Chapter{16}

116 41 10
                                    


جێژی لێ ببینە "

_________________________

بە گرژیەوە وتم ؛ ناا ئەوانە کێن ؟!

؛ نیمچە مرۆڤو نیمچە دراگۆنن ..
ئەوان دەتوانن بە دو جۆر خۆیان بگۆڕن جۆرێکیان کە خاوەن چاوی زەردی ترسناکن لەگەڵ هەبونی باڵ لە دواوەیان کە پێیان دەوترێ ئەژدیها
ئەوەی تریان مرۆڤە...

پێشوتر باوە گەورەم خەڵکی ئەوێ بوە وە کاتێک بەهۆی نەخۆشی زۆر ساردیەوە مرد جێنشینەکەی ئەو کوڕی ماممە وە ئەو ئێستا سەرۆکی بنەماڵەیە ئەو بە ئەژدیهایی ڕەش ناسراوە چونکە لەدەستەکانیەوە ئاگر بەرهەم دەهێنێو لە گەورەیی باڵەکانیدا نایەتە باس ئەو لەهەموو سەرکردەکانی پێش خۆی بەهێزترە بەڵام بەم دواییانە ڕوداوێکی ترسناکی بەسەردا هاتوە وە ون بوە

خەڵکی دەڵێن مرۆڤێک باڵەکانی ئەوی لێکردۆتەوە بردویەتی
خوا دەزانێ کەوا ئێستا لە کوێ بەدوایدا دەگەڕێ ...



بە شۆکەوە سەیریم کرد ؛ کەوایە ئەوەی لە کتێبە خەیاڵیەکاندا هەیە ئێستا بونی هەیەو دورە لە خەیاڵ. بوەستە واتا تۆ یەکێکیت لەوان ؟!

بزەیەکی کرد بۆ ڕوخسارە ترساوەکەم ؛ ئای خاتونەکەم بۆچی دەترسی من مرۆڤم تەنها شەوانە دەچمەوە شانشینەکەم ...

؛کەوایە تۆش باڵت هەیە ...؟! واو ڕۆژێک دەمەوێ بیان بینم ...

بزەیەکی نەرمی کرد ؛ ناتوانی بیبینیت چونکە لەم جیهانە ئێمە باڵەکانمان ناتوانین دەربکەین گەرنا مرۆڤەکان دەمان کوژنو باڵەکانمان دەبەن ...

؛ کەوایە بۆچی بەمنی دەڵێی منیش مرۆڤم جیمین ...!

بە تیژیەوە سەیری کردم ؛ چونکە متمانم پێتە خاتونەکەم کە دڵێکی وەکو لۆکەت هەیە تۆ ....

زەردەخەنەم بۆی کرد ؛ سوپاس بۆ وشەکانت جیمین لە داهاتو دەمەوێ زیاتر بزانم لەسەر ئێوە ...سوپاس
بۆ گەیاندنەکەت ..

دەرگاکەم داخستو بەرەو ناوەوەی کۆشکەکە ڕۆشتم ...


________
Jimin pov:/

؛ سڵاو گەورەم بەڵێ هەمو شتێک باشە
خاتون خەریکە تێدەگا ..نانا بێخەمبە ئەو ناتوانێ هیچی لێبکا ...

_______



چۆنن شیرینوکانم ♥️
تکایە ئەم چیرۆکە بخەنە  ڕیدینگ لێستەکانتان 🤭🤍

BLUE hair demon//k.t.h//Where stories live. Discover now