"غەم دایگرتووم جەیلین، غەمی تۆ ڕۆحمی لەبن هێناوە"لەنێو نیگا دۆزەخییەکەی دەسووتام، دەسووتام و بزەم ئەکرد،
بزەم ئەکرد و سوێندم دەخوارد بە خاکی پیرۆزی کوردستانم،
سوێندم دەخوارد، کە بۆ هەمیشە لەیادم بمێنێ.
تاوێ ڕوانی لە برژانگە ترساوەکانم، لە لێوە هەڵلەرزیوەکانم،
لە پەنجە ساردەکانم، لە پرچە شێواوەکەم، لە ڕوومەتە سوورهەڵگەڕاوەکەم.
تا ئەو دوژمنەی لەناوبرد، تا ئەو دوژمنەی ئاشقانی کردە دوو پارچە،
تا بووە قاتڵی ئەو ترسەی ناخی بە گرتنی دەستەکانم.
لەگەڵ بردنی دەستەکانم، رۆحیشمی لەگەڵ خۆی برد،
بردیە ئاسمان، بردیە ئەودیو جیهانی داگیرکارییەکان، لێوەکانی لەگەڵ لەپی دەستم بەیەکداچوون، وە دوو جەنگاوەری دژ بەیەک، وەک دوو ئەسپسواری مەیدانی گورگپەرستان، وەک دوو بزنی سەر شاخی ئەفسانەپەرستان، بردی و ناوی خۆی لەسەر هەڵکۆڵی،
بەو گووڵە دوو پەڕەی ناویان لێ ناوە لێوانی، بەو شنەی ئازادییەی ناویان لێ ناوە نەفەسەکانی، بردی و رۆحی منی داگیرکرد، هەروەک چۆن خاکەکەی منیشی داگیرکرد، هەروەک چۆن کوردستانی داگیرکرد، هەروەک چۆن وەتەنی منی کردە ژێر ئیسمە عەزیمەکەی خۆی.چاوەکانی لەنێو خۆڵی گۆڕەکەی چەقاندبوو،
کەس نەیدەزانی عەزابی خۆی دەدا یان خۆی قوربانی ئەکا؟"گەر دوا مەرگت زیاتر شەیدات نەبم، یاخوا دڵۆپە خوێنەکانم وەک فرمێسک بڕژێن، گەر دوای مەرگت زیاتر هۆگرت نەبم، یاخوا ئەستێرەکان وەک بەردن بەرببنەوە نێو دەمارەکانم، گەر دوای مەرگت، گەر دوای سەفەرت، زیاتر ئاشقت نەبم، یاخوا بەڵای ناگەهان بەسەرما ببارێ."
________________________________
ڕەنگە ئەم چیرۆکە خنجیلانە و کورتە خوێنەریشی کەم بێ،
بەڵام بەهیوام بەچێژبێ.هەوڵدەدەم ئیدی تەنها چیرۆکەکانم بڵاوبکەمەوە
هەتا ڕەنگە ڕۆژێ چارەیان بگاتە چارەی کتێبخانەکان.
YOU ARE READING
وەتەنی ئاشووب
Romanceئاشووبی هەقیقی لە وەتەن هەڵئەگیرسێ، وەختێ سنووری خاکێ بە ئیشق لەناوئەبرێ. _ "ئەتۆ سەربازێکی بەوەفا، ئەمن وەتەنێ بێهیوا مەکە گیانت بە فیدا، باکم نیس بێژن داگیرکرا" [ کورد | تورک ] نووسەر؛ لین هۆشیار