‎بدیع الزمان جه‌زه‌ری - Al-Jazari

53 4 0
                                    


‎ناوی تەواوی بدیع زمان ابو العز کوڕی اسماعیل کوری رزاز جەزەرییە لە ساڵی 1136 ز لە شاری بۆتان لە دایک بووە کە ئێستا تورک ناوی ناوە جزیر یان جزیرە و بۆتان لە باکوری کوردستان زانایەکی کوردی بنەچە کورد بووە جەزەری نەک زانا و دانا بووە بەڵکو بوەتە ھۆی گۆرینی رێرەوی ژیانی مرۆڤایەتیش دوای خۆی و تا ئێستا و بۆ داھاتووش ئەویش لە رێگەی ئەو داھێنان و زانستانەی کە ھەتا ئێستاش ئەوروپای سەرسام کردوە ،بە یەکێ لە گەورەترین داھێنەرەکانی بواری ئەندازیار و میکانیکزانەکانی مێژوو دادەنرێ زیاتر لە بواری میکانیکی کاری کردووە زانستەکانی بیرکاری و فیزیای خوێندووە کاری لە دیزاین و دروست کردنی زۆر ئامێردا کردووە وەکو ئامێری بەرز کەرەوەی ئاو کاتژمێری ئاویو زۆرێکی تر ، زۆربەی ژیانی نادیارە ئەوەی کە لە بەردەستدایە سەبارەت بە ژیانی تەنھا ئەوەیە کە لە پێشەکی کتێبەکەیدا ھەیە " الجامع بین العلم و العلم النافع فی صناعە الحیل " بە داواکاری مەلیک " الصالح الناصر " مەلیکی ئامەد نوسیویەتی نزیکەی 25 ساڵ خزمەتی دەوڵەت و وڵاتی کردووە لەشاری ئامەد بووە گەورەترین ئەندازیاری میکانیکی لەو وڵاتەدا پاشان کرا بە سەرۆکی ئەندازیاران ھەر ئامێرێک کە وێنەی دەکێشا پاشان بە کرداری ئەنجامی دەداو دروستی دەکرد بۆ زانینی سەرکەوتنی کارەکەی بەھەمو مانایەک ئەندازیارێکی سەرکەوت و لێھاتو و عەبقەری بووە بە بەکار ھێنانی زانستی ڕاست و دروست شارەزا لە تەکنەلۆژیادا توانیویەتی ئەو ئامێرانەی کە پێویستن بۆ ناو کۆمەڵگا دروستیان بکات و بیخاتە خزمەتی میلەتەوە ، ئاگادار و بیر تیژ بووە بە ھونەرە میکانیکی و ھایدرۆلیکیەکان زانستی جەزەری بە جۆرێک پێشکەوتو بووە کە زۆربەی لەلایەن زاناکانی ڕۆژ ئاوا وەرگێراوە و سودی زۆری لێ بینراوە بۆ وەرگرتنی فیکرە بۆ دروست کردنی ئەو ئامێرانەی کە ئێستا بەکار دەھێنرێت لە جیھاندا جەزەری لە نێوان زانست و کرداردا پەیوەندەکی بەھێزی دروست کردبوو ، دەستێکی باڵای ھەبووە لە داھێنانی ئامێری ژەنینی مۆسیقا.
شەفت ئەو پارچەی کە زۆرر لەم سەردەمەدا بڵاوە یەکەم کەس بووە کە شەفتی دروست کردووە ، بۆ ئەوەی پارچەی تر بخات سوڕانەوە لەگەڵیا یان لەسەری لە چەندین ئامێردا بەکاری ھێناوە وەک کاتژمێری ئاو و بەرز کەرەوەی ئاو ، وەلە ئێستادا دیارە کە چەند گرنگە لە ئامێرەکانی سەردەمدا وەک ئۆتۆمبێل ماتۆڕ و شەمەندفەر و فرۆکەو ....ھتد ئامێری بەرزی کردنەوەی ئاو پێنج جۆری دروست کردووە بەڵام یەکێک لەوان زۆر سەرکەوتو بووە کە بە یارمەتی ئاژەڵ توانیویەتی ئاو دەر بھێنێت لە بیردا کە ھێزەکە لەسەر قاچی ئاژەڵەکە بووە لەگەڵ چوار جۆری تردا جەزەری تا ئێستاش جێ پەنجەیەکی دیاری ھەیە لە مێژوی دروست کردنی ئامێردا ، یەکێک لەو ئامێرانەی بۆ بەرز کردنەوەی ئاو دروستی کردووە بووەتە سەرچاوەی بیرۆکەی دروست کردنی بزوێنەری ھەڵمی کە بەھۆی پەستان و ھەڵمەوە کار دەکت کاتژمێر چەندین جۆر کاتژمێری ئاوی و لمی و مۆمی دروست کرد بە چەندین فیکرەی جیاواز کاریان کردووە وەکو سەعاتی فیل سەعاتێکی ناوازە بووە جگە لە سیستەمە میکانیکیە پێشکەوەکەی سەقافەتی چەند وڵاتی تێدا بووە وەک فیل سەقافەتی ھند و ئەژدیھاکە سەقافەتی چین و سیمرخەکە شارستانی میصر و مرۆڤی سەر فیلەکە شارشتانی یۆنان و عمامەکەشی شارستانی عەرەب و ئیسلامییە ئەم کاتژمێرە ھەر نیو سەعات جارێ زەنگێکی لێداوە زانای بيانى ئەلدو مییلی باسی کاتژمێرێکی تری کردووە کە دوو باڵی ھەبووە ئاماژەی بە کاتەکان کردووە دروست کردنی چەندین نافورە و فوارە لە باخچەی کۆشکەکانی ئەو کاتەدا دروست کردنی بزوێنەرو ئامێری بەرز کەرەوەو زەخت کردن و پێوانە کردن و ئامێری مۆسیقا و پەرە پێدانی ئەو ئامێرە ھایدرۆ لیکانەی کە پێشتر زاناکانی تر دروستیان کردووە وە چەندین ئامێرو ئامرازی ناوازەی تر داھێنانەکانی جەزەری یەکێ بووە لە ھۆکارە گرنگەکانی ھەستانەوەی زانست و داھێنان لە کوردستان و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست کە دواتر گواسترایەوە بۆ ئەوروپا زانای ئینگلیزی دوناڵد ھیل دەڵێ تا پێش چەرخی حدیپ ھیچ بەڵگەو لێکۆڵینەوەیەک نیە لە ھیچ شارستانیەک لە جیھاندا وەک ئەو بەڵگەو وێنانەی کەلە کتێبە دەوڵەمەندەکەی جەزەریدا ھەیە دکتۆر فاروق بارز لەزانکۆی بۆستن کە لەگەڵ ناسا کار دەکات دەڵێت ئەو ئامێرانەی ئەو دروستی کردون لەو سەردەمەدا زۆر بە نرخ بون وە تائێستاش سود لەو ئامێرو نەڤەرییانەی ئەو وەر دەگیرێت لە دروست کردنی فڕۆکەو شەمەندەفەر و ئۆتۆمبیل لەسەر ئەم ھەسارەیە لە فیستیڤاڵێکی جیھانی ئیسلامیدا کە لە بەریتانیا لە ساڵی 1976ز ئەنجامدرا بوو ھەندێ ئامێری دەستکردی جەزەری نمایش کرا بوو ببوە جێگای سەرنجی میوانەکان بەتایبەت كاتژمێرێكی ئاوی کە زۆر ورد بووە لە لە کات دیاری کردندا ھەموو داھێنانەکانی لە کتێبێکدا نوسیوە بە ناوی " الجامع بین العلم والعمل النافع فی الصناعە الحیل " لە ساڵی 1206ز نوسیویەتی کە بەرھەمی 25 ساڵی لێکۆڵینەوە و داھێنانی بووە 50 داھێنانی میکانیکی و ھایدرۆلیکی و ئەلکترۆنی بە وردی شیکردۆته‌وه‌ و وێنەی کێشاون ئەم کتێبە بەنرخترین و ناوازەترین کتێبی ئه‌ندازیاری بووە لە مێژوودا تا چەرخی ھەستانەوەی ئەوروپا و بگرە تا ئێستاش به‌ به‌هێزی ماوه‌ته‌وه‌.
وە یەکێ لە داھێنانە گەورە و مێژوویەکانیشی بریتیە لە رۆبۆتی طبربور. کە بۆ خزمەت گوزاری ناو ماڵ دروستی کرد بوو کاتێ خەلیفەی ئەو سەردەمە داوای لێ کرد کە ئامێرێکی بۆ دروست بکا بۆیە جەزەری ئەو رۆبۆتەی بۆ دروست کرد وەکو شێوە خزمەت کارێ کە لە دەستێکی ھەندێ ئاوی ھەڵگرتوە لە ناو شتێکی وەکو گۆزە و وە لەدەستەکەی تری وشک کەرەوە وەکو خاولی وە لەسەر گۆزەکەش باڵدارێکی وەستاو ، کاتێ وەختی نزیکی بانگ دان بێت ئەوا باڵدارەکە دەجریوێنێ ئەمەش وەکو نیشانە بۆ کاتی بانگ دان پاشان خزمەت کارەکە دێت بۆ لای گەورەکەی و وە ئاوی بۆ دەڕژێنێ بە پێ بری دیاری کراو و کاتێ دەست نوێژگرتنەکەی تەواو بوو ئەوا خاولیەکەی پێ دەدات و پاشان دەگەرێتەوە بۆ شوێنی خۆی و دوبارە باڵدارەکە دەجریوێنێ. بەپێ ی لێکدانەوە و توێژینەوەی ھەندێ زانای ئەورپی دەلێن ئەبێ جەزەری شتێکی وەکو بەرنامە سازی کۆمپیوتەر زانی بێت یا ئەوەتا زانستێکی دۆزیبێتەوە ئەوەندە پێشکەوتوو بو بێت ئەگینا لەو سەردەمە زۆر قورس و ئەستەم بوە بتوانرێ کاتی پێش بانگ دیاری بکرێت و ئەو باڵدارە دروست کراوە لە کاتەکانی پێش بانگدا جریوە جریو بکات.
دوناڵد ھیل خەڵاتی دیکنیست ی نێو دەوڵەتی بەدەست ھێنا کە دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی داھێنان دەکەن لە بوارى تەکنەلۆجیادا بەوەی کە کتێبەکەی جەزەری وەرگێڕایە سەر زمانی ئینگلیزی کتێبەکەی بۆ زۆر زمان وەرگێڕراوە بەڵام بەداخ و ئەسەفێکی زۆرەوە کورد نەک کتێبەکەی وەر نەگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی بەڵکو جەزەری زانای سەدەکان بە گەنج و بەتەمەنەکانمانەوە نای ناسین کە کوردە, جەزەری خزمەتێکی زۆری مرۆڤایەتی کردووە بە داھێنانەکانی لە بواری تەکنەلۆجیا. بدیع زمان لەساڵی 1210 کۆچی دوای کرد.

لقد وصلت إلى نهاية الفصول المنشورة.

⏰ آخر تحديث: Jun 14, 2016 ⏰

أضِف هذه القصة لمكتبتك كي يصلك إشعار عن فصولها الجديدة!

‎بدیع الزمان جه‌زه‌ری - Al-Jazariحيث تعيش القصص. اكتشف الآن