کۆشکی روحەکان

216 43 77
                                    

خوێندکاری 1:مامۆستا بۆچی رووناکیەکانت کوژاندەوە؟

مامۆستا:چونکە ئەمرۆ وانە ناخوێنین

خوێندکاری 2:کەواتە چی دەکەین مامۆستا؟

مامۆستا:ئەمرۆ چیرۆکێکتان بۆ باس دەکەم کە دەڵێن 500 ساڵ لەمەوبەر روویداوە، ئەمە تەنها ئەفسانەیەکە و قسەی خەڵکە

یەکێک لە خوێندکارەکان بەبێزاری هیدفۆنەکەی کردە گوێی، مامۆستاکە بەتورەیەوە سەیری کرد

مامۆستا:جیۆن جۆنگکوک ئەوە چی دەکەی؟

جۆنگکوک:مامۆستا تۆ وتت ئەفسانەیەکە و قسەی خەڵکە کەواتە چ پێویست دەکا گوێی بۆ بگرم؟

مامۆستا:تۆ نازانی کەوا وانە لە شتەکان وەربگری؟ خێرا هیدفۆنەکە لادە

جۆنگکوک بەبێزاری هیدفۆنەکەی لادا و مامۆستاکە دەستی کرد بە گێڕانەوەی چیرۆکەکە

مامۆستا:دەڵێن 500 ساڵ پێش ئێستا پاشا و شاژنێکی زۆر میهرەبان هەبوونە بەڵام ئەوان زۆر خەمبار بوون چونکە منداڵیان نەبوو، سەردانی چەندەها پزیشكی زیرەکی ئەو سەردەمەیان کردووە بەڵام بێسوود بووە، رۆژێکیان ژنێکی پیر دەچێتە کۆشک بۆ لای پاشا و شاژنەکە، بینی کەوا پاشا و شاژن زۆر خەمبارن و لێیانی پرسی کەوا بۆچی ئاوان، پاشا بەبێ دەسەڵاتی هەموو شتێكی بۆ باسکرد، ژنە پیرەکە زەردەخەنەیەکی کرد و گوتی کەوا چارەسەری ئاسانە، خەڵکەکە هەمووی شۆک بوون، ژنە پیرەکە گوتی کەوا هاوسەرەکەی کەسێکی زیرەکە و دەتوانێ چارەسەری بکات، پاشا لێی پرسی کەوا چارەسەرەکە چییە ژنەکە پێی گوت کەوا ئەویش نازانێ بەڵام دەتوانێ بە هاوسەرەکەی بڵێت سەردانتان بکات، پاشا و شاژن هەردووکیان بەوە رازی بوون، رۆژی دوای هاوسەری ژنە پیرەکە چووە کۆشک و بەبێ ئەوەی یەک وشەش بڵێت دەستی کرد بە چارسەرەکەی، بەڵام ئەوانی ئەوێ هەموویان ترسان کاتێک پیرە پیاوەکە ئاگرێکی کردەوە وە زانیان کەوا ئەو جادووگەرێکە...

مامۆستا:شاژن زۆر نیگەران بوو لەو بارەیەوە و گوتی دەیەوێ ئەوە بوەستێت بەڵام پاشا گرینگی پێنەدا، دوای سێ مانگ شاژن بە منداڵێک دووگیان بوو، تەواوی وڵاتەکە بۆ شازادەی بچووک ئاهەنگیان دەگێرا و دڵخۆش بوون، بەڵام دوای 9 ساڵ پاشا کۆچی دوای کرد...

مامۆستا:خەڵکەکە زۆر خەمبار بوو، بەڵام شاژن بوێرانە پۆستەکەی وەرگرت و خەڵکەکەی بە باشی دەژیاند، دوای ئەوەی شازادە بووە 10 ساڵ شاژن زۆر نیگەران بوو چونکە شازادە زوو زوو نەخۆش دەکەوت و هەڵسوکەوتی سەیری دەکرد، ئەوەی هەمووان تۆقاندبوو ئەوە بوو کاتێک شازادە بچووکەکە لەبەرە خۆیەوە دەیگوت(جیمین ئازیزم وامەکە ئێمە جیاوازی مرۆڤ و جنۆکە ناکەین پێویست ناکات ئازارمان بدەیت)

oneshot~ταeκook~Where stories live. Discover now