کێ لەنێو جێگاکەمدایە؟
~
🧡Vote🧡
~
باوکێک چوو شەوشاد لە کوڕە حەوت ساڵانەکەی بکات، زۆر باش دەیزانی ئەگەر نەیکات، کوڕەکەی کێشەی دەبێت لە خەودا.ئەوە ڕۆتینێکی شەوانە بوو لە نێوانیاندا. ئەو چووە ژوورە تاریکەکەی کوڕەکەی کە لە ژێر بەتانیەکەیدا چاوەڕێی دەکرد. بە یەکەم سەیرکردن، باوکەکە دەیزانی ئەمشەو شتێکی نائاسایی هەیە لە کوڕەکەیدا، بەڵام نەیتوانی بزانێ چی ڕوودەدات. کوڕە بچووکەکەی هەمان شێوە بوو بەڵام زەردەخەنەیەکی گەورەی لەسەر دەموچاوی هەبوو کە لە گوێیەوە بۆ گوێی ڕاکێشرابوو.
'تۆ باشی، هاوڕێ؟' باوکەکە پرسیاری کرد.
کوڕەکە سەری لەقاند و هێشتا زەردەخەنەی کرد، پێش ئەوەی بڵێت، "باوکە، سەیر بۆ دڕندەکان بکە لە ژێر جێگاکەم."
باوکەکە کەمێک زەردەخەنەی کرد پێش ئەوەی بچەمێتەوە و بکەوێتە سەر ئەژنۆکانی بۆ پشکنینی ژێر سیسەمەکە تەنها بۆ ڕازیکردنی کوڕەکەی.
لەوێ، لەژێر جێگاکە، ڕەنگ زەرد و ترساو، کوڕەکەی لێبوو،کوڕە ڕاستەقینەکەی.... بە چرپە گوتی: "باوکە، کەسێک لەسەر جێگاکەم هەیە!"