی داخست

من لەگەڵ شکاوی دڵم دوبارە جێماوم تا چەنی تر دەبێ بیر بکەمەوەو ئازار بدرێم ئاخر بۆ مەگەر بە مرۆڤ بون ناژمێردرێم هەڵەی چیم لە ژیانمدا کردووە کامە هێڵی بیناکەم هەڵەیە تا تەواوی هێڵەکانی تری لەدوادا بڕوخێ


ژیان چی لەمن دەوێ خودایە بەندەکانی تۆ چیان لەمن دەوێ ئاخر زۆر شوکرو ماندو بوم بەجۆرێک لەهەموو
ساڵەکانی تەمەنم من بەشێکی تەواو ماندو بوم کەچی هێشتا ئامادە بوم وە ئەو ژیانەم بەتەواوی قبوڵ کردبو لەگەڵی ڕاهاتبوم تەنها زۆر بە سادەیی دەم
ویست لە دوای وەفاتی مێردەکەم لەگەڵ ڕۆڵەکەم لە خانوێکی بچوک بژیم وە دو ڕۆژی تر بیخەمە قوتابخانەو هەموو ژیانمی بۆ دابنێم
تا کە گەورە بو بمپارێزێو ببێتە پیاوی ماڵم ..


بەڵام چەرخی ژیانم بە پێچەوانەوە خولایەوە
هەرگیز بە ئارەزوی من نەجوڵا ...


فرمێسکەکانم سڕیو قژم خستە پشت گوێمەوە پاشان بە وردی سەیری ژورەکەی یۆنگیم دەکرد بەڵکو شتێک بدۆزمەوە تا کەمێ لە کاتمی پێ بڕوێنم

دۆڵابەکەیم کردەوە وە تاکی یەکەم شتو مەکی گران بەهای تێدابو
وەک هەبونی کۆمەڵێک لە کاتژمێری دەستی وە زۆر بابەتی دیکە لە ئێکسسواڕات

تاکی دووەم جزدانو کۆمەڵێ شتی تری تیا بو
وە کۆتا تاک پێدەچێ کە کۆنە شتی لێبێ کەوایە دەبێ سەیری بکەم ...



دوای پشکنینی زۆربەی شتەکان هەرگیز یەک وێنەی تایهیۆنگم نەدۆزیەوە
ئایە هیچ کاتی لەگەڵ براکەی نەبوە تەنانەت بۆ گرتنی وێنەیەکی کەم خایەن
ئەمە چ مرۆڤێکە ..

ئەلبومەکەم بڵند کردو
ویستم بیخەمەوە شوێن خۆی بەڵام وێنەیەکی لێ بەربویەوە

دەستم خستە سەریو وەریم گێڕا هەر ئەو ساتە
دڵم بە خێرایی لێی دا !...


______________

Kook;/

دڵنیام ئۆفێڵیا دوبارە دێتەوە وا بە ئاسانی وازم لێ ناهێنێ
دەبێ دەم کوتی بکەم بە شتێک ...


بزەیەکی لارم کرد کاتێک گەورەترین نهێنی ئەوم خستە مێشکم تا دژی ئەو بەکاری بهێنم ...

هەرکە قاوەکەم خواردەوە کتێبەکەم
وەلا ناو سەیری ئەو ئافرەتەم کرد
کە هات بۆ ژورەکەم بزەم کرد
هەرخۆی چاوەڕێی بوم ؛دەمزانی کەوا دێیت بۆ. ئێرە !..

ئۆفێڵیا زەردەخەنەی کردو دەستەکانی لەناو یەکدا گرێدا ...

؛ جۆنگکوک هەر ئێستا پێم بڵێ چیت دەکرد لەوێ دەتویست وەکو هەموو جار دەستی لێبدەی تۆ دەزانی ئێستا هی یۆنگیەو بۆت نییە لە دژی بوەستیتەوە ...

بە لالێوێک بزەم کردو قژم چاک کرد ؛ خوشکی جوانم دەتەوێ فێرە یاساکانت بکەمەوە تۆ دەزانی قەدەغەیە کەوا بکەویتە خۆشەویستیو ژوان دانان لەگەڵ خانەوادەی پاڕک ..!

هەر وەک پێش بینیم دەکرد ئۆفێڵیا هەرزو دەربڕینی ڕوخساری دەستی کرد بە گۆڕان وە ترساو دیار بوو

بە پەلە نزیکم بویەوە ؛کاکە تکایە بێدەنگبە هەرچیت بوێ بۆتی دەکەم
با کەس بەمە نەزانێ تکایە ؟!...

بزەیەکی شەیتانیم کردو بە قوڵی سەیری چاویم دەکرد
؛هەرشتێک ئۆفێڵییا ...

دوپاتی کردەوە ؛ هەرشتێک ....



________________


سڵاو شیرینەکانم دڵخۆشم کە ئەم چیرۆکەم خەریکە بەرز دەبێتەوە بێگومان بەهۆی ئێوەی گوڵە گەرنا سادە نوسیومە 🤍
وە دەمەوێ بڵێم ڤۆتی پارتەکانی پێشو بکەن ئەوە تاکە مەرجە بۆ دانانی پارتی داهاتو ♥️

THE BIG BAD BO$$/✔️m.y.gWhere stories live. Discover now