...
"داوای لێبوردن دەکەم کوڕم!"
کیم بە چرپەیەک زیادی کرد
"گوێم لێت نییە کیم!"
جونگکوک بە هێمنی وتی، چاوەکانی جەستە بچووکەکەی تایهیۆنگی جێنەهێشت، کە بە چاوە بە فرمێسکەکانیەوە سەیری زەویەکەی دەکرد.
"داوای لێبوردن دەکەم تایھیۆنگ ببورە کوڕەکەم!"
کیم بە دەنگی بەرز و بە ڕوونی داوای لێبوردنی کرد!
تای بە بێدەنگی سەری لەقاند، چاوەکانی پڕ بوون لە فرمێسک
جونگکوک ڕووی وەرگەڕا و بە بێدەنگی گەڕایەوە ناو ماڵەکە، کوڕ و باوکەکەی بە تەنیا جێهێشت....
"هەمیشە لە نێو ئێوەدا هەستم بە نامۆیەک دەکرد باوکە...."
تایهیۆنگ چرپاندی، پاشان چاوەکانی بەرزکردەوە تا سەیری دەموچاوی باوکی بکات کە دەربڕینێکی ڕەقی هەبوو
"ئایا وازهێنان لێم ئەوەندە ئاسان بوو باوکە..؟!"
تای پرسیاری لە باوکی بەڕێز کیم کرد کە سەیری کوڕەکەی کرد و هەناسەیەکی ھەڵمژی
"تۆ کوڕی منیت، بەڵام کێشەکانت هەمیشە هۆکارێک بوون بۆ ئەوەی براکانتم لە تۆ پێ باشتر بێ...."
بەڕێز کیم بە ھێمنی زیادی کرد کە تایھیۆنگ حەزی دەکرد قاچەکانی یان دەستەکانی لەدەست بدات تەنھا پێی بڵێن بەھەڵە گوێت لێبووە
تای بە سووکیی پێکەنی و سەیری باوکی کرد...
"خەتای منە باوکە؟ بەڕاستی؟ بیانووەکەت لە گوناهەکەت خراپترە باوکە. خودا لێت خۆش نابێت، منیش لێت خۆش نابم. باوکە، باوکەکان ڕۆحی منداڵەکانیان دەپاڕێزن، بەڵام تۆ ڕۆحی منت وێران کرد باوکە!"
تای بە هێمنی کڕنۆشی برد و جانتاکەی ھەڵگرت و بەدوای پیاوە پیرەکە کەوت کە لەبەردەم ماڵەکەدا چاوەڕێی دەکرد کە بیباتە ژوورەکەی...
YOU ARE READING
جَريمَةُ شٰرَف τκ
Romanceتایهیۆنگ:بە خێزانەکەمم وت لەلایەن برا گەورەکەمەوە هەراسان ئەکرێم. پێم وابوو لە ئەنجامدا براکەم دەردەکەن لە ماڵەوە..بەڵام ڕۆژی دواتر خۆم بینیەوە لە دەرەوەی ماڵەکە! بەڵێ هاوسەرگیریان پێکردم لەگەڵ"جیۆن جۆنگکووک" تێبینی:ئەو چیرۆکە هی خۆم نیە هەموو مافەک...