.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
لە ئیتاڵیا
.
.
.
.
کاتژمێر 8یشەو
.
.
.
.
کچێکی تەمەن 7ساڵان لەو شارە گەورە بەتەنیا ئەسوڕێتەوە
ئەو تەواو تەنیا بوو.....
سەیری خەڵکەکەی دەکرد بە چاوێکی گەورە
نیڤا.....
ئەو تەواو کچێکی جوان بوو
ئەو ئیتاڵی بوو
نیڤا لەوەتەی لەدایک بوە ئەمە یەکەمجارە دەرەوە ببینێت
ئەو لە ماڵەوە ڕای کردوە
بەڵام تەنانەت کەس بەخەیاڵیشیا نایەت
نیڤای بچوک بەتەنیاو جەستە بچوکەکی لەسەر شۆستەیەک دانیشتوە
بەتەوای کەشەکە سارد بوو
خەڵکەکە بە پەلە دەچویەوە ماڵەوە هەمویان دەیانزانی گەردەلولێک بەڕێوەیە
نیڤا قاچەکانی لە باوەش کردبوو
لەناکاو
پیرێژنێک لێی نزیک بویەوە
هەستی کرد بێ ماڵ و حاڵە
بەهێواشی دەستی لەسەری داناو ووتی
کچی بچوک بەتەنیای؟کوا دایک و باوکت
نیڤا سەیری ئەو پیرێژنەکەی بە چاوێکی گەورە
سەیری ڕوخسارە میهرەبانەکەی دەکرد
ئەوە یەکەم جار بوو کەسێک جگە لە دایک و باوکە ستەمکارەکەی قسەی لەگەڵ بکات
دادە تو کێی؟
پیرێژنەکە وای کرد هەڵبستێ و خۆی گەیاندە ئاستی ئەو
گیانەکەم من لالەم و من لێرە ئەژیم بەڵام کچێکی بچوکی وەکو تۆ لێرە چی ئەکات؟
نیڤا سەیری کرد و وتی
من نوم نیڤایە پورێ من لە ماڵەوە ڕام کردوە دایکم سەرخۆش بوو دەیوست بم کوژێ بەڵام باوکم تەنیا سێری دەکرد
لالە سەیری کرد و دڵی پڕبوو
کچی بەستەزمان..نیڤا گیان ڕات چیە لەگەڵ من بێی؟ من هەتیو خانەیەکی بچوکم هەیە دەتوانی لەوێ بژی؟
نیڤا بە چاوە گەورەکانی لێی ڕوانی
پورێ هەتیو خانە چیە؟
لالە سەیری کرد و زەدەخەنەیەکی کرد
کچی خۆم نیڤای ئازیز ئەوێ شوێنێکە کە منداڵانی بێسەرپەرشتی لێ دەژی من ئاگاداریان دەبم و دەیان لاوێنمەوە وە ئێستاش بڕیاری خۆت بدە کات درەنگە گەردەلولێکی گەورە بەڕێوەیە
نیڤا سەیری کرد و سەری بە باشە جوڵاند
باشە پورێ من دێم لەگەڵتا
زەردەخەنەیەکی شیرینی کرد لالە دڵی گەرم بویەوە
باشە شیرینەکەم وەرە لەگەڵما
.
.
.
.
.
.
.
.
.
پاش ئەوەی گەشتن نیڤا سەیری کرد ئێرە شوێنێکی گەورە نەبوو بەڵام جێگای نزیکەی پەنجا منداڵ ئەبویەوە
لالە دەستی گرتو بەرەو ژورەوە چون منداڵەکان خەوتبون لالە ئەوی بردە سەر جێگایەک
نیڤا گیانەکەم ئەمشەو لێرە بخەوە بەیانی شوێنێکی باشترت پێدەدەم
نیڤا سەری بە باشە جوڵاند و زەردەخەنەیکی جوانی کرد
سوپاس پورێ
.
.
.
.
.
.
.
.
.
YOU ARE READING
"Perfect✮.;
Romance✮✮✮✮✮✮✮✮✮✮✮✮✮✮NIVA✮✮✮✮✮✮✮✮✮✮✮✮✮✮ . . . . . لەوپەڕی دەوڵەمەندی و پڕ شکۆی کەجیهان بەناوی ئەوەوە بوو نەوەکانی ئەیانتوانی پارەکانی بۆ دەپشتی ئەو هەڵگرن بەڵام تەنانەت زەڕەیەکی بچوکی خۆشی نەبوو....... . . . . . . . . لە هەمان کاتدا ئەو بچکۆڵانەیەش کە هیچ...