ڕۆژێك لە ڕۆژان ئاشق بووم،
ئاشقی كچێك كە بەتەواوی شێتی بووم.لە ھەر خەندەیەكی سەر لێوانی،
من زۆر بە تامەزرۆوە ئەم ڕوانی.ئێستا حەز ئەكەم باسی بكەم، باسی ئەو جوانیەی ئەو بكەم،
بەڵام چی بكەم كە وشە نادۆزمەوە وەسفی یاری پێ بكەم!؟جوانێكی وەھا نەبووە و نابێ! ھەر ئەوە كە ناردراوە تا بۆ من بێ،
خەڵكانێكی زۆر تامەزرۆی بوون، بەڵام ھەوڵیان بێسوودە كە ئەو ھەر ھی خۆم بێ!من لە ھەموو شتێك كە ھەمە، بەشی خەڵكانیش دەدەم،
بەڵام ئەمەیان ھی خۆمە، بۆ منیش دەبێ ھەردەم!خەڵكی ڕەنگە بە شێت ناوم ببەن،
بەڵام ئەوان چیان ئەوێ با بیكەن.من ئەگەر دێوانەش بم بۆ ئەو ھەر كەمە،
كەسانی وەك ئەو زۆر كەمن لەم سەردەمە.منیش خەفەت بۆ ئەوان دەخۆم كەوا بە جارێ
كە ھەرگیز یەكێكی شایستەیان نەبووە ھیچ جارێ.ھەر ڕۆژەو لەگەڵ یەكێك، ئەو ئەڕوات و یەكێكی تر دێ،
خۆشەویستێكی ڕاستەقینەیان نیە كە وەك ئەوەی من بێ.بۆیە گیانەكەم، ھەر بۆ من بە و جێم مەھێڵە بە تەنیا،
ئاخر تۆ بڕۆێ چی بكەم لەم ژیانە كە تۆم لا نییە؟!ساڵانێ ژیاوم بە بێ بوونی تۆ لە ژیانم،
بەڵام من ئێستا لەم ساڵانە زۆر پەشیمانم!چۆن تاوەكو ئێستا تۆم نەدیبوو من ھیچ شتێكم لە دڵ نەبوو،
ئێستا كە وایە ھەموو ڕۆژێكم خۆشترە خۆ ئەوكات ھەموو ڕۆژەكانم دووبارە بوو!زۆر دڵخۆشم لەو كاتانەی كە لەگەڵمای،
ئاوات ئەخوازم كە ئێستا ھیمنی لە داھاتووش ھەر ھیمن بوای.بەڵام بۆ لە ئێستاوە بیر لە داھاتوو بكەمەمەوە،
خۆ ھەر چەند بگەڕێم كچێكی وەك تۆ نادۆزمەوە!خەڵكی ئاڵودە دەبن بە دەرمان و بیرە،
بەڵام من ئاڵودەی تۆ بووم و ھەردەم تۆم لە بیرە!ئەر زەردەخەنە ئەفسووناویەی كە لە دەم و لێوانتا بەدی ئەكەم،
لە ھیچ شوێن و ھیچ كەسێ دانەیەكی وا نابینم تاقانەكەم.ھەموو شتێك سەرچاوەی ھەیە و لە شوێنێك دەست پێ دەكەن،
سەرچاوەی زەردەخەنەی من ئەو چاوانەی تۆیە كە چاوانم سەیریان دەكەن.نامەوێ ھەرگیز لێت دوور بم بۆ ھەر مەبەستێ،
خۆ تۆم لا نەبێ ھیچ لە خەیاڵما نیە ھەر تۆ نەبێ!بۆیە پێت ئەلێم ئەی تاقە گوڵی بەھاری من،
ئەی بەھاری ھەر چوار وەرزی ساڵانی من.ئاشقت بووم و خۆشم دەوێی تازە،
ھەرگیز دەستبەردارت نابم و ھەر تۆم مەبەستە.دە تۆش جار جارە بە چەند وشەیەك و خەندەی لێوانت،
شادم كە و با من ھەر ئارەزووی ئەووم بێ ببمە میوانت.دەڵێن بۆ ھەر ئاشقێك ماچ دەرمانی ھەموو دەردانە،
ئەبێ من ماچم بۆ چی بێ كە ئەو خۆی بۆمن دەرمانە؟تۆ بزانە چەندە خۆشەویستی لەلام ئەزیزم،
لە تۆ دووربم و دەنگت نەبیستم خۆ من ھەمیشە زیزم.ئەو دڵەی خۆم بۆ ھەمیشە لای تۆ جێ دەھێڵم
دڵی تۆش دەپارێزم وەك ئەوەی ھی خۆم بێ و قەت جێی ناھێڵم!
❤️❤️😘💞🎀😍🙈🙊.-Zheero Kurdo