Part 18

254 57 92
                                    

"بەڕێز جیۆن، کچە بچووکەکەت پێش دەستپێکردنی نەشتەرگەرییەکە بەهۆی جەڵتەی دڵی لەناکاوەوە مرد

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"بەڕێز جیۆن، کچە بچووکەکەت پێش دەستپێکردنی نەشتەرگەرییەکە بەهۆی جەڵتەی دڵی لەناکاوەوە مرد."

وە عەقیدەکەش کەوتە خوارەوە!

 بڕیار نەبوو کوڕەکەی بمرێت، بەڵکو ئەو ڕۆحەی کە جێی هێشت کچەکەی بوو!

ڕەنگە ئەمە بێت کە پێی دەوترێت دادپەروەری ئیلاهی؟!

بەڵام شۆکەکەی عەقید وای لێکرد نەتوانێت ببینێت

کە کیم نامجونی برای ھاوسەرەکەی لەگەڵ ژنەکەی چوار منداڵەکەیانی لە باوەش گرتووە!

دەمامکێکیان لەسەر ڕوخسار بوو تاوەکو نەناسرێنەوە دەچوونە دەرەوە لە نەخۆشخانەکە

نامجون بۆ چەند چرکەیەک وەستا، سەیری جەستەی عەقیدەکەی کرد کە کەوتە سەر ئەژنۆ، سەیری زەوی دەکرد، لەناکاو بەزەیی پێیدا هاتەوە؟!

دڵتەنگە؟

ڕەنگە ئەمە قورس بووبێت عەقید ماندوو بووبێت، بەڕاستی لەناو سەریدا جگە لە ڕستەیەک هیچ شتێک دووبارە نەدەبووەوە

کچەکەت مرد!

"پەلە بکە پەرستارەکە لە دەرەوە چاوەڕێمان دەکات!"

نامجون بە چرپە بە ژنەکەی گوت تا بە خێرایی بتوانێت بچێتە دەرەوەی نەخۆشخانەکە شوێن هەنگاوەکانی هاوسەرەکەی کەوت

لەو شوێنەی کە ئۆتۆمبێلەکەی لە وەستابوو چاوەڕێی دەکرد، تایهیۆنگ پاڵکەوتبوو و هێشتا بەھۆی کاریگەرییەکانی بێهۆشکردنەکە لە خەو هەڵنەستابوو، لە تەنیشتی ئەو پەرستارە ھەبوو کە میشێل بۆی دانابوو کە ئاگاداری بێت و دەرمانی لەسەر دانا و ژنەکەی نامجونی فێرکرد کە چۆن هەموو ڕۆژێک برین پێچەکە بگۆڕێت بۆ برینەکەی سکی...

نامجون یەکێک لە منداڵەکانی لەلای خۆی دانا، پەرستارەکەش یەکێکیانی وەرگرت لە کاتێکدا ژنەکەی دووەکەی تری گرتبوو

"نامجون دڵنیای لەوەی ئێمە دەکەین؟"

ژنەکەی نامجون بەدوودڵی پرسیاری کرد بە جەهەنەم کەسێکی بێهۆش و چوار منداڵ دەڕفێنن؟

جَريمَةُ شٰرَف τκWhere stories live. Discover now