Chapter=53

267 73 28
                                    

سەرەتا ڤۆت بکە شیرینەکەم دواتر چێژی لێ ببینە ....
70vote=new part
|______________________|

ماریانا دەستی خستە سەر لێوی یۆنگیو بە تۆنێکی هەڵخەڵەتێنەر وتی ؛
پشیلە دەپرسم ئاخۆ لەکەیەوە منت ناسیوە !؟وێنەیەکم بینی لەناو تاکی دۆڵابەکانت کە منو تایهیۆنگ لە ڕێستورانت بوین لەو کاتەی ژوانمان دەبەست ئایە دەپرسم ئەو وێنەیە بۆچی لەلای تۆیە ؟!

کاردانەوەی ڕوخساری یۆنگی گۆڕدرا بەجۆرێک دڵی خێرا لێی دەدا وە دەستەکانم لە کەمەری ماریانادا توند کرد

؛ کەوایە تۆ پشکنینت بۆ ژورەکەم کردوە !...باشە من تۆم بەلاوە جوان بوو هەر لەیەکەم بینینت کاتێک لە باخچەی شەقامی لۆس بە عەزیەیەکی ڕەشی کورت بویت بیرمە گوڵی گاردینیات لە قژتدا دانابو بەجۆرێک جوان بویت
تەماحی هەبونتم کرد بەڵام کاتێک زانیم براکەم کەسی تۆیە هەوڵم نەدا ...
سێیەم جار کە تۆم بینی ڕۆژی دادگاکە بو کە چاوێکی ئاوساو لوتێکی سور بوت هەبوو هەر وەکو ئەو کات جوان بویت ...

ماریانا بە قوڵیەوە گوێی دەگرت بۆ وشەکانی پاشان بزەیەکی کردو وتی
؛ وە ئێستا ئەو ئافرەتە هی تۆیە ؟!

یۆنگی ڕوخساری گرژ کردو بە نەرمی چرپاندی ؛ هێشتا ناا..ئەو ئافرەتە هێشتا نازناوێکی نییە کە دەلالەت لە بون بە موڵکی من نیشانی هەموان بدا
...

دەستی ماریانای ڕاکێشاو کورسیەکەی بۆ چاک کرد تا خاتونەکە دابنیشێو پاشان ئەمیش لەبەردەمیدا ..

؛دەستپێبکە ...
ماریانا هەڵسایەوە لە شوێنەکەی لەژێر چاوەکانی یۆنگیدا ..
نزیکتر لەو هاتە پێش بەجۆرێک یۆنگی وای هەست کرد لە کورسی قەدەغەکراودا دادەنیشێ بەڵام ناا ئەو دەستە ناسکو جوانەکەی لە نزیک شوێنی هەستیاری یۆنگیدا دانا پاشان بە نەرمی خشاندی تا ناوەڕاستی ڕانی

یۆنگی دەیڕوانیە ئەو جوڵە شێتانەیەیی ماریانا کە وای لێدەکرد گڕبگرێ بەم بەیانیە ...

دەستەکانی ماریانا ڕانی یۆنگی لەیەک جودا کردەوە پاشان سمتی خستە سەریو لەسەر یۆنگیدا دانشت

یۆنگی چاوەکانی بڵند کرد تا سەیری چاوی ئێشک گرەکان بکا کە چۆن شۆکن لە بەزاندنی ئەو سنورە کە لەهەموو تەمەنیاندا هەرگیز لەو خێزانە ڕەفتاری وەهایان نەدیوە ئەمە یەکەم و تاکە ..


یۆنگی چرپانی ؛ ماریییهـ ....یۆنگی گازی لە لێوی دەگرت هەوڵی دەدا خوارەوەی بە هێمنی بهێڵێتەوە وە توشی شتێک نەبێ شەرمەزاری بکا ...

؛مارییی... ئەمە دژی یاساکانمە ئێرە ژورەکەی ئێمە نییە !؟...
ماریانا چاوەکانی لە یۆنگیدا سوڕاند وە بە بێزاریەوە بۆینباخی یۆنگی گرتو لوتی لەو خشاند ؛ یاسا ..یاسا ...من دەمەوێ لەهەموو شوێنێکی ئەم کۆشکە دەستت لێبدەم دەمەوێ لەهەموو چرکەیەک لەتۆ نزیک بم نەک تەنها ژورەکەمان بەڵکو هەموو کەسو هەموو شوێنێک دەبێ شایەتی خۆشەویستی ئێمە بدەن ...

یۆنگی ویستی بەرهەڵستی وشەکانی بکا بەڵام هەرزو هەستی بە لێوی ماریانا کرد لەسەر ئەوانەی خۆی لە شۆکدا چاوانی
فراوان بو ئەو ئێستا ماچی کرد لەبەردەم هەموان ..

هەستی بە لێوەکانی ماریانا دەکرد کە زۆر بەبێ بەزەیی ئەمیان دەخوارد
وەکو ئەوەی ئەم ژەمەی بەیانی لە لێوانی یۆنگیدا خۆشترو باشتر بەراورد بکا

دەنگی شکان هات
بەڵام نەیدەتوانی بزانێ چیە چونکە ماریانا زۆر بە توندی ماچی دەکردو یاری بە هەستو لاشەی دەکرد ..

نزیکەی چەند چرکەیەک بەردەوام بون تاکو دەنگی ئۆفێڵیا هات ؛ چ نەفرەتیەکە !!!!..

چاوەکانیان گواستەوە بۆ ئۆفێڵیا کە دیار بو گڵاسەکەی دەستی کەوتبێت وە ئێشکگرەکان خەریکی کۆکردنەوەی پارچە شکاوەکان بون ...


یۆنگی ماریانای لادا لەسەر قاچیو ئارەزوی خواردنی نما
ئێشک گرەکە لێی نزیک بویەوە وە یارمەتیدا چاکەتەکەی لەبەر بکا

؛ئەمشەو کۆببنەوە یاساکانی مین یۆنگی گۆڕانی بەسەردا دێ
.....


______________

خەریکە بەرەو کۆتایی دەڕۆینن🥲♥️

THE BIG BAD BO$$/✔️m.y.gWhere stories live. Discover now