"م..م..مەبەستت چیە جۆنگکوک؟"
کوڕە بچووکەکە بە چاوی فرمێسکاوییەوە وتی...پیاوەکەی ئێستا چارەنووسی ژیانیان پێشکەشی دەکات...
جونگکوک بە هێمنی هەناسەی هەڵمژی و جنێوی بە خۆی دا کە هاوسەرە بچووکەکەی گریاند...
"خۆشەویستەکەم، ئێستا هەڵبژاردنت بۆ جێدەهێڵم...بەپێی ویستی خۆت سزام بدە...باشە؟"
جونگکوک بە هێمنی پرسی، چاوەڕێی هاوسەرە بچووکەکەی بوو کە سەیری دەکرد
وە تایهیۆنگ؟
تەنها بە بێدەنگی سەیری منداڵەکانی دەکرد... بیری دەکردەوە
ئایا داوای تەڵاق بکات؟
باشە ئەگەر ئێستا داوای تەڵاق بکات، بۆ کوێ بروات؟
خێزانێکی نییە داڵنەوای بکەن و کارێک نییە یارمەتی بدات لە ژیانیدا
بێگومان ئەگەر داوای تەڵاق لە جۆنگکوک بکات، عەقید ئەو کەسە دەبێت کە منداڵەکانی دەبات
چونکە بە دڵنیایەوە کار و سامانی هەیە
بۆ دابینکردنی بژێوی منداڵەکانی
هەروەها نامجونی برای بەدەست کارەساتەکانی ژیانەوە دەناڵێنێت
ماڵی نامجونی برای دواجار ئەویش هی پیاوەکەیەتی!
هەروەها ناتوانێت ببێتە بارگرانی لەسەر براکەی و هاوسەرەکەی، هەرچەندە گلەیییان نەکردوە، بەڵام کوڕە بچووکەکە هەر لە ئێستاوە بیری لەوە دەکردەوە کە چۆن براکەی بتوانێت بژێوی ژیانیان بۆ دابین بکات؟؟
تەنانەت ئەگەر تەنها یەک منداڵیش بووایە ئاسانتر بوو، بەڵام چواریان هەیە؟ پێداویستییەکانیان زۆر زۆرن
تایهیۆنگ هەروەها سەرەڕای هەموو شتێک، هێشتا نەگەیشتووەتە قۆناغی کارکردن و پشتگیریکردنی چوار منداڵەکەی!
YOU ARE READING
جَريمَةُ شٰرَف τκ
Romanceتایهیۆنگ:بە خێزانەکەمم وت لەلایەن برا گەورەکەمەوە هەراسان ئەکرێم. پێم وابوو لە ئەنجامدا براکەم دەردەکەن لە ماڵەوە..بەڵام ڕۆژی دواتر خۆم بینیەوە لە دەرەوەی ماڵەکە! بەڵێ هاوسەرگیریان پێکردم لەگەڵ"جیۆن جۆنگکووک" تێبینی:ئەو چیرۆکە هی خۆم نیە هەموو مافەک...