Chapter{8}

112 40 35
                                    

"چێژی لێ ببینە "

_____________________

~

لەسەر سیسەمەکە پاڵ کەوتبوم
کاتێک پزیشکە ئافرەتەکە بزەی بۆ کردمو کانۆلاکەی بۆ ئامادە دەکردم

؛ ئایە لە دەرزی ئەترسی ....؟
بە شەرمەوە بزەیەکم کرد ؛ کەمێک ...

چاوەکانم داخست کاتێک هەستم بە نوکی دەرزیەکە کرد هەناسەیەکی قوڵم دایەوە ئەو کاتەی وتی کە تەواو ..

؛ سەلامەتیە ئەزیزەکەم تەنها هەوڵ بدە خواردنەکانت بەباشی بخۆیت ..
زەردەخەنەم بۆی کرد بەو پەڕی نەرمیەوە ؛ سوپاست دەکەم خانمەکەم...

هەرکە ڕۆشت چاوانم کەوتە سەر تایهیۆنگ کە خۆی بە دیوارەکەوە لار کردۆتەوە وە بەو پەڕی ساردیەوە سەیرم دەکا ...

شڵەژام بە دەمێکی تێک ئاڵاوەوە وتم ؛ سوپاس بەڕێز تایهیۆنگ دەتوانی بڕۆیت نامەوێ بەهۆی منەوە وانەکەت لێ بڕوا ...

گوێی پێ نەدامو بەدەنگێکی گڕەوە پرسی
؛هاوسەرگیریت کردوە ؟! ...
ئاگادار بوم سەیری قاچی روتی دەکردم کاتێک من پاڵ کەوتوم

وە من شۆک بوم بە پسیارە لەناکاوەکەی بە گێژیەوە وتم ؛ هاا!؟؟

قۆڵەکانیلەیەک جیا کردەوە وە سەرنجی خستە سەر نینۆکەکانی ؛شوت کردووە؟........خۆشت دەوێ ؟..

لە کۆتا وشەی سەری بەرز کردەوەو بە تاریکی لێمی ڕوانی ...
لیکم قوتدایەوەو وتم ؛ بەڵێ خۆشم دەوێ ...

ناتوانم بڵێم نا بمبورە کە درۆ دەکەم گەر جۆنگکوک بزانێ ئاخخ نەفرەتت ...

لێم نزیک بویەوە وە هەردو دەستی لەلای سەرم دانا وە ڕوخساری لەمن نزیک کردەوە ...

هەناسەکانی بەر لوتم دەکەوتن نەفرەت چیدەکا
سنگم بەرزو نزم دەبویەوە بەهۆی خێرا لێدانی دڵم

بزەیەکی نەگریسی کرد زیاتر وەک ئەوە وابو کە گاڵتەم پێبکا
؛ئەوەندە لێی دەترسی ؟ هەوڵ دەدەی درۆی بۆ بکەی ؟

چاوەکانم فراوان بون ئایە چۆنی زانی
وەک ئەوەی مێشکمی خوێندبێتەوە

دەستم لەسەر سنگی داناو بەسوکی پاڵم نا
؛ تکایە دوربە لێم ئەمە باش نییە ..وە جوان نییە بۆ من کە هاوسەرم هەیە ...

بزەیەکی لاری کرد و دور کەوتەوە ؛ جوانە ...ترس هەموو شتە جوانەکان لەناو دەبا ئەگەر ئەوەندە لێی دەترسی چۆن خۆشت دەوێ بچکۆڵ درۆکانت زۆر گەمژانەن ...

خۆی بەچی دەزانێ کە بەم جۆرە لەبارەمەوە دەدوێ  و لەسەر ژیانی تایبەتیم دەپرسێ 
بەڕاستی وای کرد توڕە بم ...

؛ بەڕێز کیم تایهیۆنگ ئەمە کێشەی تۆ نیە دەتوانی بڕۆیت سوپاس بۆ ئەوەی تا ئێرە یارمەتیت دام ...

کانۆلاکەم تەواو بو بێ ئەوەی گوێم پێبدا دەستی گرتم وە هەوڵی دەدا کانۆلاکەم لێبکاتەوە ....

نەفرەت خودایە ئەمڕۆ بەخێر تێپەڕێ
.....

دوای ئەوەی کانۆلاکەی لێکردەوە سوپاسم کرد وە لە پێشیەوە ڕۆشتم تا
بگەڕێمەوە ژورەکەم

لە دوامەوە بو بەهێمنی هەنگاوی دەنا
لەپڕ ڕاکێشرامە ژورێک هەر کە ئاوڕم دایەوە چاوە ڕەشەکانیم بینی وە دەستی لەدواوە بو ئەوەندەم زانی دەرگاکەی قوفڵ دا...

پاشان بزەیەکی تاریکی کرد ...

________
سەلام دڵەکانم هیوادارم باش بن ♥️
تکایە لەم چیرۆکە زۆر ساردن گەر خۆش نیە با چیتر نەینوسم 😕💔

BLUE hair demon//k.t.h//Where stories live. Discover now