گوڵە یاسەمین'ەکەم

546 57 76
                                    

عەشق واتا:-

یار هەناسەکانی ڕاگرێت تۆ تەنگە نەفەس بیت!

ئەو دڵی تەنگ بێت تۆ دوونیات لێ تاڵ بێت!

واتا:-

یار سەفەر بکات تۆ هەست بە غەریبی بکەیت

ئەو هەست بکات بریندارە تۆ خوێنت لێ بچۆڕێت

واتا:-

یار زەردەخەنە بکات دڵخۆشی سەرتاپای گیانی تۆ دابگرێت


تۆ خۆت ئەوانەت پێم گوت گوڵە یاسەمین'ەکەم مەگەر بیرت چوو گوتت روحم جگە لە تۆ لەلای کەس هەست بە ئارامی ناکا؟


کەی قەرار بوو ئاوا غەریبم بکەی؟

کەی قەرار بوو ئاوا بەبێ دەنگی بڕۆیت؟

کەی قەرار بوو بهێڵیت چاوەکانم بگریت؟

کەی قەرار بوو بێ بۆنی خۆتم بکەی؟


مەگەر بیرت نیە ئەو هەموو بەڵێنە جوانانەمان بەست ئازیزەکەم؟

ماڵێکی بچووک...

من و تۆ منداڵەکانمان...

ئاسودەی و خۆشبەختی...

پێکەوە ژیان...

پێکەوە مردن...

پێکەوە دڵخۆشی...

پێکەوە گریان...


چاو کاڵم بۆچی خەونەکانمان لەگەڵ کەسێکی تر دەهێنیتە دی؟ یانی ئەوەندی خراپ بووم شایەنی من نەبوویت؟ یانی ئەوەندە کەمتەرخەم بووم خۆشەویستی یەکێکی ترت بە باشتر زانی؟ ئاخر بۆچی پێت گوتم خۆشم دەوێت لە کاتێکدا هیچ هەستێکت بۆ من نەبوو؟ یاری کردن پێم ئەوەندە هەستێکی خۆش بوو کە ئاوات پێکرد؟ بۆچی هەموو شتێکت بە کەم زانی من فیدات بم؟

خۆشەویستیەکەم...

هۆگربوونەکەم...

گریانەکانم بۆت...

دڵخۆشیەکانم لەگەڵت...

oneshot~ταeκook~Where stories live. Discover now