"دایکە، جونگکوکی لە کوێیە!؟"
کوڕە بچووکەکە بە ڕوخسارێکی سەری سوڕماو وتی، پاشان گریای، تەنانەت گرنگی بەو شوێنە نەدا کە ئێستا لە کوێیە!
"من لە کوێم؟ ئایا من لە نەخۆشخانە نەبووم؟ چۆن گەیشتیتە ئێرە؟ ئەوا ماڵی من نییە..."
کوڕە بچووکەکە بە تێنەگەیشتنەوە قسەی کرد کاتێک تێبینی کرد ژوورەکە هی کۆشکی ئیل جیۆن نییە...و هەروەها ھاوسەرەکەی لە کوێیە؟
"ئای منداڵەکەم...لە ڕاستیدا..."
خاتوو ڕۆبنسن بە توندی لیکی قوت دا، نەیدەزانی چی بڵێت
لە ڕاستیدا تەنانەت نازانێت چۆن هەموو ئەو شتانەی کە ڕوویانداوە بۆی بگێڕێتەوە!!
"دایە جۆن لە کوێیە؟"
"ئەو لە ڕاستیدا..."
نامجون قسەیی کرد، نەیدەزانی چی بڵێت هەروەها هیچی نەدەزانی جگە لەوەی کە خزمەتکارە پیرەکە پێی وتبوو، کە جیۆن هەوڵدەدات سوود لە براکەی و منداڵی یەکەمیان وەربگرێت و ئەگەر تایهیۆنگ و منداڵەکەی نەبەن دەمرد!
نامجون بە بەتاڵی سەیری ئەو خزمەتکارەی کرد کە هەناسەی ھەڵکێشا
وە ھیونا ھاتە پێشەوە بۆ ئەوەی ئەو کوڕە ببات کە لە باوەشی دایکیدا بوو
"دەتوانی کەمێک بە تەنیا جێمان بهێڵیت؟"
خاتوو ڕۆبنسن بە زەردەخەنەوە پرسیاری لە نامجون کرد، کە نامجون سەری جوڵاند و دوو منداڵەکەی ناتان و لیۆی هەڵگرت، لە کاتێکدا هاوسەرەکەی ئەنجلی و ئایریسی هەڵگرتبوو چوونە دەرەوە.
خاتوو ڕۆبنسن لە تایهیۆنگ نزیک بووەوە، لە تەنیشتی دانیشت
"بچووکەکەم..."
"دایە تکایە پێم بڵێ، ئایا شتێک بەسەر جونگکوکیدا هاتووە؟"
کوڕە بچووکەکە وتی کاتێک فرمێسک کەوتنە سەر ڕوومەتەکانی
YOU ARE READING
جَريمَةُ شٰرَف τκ
Storie d'amoreتایهیۆنگ:بە خێزانەکەمم وت لەلایەن برا گەورەکەمەوە هەراسان ئەکرێم. پێم وابوو لە ئەنجامدا براکەم دەردەکەن لە ماڵەوە..بەڵام ڕۆژی دواتر خۆم بینیەوە لە دەرەوەی ماڵەکە! بەڵێ هاوسەرگیریان پێکردم لەگەڵ"جیۆن جۆنگکووک" تێبینی:ئەو چیرۆکە هی خۆم نیە هەموو مافەک...