ڕێگا دوورەکە کۆتای ھات و گەیشتمەوە بەردەم ماڵەکەم.
دایکم لە دەرەوە بوو زۆر شڵەژاو بوو دەستی بە دەمیەوە گرتبوو وەک ئەوەی دووعا بکات. سەیرە دایکم کەسێکی ئاینی نیە کەواتە بۆچی دووعا دەکات. ڕوخساری زۆر نیگەران دیاربوو کە نزیک بوو لە گریانەوە
ئەوەش زیاتر منی ترساند. بۆچی وا دەکات؟
نزیک بوومەوە دایکم چاوەکانی فراوان بوونەوە بەرەو من ڕایکرد و بەبەھێزی لە باوەشی گرتم
"سوپاس بۆ خوا کوڕەکەم...ئاھـھـ سوپاس بۆ خوا"
شۆک بووم کاتێک باوەشی پێمدا کرد وای گوت کەواتە ئەو نزای بۆ من دەکرد؟ بەڵام بۆچی؟؟
"دایکە چی بووە؟ تۆ باشی؟"
لێم پرسی بە شۆکەوە
"کوڕەکەم کێشەیەکی گەورە ڕوویداوە...زۆریش گەورە"
گوتی کاتێک فرمێسک بەسەر ڕوومەتە نەرمەکانی ھاتە خوارەوە
"کێشە؟؟"
پرسیم بە تێنەگەیشتووی
"بەڵێ کوڕەکەم کێشە...باوکت کۆمپانیاکەی لەدەست داوە خاوەن پشکەکانی کۆمپانیا داوای مافی خۆیان دەکەن، بەڵام ئێمە ناتوانین پێیان بدەینەوە ھیچمان نەماوە"
بەشۆکەوە سەیرم کرد
"بەڵام خۆ ھیچ کێشەیەک لە کۆمپانیا نەبوو کەواتە بۆچی؟!"
فرمێسکی زیاتر بە چاوەکانی دایکم ھاتنە خوارەوە
"کوڕەکەم ئەوەی ئێستا گرینگ بێت سەلامەتی تۆیە، ئەوان بڕیاریان داوە باوکت بکوژن، ئەوان کەسانی باش نین باوکت بۆ ئەم بابەتە پەیوەندی بە دادگاوە کردوە بەڵام تا ئێستا ھیچ دیارنیە بۆیە پێویستە تۆ لێرە بڕۆی ژیانی تۆ لێرە لە مەترسی دایە ڕەنگە شتێکت بەسەر بێنن"
خاتوو کیم بەخەم و پەژارەوە بۆ کوڕەکەی ڕوونکردەوە
"ھەندێک پارەت پێدەدەم بە ھێڵی شەمەندەفەر بڕۆ بۆ ڕوسیار یان ھەر شوێنێکی تر تەنھا لێرە دوورکەوە ئێمە باش دەبین دڵنیابە بۆ ئێستا تۆ بڕۆ کوڕەکەم"
دایکم گوتی کاتێک ترس لە چاوەکانی بەدی دەکرا بۆ گیانی من، زۆر پرسیار لە مێشکم ھەبوون زۆر بەڵام بڕیارمدا ھیچ قسەیەک نەکەم و بەگوێی دایکم بەڵام
"جلەکانم کۆدەکەمەوە"
"نەخێر نابێ جلەکانت ببەیت، ئەگەر ئەوە بکەیت ئەوان ھەست دەکەن کە تۆ ڕۆیشتوویت"
YOU ARE READING
oneshot~ταeκook~
Kinh dịOneshot «ταeκõõκ» Aυτhor:-Helin thought:-Helin ταeκooκ~Ψ~ĥęĺιñ