Chapter{29}

89 40 25
                                    

سەرەتا ڤۆت بکە دواتر چێژی لێ ببینە ...

_________

Elodie pov:/
______

چاوەکانم پڕ بون لە فرمێسک دەستم خستە سەر دڵم کە چەندە خێرا لێ دەدا
هەناسەم ناڕێک بو بەزۆر خۆمم گرت تاکو نەتەقمەوە لە گریان

هەنگاوم نا بۆ دواوە پاشان دەستێک ڕایکێشام لە چرکەیەکدا خۆمم دۆزیەوە کە پشتم نراوە بە دیوارەکەو چاوانی تاریکی ئەو قژ شینە ڕێک وەکو تیر
گڵێنەمیان دەبڕی ..

نەمتوانی گۆمی فرمێسکم بگرم لەپڕ هەموی ڕژا
پەنجەکانی بە هێواشی هێناو بە گۆنامیدا دەخشاند
دڵم ڕوخا ئاخر من چەندین ساڵە بەرگەی ئەو هەموو دەستلیدانانەم گرتوە کە جۆنگکوک بۆمی دروست دەکرد هەموو ئەو شەوانەی کە لە تەمەنیان کم دەکردمەوە ئاخر من زۆر زۆر بەرگەی ئەوم گرت لەکاتێک یەک تۆز هەستم نەبو بۆی

زۆرم بەرگەی ئەو گرت کاتێک هەرچی لێدانو سوکایەتی هەبو بۆمی جێبەجێ دەکرد لە کۆتایدا دوبارەو دوبارە ڕێزم لێی دەگرتو ملکەچی دەبوم
دوبارە دەبومەوە بە هاوسەرە گوێڕایەڵەکەی ..

کەچی ئەو منی بە گەمژە زانیوەو لە دواوە خیانەتی کرد لە ژنایەتی من ..
لە مافی من لە کەسایەتیو پێگەی من ...
ئازارەکەم قوت دەدایەوەو دڵم تێکەڵدەهات ..

دەنگی قوڵی تایهیۆنگ چرپاندی ؛ ششش دەگری ؟ بۆ خوێڕیەکی وا نابێ بگری ئەو فرمێسکانە موڵکی منن ڕێگا نادەم بەخەساریان بدەی ..

بە بێهێزیەوە چاوم داخست وە سەرم بە نەخێر جوڵاند
؛ نا ئەوانە موڵکی خۆمن ....تەنها خۆم.... تۆش وەکو ئەویت هەموتان تەنها بەکارم دێنن
بەرم بدەو وازم لێبێنە ..

سەیری دەکردم توڕە نیە بەڵام ڕق هەیە لە شێوەیدا
دەستی لەسەر قۆڵم دور خستەوە کاتێک گریانی بە کوڵی منی بینی یاخوت باشتر بڵێم هەستی بە دەنگی  جۆنگوک کرد
چرپاندی ؛ دەبێ ئەویش ئەم هەستەی تۆ بچێژێ ..

ویستم بڕۆم بەڵام منی بە خێرایی بە دیوارەکەوە داداو لێوی خستە سەر لێوم
بە هەموو هێزیەوە ماچی دەکردم ..

____________

سڵاو گیانەکانم ♥️
تکایە پارتەکان ڤۆت بکەن گەر بیبینم ڤۆتەکان زیاد بون شەو دو پارتی دیکەتان بۆ دائەنێم ☺️♥️

BLUE hair demon//k.t.h//Where stories live. Discover now