"مەرجی تۆ چییە بچووکەکەم؟!"
جونگکوک بە زەردەخەنەوە پرسی لە کاتێکدا تایهیۆنگ هێشتا بە چاوی پڕ لە خۆشەویستییەوە سەیری دەکرد...
"همم، ماوەیەکی کەم لەمەوبەر هیونا وێنەی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ نامجونی برام پیشان دەدام، بۆیە منیش وێنە و یادگارییەکانی هاوسەرگیریم دەوێت تا دواتر بتوانم پیشانی منداڵەکانم بدەم"
تایهیۆنگ بە ڕوخسارێکی خەمبارەوە قسەی کرد ئای هێشتا بیری دێتەوە کە بەبێ زەماوەند هاوسەرگیری لەگەڵ عەقیدەکەدا کردووە، تەنها لەسەر کاغەز هاوسەرگیریان کرد!
عەقیدەکە پێشتر بەهۆی نەخۆشیی هاوسەرەکەیەوە، ئەو زەماوەندەی ڕەتکردبووەوە لەو کاتەدا
"من ڕازیم"
کوڕە بچووکەکە بە خۆشحاڵییەوە زەردەخەنەی کرد و هێرشی کردە سەر مێردەکەی و لە باوەشی گرت
جونگکوک بە هێمنی زەردەخەنەی کرد، بۆنی هاوسەرە بچووکەکەی هەڵمژی، کە شەش مانگ لەمەوبەر لەدەستی دابوو دواجار توانی جارێکی تر هەناسەی بداتەوە ئەوەندە دڵخۆش بوو کە خەریک بوو لە خۆشیدا بمرێت.
"خۆشەویستەکەم، بەڕاستی خۆشم دەوێیت"
عەقیدەکە بە گەمژەی وتی لە ناو ملی هاوسەرەکەی، دەستی بە قژی قاوەی درێژی تایهیۆنگدا هێنا کە زۆر خۆشی دەویست...
"وەرە جونگکوک، با بچین نان بخۆین. منداڵەکانمان زۆر برسی بوون و هەروەها پێویستە بچیتەوە بۆ ژوورەکەمان...."
تایهیۆنگ جارێکی تر قسەی کردەوە، باوەشی هاوسەرەکەی بەجێهێشت بۆ ئەوەی ناتان و لیۆ هەڵبگرێت، لە کاتێکدا عەقیدەکەش وەستابوو، ئەنجیل و ئایریسی هەڵگرتبوو...
بەڵام بە هێمنی وەستا و سەیری هاوسەرەکەی کرد کە وردە وردە زەردەخەنەکەی نەما...
کاتێک خێزانە مردووەکەی چیتر لە ژوورەکەی نەبینی...
جونگکوک بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە زەردەخەنەی کرد کاتێک هەنگاوەکانی لە پشت هاوسەرەکەیەوە نا و خۆشیەکی زۆر لە ناخی بوو...
YOU ARE READING
جَريمَةُ شٰرَف τκ
Romanceتایهیۆنگ:بە خێزانەکەمم وت لەلایەن برا گەورەکەمەوە هەراسان ئەکرێم. پێم وابوو لە ئەنجامدا براکەم دەردەکەن لە ماڵەوە..بەڵام ڕۆژی دواتر خۆم بینیەوە لە دەرەوەی ماڵەکە! بەڵێ هاوسەرگیریان پێکردم لەگەڵ"جیۆن جۆنگکووک" تێبینی:ئەو چیرۆکە هی خۆم نیە هەموو مافەک...