تای کە ٸەوەی بیست تووشی شۆک بوو!
"ب..ب..ب..بەڕێز جیۆن."
جەستەی دەلەرزی، هەست دەکات دڵی بە خێرای لێدەدات، قاچەکانی دەلەرزین، شتێک لە ناو جەستەیدا ئازاری دەدات هەست دەکات لە لێواری مردندایە.
"جیۆن تایهیۆنگ ڕووت بووەوە"
عەقید زۆر بە ئارامییەوە قسەکانی دووبارە کردەوە، بە هێمنی لە جەستەی کوڕە بچووکەکە نزیک بووەوە، کە عەقیدەکە لێی نزیک بوویەوە تای هەنگاوێکی بۆ دواوە نا!
"تۆ هاوسەری منیت، ڕاستە بچووکەکەم؟!"
عەقیدەکە پرسی و بە هێمنی لە ئەویتر نزیک بوویەوە کە پشتی بە دیوارەکەوە گرتبوو
کوڕە بچووکەکە سەری نزم کردەوە، چاوەکانی پڕ بوون لە فرمێسک، هەستی بە ترس دەکرد
ئایا هاوشێوەی ئەو شەوەیە، کە براکەی ویستی دەستدرێژی بکاتە سەر؟!
"ت..ت..ت..تکایە دوور بکەوەرەوە."
بە گرێیەک لە قوڕگیدا قسەی کرد و فرمێسکەکانی ھاتنە خوارەوت... هەستی بە خنکان دەکرد.
"بە وردی گوێم لێ بگرە تای."
عەقید لە جەستەی لەرزۆکی کوڕە بچووکەکە نزیک بوویەوە.
جیۆن دەستی بەرز کردەوە و هاوسەرە بچووکەکەی چاوەکانی داخست، پێی وابوو کە بڕیارە عەقیدەکە دەستی لێی بدات
بەڵام چاوەکانی کردەوە کاتێک ھەستی بەدەستی عەقیدەکە کرد لەسەر ڕوومەتی کە بەٸارامیەوە سەیری چاوە قاوەیەکانی دەکرد وەک ٸەوە وابوو سحر لە جەستەی کرابێ کە تەنیا بە دەست لێدانێکی بچووکە لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە تەواوی ناخ و جەستەی گەرم داھات
"تۆ هاوسەری منیت"
عەقیدەکە دەستەکانی گواستەوە بۆ خوارەوە و دەستە بچووک و نەرمەکانی ھاوسەرەکەی گرت. تای سەیری دەستی خۆی و عەقیدەکەی کرد کە بەتەواوی دەستەکانی ون بووبوو لە نێو دەستە گەورەکانی پیاوەکەی
YOU ARE READING
جَريمَةُ شٰرَف τκ
Romanceتایهیۆنگ:بە خێزانەکەمم وت لەلایەن برا گەورەکەمەوە هەراسان ئەکرێم. پێم وابوو لە ئەنجامدا براکەم دەردەکەن لە ماڵەوە..بەڵام ڕۆژی دواتر خۆم بینیەوە لە دەرەوەی ماڵەکە! بەڵێ هاوسەرگیریان پێکردم لەگەڵ"جیۆن جۆنگکووک" تێبینی:ئەو چیرۆکە هی خۆم نیە هەموو مافەک...