ئەکتەرەکان: جین - کیونگ سوو...
Jin P.O.V
دوو ساڵ تێپەریوە لەوکاتەی کە گەراینەوە بۆ کۆریا، پێشتر خێزانەکەمان لە ئیتالیا بوین و خاوەنی چێشتخانەیەک بووین بهلام بریارمان دا كه له ولاتهكهی خۆمان پەرە بە کارەکەمان بدەین، بەراستی ئەم دووساڵە خۆشترین ساڵەکانی ژیانی من بووە، توانیم هاورێی هاو زمانی خۆم هەبێت و بە ئازادی بە زمانی خۆم قسەیان لەگەل بکەم، هەروەها توانیشم کە بۆ یەکەم جار لە ژیانم لە مانای خۆشەویستی تێبگەم، هەرچەندە ئەو بەوە نازانێت بەڵام من ئەوە لە دڵی خۆما هەڵدەگرم هەتا ئەو کاتەی کۆتای بە خوێندنی ناوەندی دەهێنم، و دەتوانم بە ئازادی بجوڵێمەوە، تکایە ئۆپا تەنها کەمێک چاوەرێ بە...
END Jin P.O.V
خێزانی ئاهن ماوەی چەندین ساڵە لە ولاتی ئیتالیا ژیانیان بەرێ دەکەن، بەڵام لە کۆتای بریاریان دا کە بگەرێنەوە وڵاتی خۆیان و ئەو ماوەیەی کە لە ژیان ماویانە لە باوەشی نشتیمانەکەیان بەسەری بەرن، کە گەرانەوە چێشتخانەیەکیان دامەزراند و دەستیان کرد بە کارەکەیان، ئەو کات جین تەنها تەمەنی شازدە ساڵ دەبوو، لە یەکەم رۆژی کارکردنیانەوە تەنها یەک شاگردیان هەیە، وە هەر ئەوە کە دڵی جین ی بردووە...
بەرێز ئاهن: جین، خواردنەکە ئامادەیە ئێستا بیبە بۆ مێزی ژمارە ٤....
جین: بەڵێ ئەپا... ئوپا دوو جاجامیۆنگ بۆ مێزی ژمارە ١٢...
کیۆنگ سوو: هەر ئێستا ئامادە دەبێت...
جین بە خەندەوە خواردنەکانی دەگێرا و هەموو کریارەکانی دڵخۆش دەکرد، رۆژانە جین لەدوای گەرانەوەی لە قوتابخانە یارمەتی دایکی و باوکی دەدا و لە شەوانیش ئەرکەکانی قوتابخانەی جێبەجێ دەکرد...
خاتوو ئاهن: دەی کچەکەم ئێستا پشوو بدە، پێویستە کە کەمێکیش بخەویت، بۆ ئەوەی کە بەیانی زوو بە خەبەر بێیت...
جین: ئۆ، ئوما.. تەنها کەمێکم ماوە و دوای ئەوە پشوو دەدەم...
خاتوو ئاهن: تکایە خۆت زۆر ماندو مەکە، کەمێک گرنگی بە تەندروستیت بدە... ( ماچی کچەکەی کرد و چوو خەوت)
جین: چالجا ئوما...
بەمشێوەیە رۆژانەی خۆیان بەسەر دەبرد، و هەمووان زۆر بە دڵخۆشی لەگەل یەک دەژیان... رۆژێک جین لە قوتابخانە گەرایەوە و بینی کە دایکی و باوکی لەبەردەم چێشتخانەکە بە نیگەرانی وەستاون، بە پێکەنین رای کرد بۆ لایان، بەڵام کە ئەوانی بینی بەو شێوەیە خەندەکانی نەمان...
جین: ئوما! ئەپا؟ شتێک روی داوە؟ بۆ بەو شێوەیە خەمبارن؟ بۆچی جلی رەشتان لەبەردایە؟
بەرێز ئاهن: نیگەران مەبە کچەکەم، تەنها، بەرێز جۆنگ کۆچی دوایی کردوە...
جین: هیوادارم بە ئارامی ئەم جیهانەی بەجێهێشتبێت... کەواتە ئێوە ئێستا بۆ ئەوێ دەرۆن؟
بەرێز ئاهن: بەڵێ، بەڵام ئەم ماوەیە کیۆنگ سوو لەگەل تۆدا دەمێنێتەوە، تکایە منداڵێکی باش بە و بێزاری مەکە...
کیۆنگ سوو: نیگەران مەبە شێف خۆم ئاگاداری دەبم...
خاتوو ئاهن: زۆر سوپاس کورەکەم...
مالئاواییان لە خاتوو ئاهن و بەرێز ئاهن کرد و چوونەوە چێشت خانەکە...
کیۆنگ سوو: تۆ زۆر ماندویت، دەتوانیت کە پشوو بدەیت...
جین: ئەی چی لەبارەی چێشتخانەکە؟
کیۆنگ سوو: ئەم سێ رۆژە چێشت خانەکە ناکەینەوە، ئەوە داوای شێف بوو...
جین: زۆر باشە، کەواتە بۆستە خۆم دەگۆرم و بەیەکەوە ئێرە پاک دەکەینەوە...
کیۆنگ سوو: زۆر باشە، تا تۆش خۆت دەگۆریت من شتێکت بۆ ئامادە دەکەم...
جین: ئۆ، ئوپا...
جین رۆشت خۆی گۆری و جلی مالەوەی لەبەر کرد، رۆشتە خوارەوە و لە دوای نانخواردن لەگەل کیۆنگ سوو چێشت خانەکەیان پاک کردەوە، لەگەل ئەوەش یاریان دەکرد و پێدەکەنین...
کیۆنگ سوو: جیننن...
جین: ئاههه ئوپا، هههه تکایە ئەمە بۆستێنە، ئاه، هههههه
کیۆنگ سوو جین زەویەکەیان پاک دەکردەوە و کیۆنگ سوو بە پاککەرەوە تەرەکە دوای جین کەوتبوو وە بە پێچەوانەوە، کیۆنگ سوو دەستی کردە کەفاوەکەوە و کەفێکی خستە سەر دەموو چاوی جین...
کیۆنگ سوو: تۆ واهی زۆر جوانی، هاههاا
لە چێشت خانەکە هەتا ئێوارە درەنگ تەنها گوێت لەدەنگی پێکەنینی ئەو دووانە بوو، کە تەواو بوون و دانیشتن کەمێک پشوو بدەن...
کیۆنگ سوو: من ئێستا پێویستە کە برۆمەوە بۆ ماڵەوە، و هەندێک جل لەگەل خۆم بهێنم، چونکە ئەم چەند رۆژە لێرە ئاگاداری تۆ دەبم، دەتەوێت کە بێی لەگەڵم؟
جین: هەر ئێستا خۆم ئامادە دەکەم... ئاه، دەکرێت کە کەمێک بە سیئۆل بگەرێین؟ چیباللل ئوپا؟!!
کیۆنگ سوو: زۆر باشە...
جین: هەرئێستا دەگەرێمەوە...
جین بە راکردن رۆشت بۆ ژوورەکەی، و کیۆنگ سوو ش بە رەفتارە منداڵانەکانی پێدەکەنی، لە دوای ماوەیەک هاتەوە خوارەوە، پانتۆلێکی کابۆیی و بلوسێکی ئەدیداس رەش و سپی و چاکەتی بەیسبۆل رەنگی رەش، لەبەر کردبوو لەگەل کالەی ئەدیداس ی رەش و سپی...
جین: هیوادارم کە زۆر درەنگ نەکەوتبم... ( بە پێکەنین)
کیۆنگ سوو: نەخێر ئێستا با برۆین... تۆ ئەم شەو زۆر جوانی، هاهاها...
جین: زۆر سوپاس ئوپا..
کیۆنگ سوو جین دەرگای چێشتخانەکەیان داخست و بەرەو ماڵی کیۆنگ سوو بەرێکەوتن، لەوێ بۆ ماوەیەک مانەوە، وە لەگەل خێزانەکەی کیۆنگ سوو کەمێک قسەیان کرد، لە دوای ئامادە بوونی ماڵئاواییان لێکردن....
جین: ئوپا، بەراستی خێزانەکەی تۆ کەسانی زۆر باشن، هیوادارم زوو زوو چاوم پێیان بکەوێت...
کیۆنگ سوو: ئەوانیش هەمان شتیان وت...
جین: بەراستی من زۆر ئیرەیت پێدەبەم، تۆ خوشک و برات هەیە بەڵام من هیچ کەسێکم نییە کە بەوشێوەیە متمانەی پێبکەم، هیوادارم منیش خوشک و برام هەبووایە...
کیۆنگ سوو: بەڵام ئەی من؟
جین: چی؟
کیۆنگ سوو: دەتوانی وەک برایەکی خۆت مامەڵەم لەگەل بکەیت، هەرکاتێک پێویستیت بە شتێک بوو، یان ویستت شتێک بڵێیت، بە منی بڵێ، من دەتوانم ببمە کەسێکی باش بۆ تۆ... ( بە زەردەخەنەیەکەوە.)
جین: تۆ ئەوەت بەراستە؟ ( لە خۆشی چاوەکانی بریسکەیان دەهات)
کیۆنگ سوو: بەدڵنیایی... کەواتە ئێستا تۆ خوشکە بچوکەکەی منی...
جین: واتە من ئێستا ئوپایەکم هەیە... واا ئەوە زۆر خۆشە..
کیۆنگ سوو دەستی بەسەر سەری هێنا...
کیۆنگ سوو: کەواتە ئێستا خوشکە بچووکەکەی من حەز بە چی دەکات؟
جین: دەمەوێت، هەموو سیئۆل لەگەل براکەم بگەرێم، وە خواردنی خۆش بخۆین، وە بەیەکەوە سەیری یارییە ئاگرینەکان بکەین، وە زۆۆۆررر شتی تریش...
کیۆنگ سوو: کەواتە با دەست پێبکەین...
دەستی یەکیان گرت و زۆر شوێن رۆشتن، لە یەکێک لە خواردنی سەر جادەکان دوکبۆکی و ئۆموک ( جۆرە کێکێکی ماسیە، لە رۆبیان و ماسی و ئەختەبوت دروست دەکرێت، لەگەل چەند شتێکی تر.) خوارد، لە دوای ئەوە لە نزیک روباری هان دانیشتن و سەیری سەمای فوارەکانی پردی بانپۆ یان کرد و لە دوای ئەوە یارییە ئاگرینەکان دستی پێکرد، هەردووکیان زۆر بە جوانییەکەی سەرسام بوون، و هەر پێدەکەنین... لە سەر رێگای گەرانەوەیان لە یەکێک لە مارکێتەکان وەستان و دۆدرمەیان کری، هەردووکیان بە تامی فانێلا... لە دوای ئەوە گەرانەوە بۆ ماڵەوە جین دوشێکی کرد ، دەستی کرد بە پێداچوونەوەی وانەکانی... لە رۆژی دوای زوو هەستا لە خەو و خۆی ئامادە کرد، کە چۆیە خوارەوە بینی کە کیۆنگ سوو نانی بەیانی بۆ ئامادە کردووە...
جین: بەیانیت باش ئوپا، وااا هەموو ئەمانە منە؟
کیۆنگ سوو: هیوادارم کە بە دڵت بێت...
جین: بە دڵنیایی... ( زەردەخەنەیەکی کرد)
بەیەکەوە نانیان خوارد، جین بە پاسکیلەکەی رۆشت بۆ قوتابخانەکەی و کیۆنگ سوو ش چۆیە لای هاورێکانی، ئەوان لە کافتریایەک کاریان دەکرد، کە کیۆنگ سوو رۆشتە ژوورەوە هەردووکیان بە راکردن هاتن بۆ لای و باوەشیان کرد...
چانیۆل: کیۆنگ سوو یاااا، بەخێر بێی...
کای: هیۆنگگ، ماوەیەکی زۆر چاومان پێت نەکەوتووە، زۆر بیرم دەکردی...
کیۆنگ سو: ئێوە باش بوون؟ منیش زۆر بیرم دەکردن...
چانیۆل: دانیشە ئێستا کەمێک قاوە دەهێنم.
کای و کیۆنگ سوو بەیەکەوە دانیشتن و دوای ماوەیەک چانیۆل بە سێ کوپ قاوەوە هاتەوە...
کیۆنگ سوو: بەڵام من نابمە کێشە بۆ کارەکەتان؟ تکایە ئێوە برۆن من تەنها ویستم کە کەمێک چاوم پێتان بکەوێت، ئێستا ئێوە بگەرێنەوە سەر کارەکەتان...
کای: کێشە نییە، هیۆنگ تایهیونگ گرنگی پێدەدا...
چانیۆل: ناکرێت دوای ئەم ماوە زۆرە هاورێکەمان بەجێ بێڵین، دەی ئێستا پێمان بڵێ ئەم ماوەیە چۆن بویت؟
کیۆنگ سوو: من زۆر باشم، تەنانەت ئێستا خوشکێکی بچوکیشم هەیە...
کای: چیییی؟ بەڵام ئەی دایکت زۆر گەورە نییە بۆ ئەوەی منداڵی ببێت؟
کیۆنگ سوو کێشای بە سەریا...
کای: شتێکی هەڵەم وت؟!!
کیۆنگ سوو: بێمێشک، من مەبەستم ئەوە نەبوو...
چانیۆل: ئەی ئەگەر وا نییە چی؟
کیۆنگ سوو: وااا، هاورێکانی من زۆر شێتن... ( هەموو شتێکی پێ وتن)
چانیۆل: وااا، ئێستا من دەمەوێت کە زوو چاوم بە خوشکەکە بچوکەکەت بکەوێت...
کای: پێم بڵێ هیۆنگ ئەو زۆر جوانە؟
کیۆنگ سوو: ئاییششش، بەڵێ جوانترین کچ لە جیهان...
کای: کەواتە با برۆین چاومان پێی بکەوێت...
کای لە جێگەکەی خۆی هەستا و ویستی بەروانکە کەی لێ بکاتەوە...
کیۆنگ سوو: هەرگیز... پابۆ.
کای: ئایششش ئێوە زۆر خراپن بەراستی...
لە دوای ماوەیەک لە قسە کردن لەگەل هاورێکانی بەجێی هێشتن... جین لە خوێندنگا گەرایەوە بەڵام بینی کە هێشتا کیۆنگ سوو نەگەراوەتەوە.. لە دوای کەمێک پشوو دان گەرایەوە خوارەوە بۆ ئەوەی شتێک ئامادە کات بۆ ئەوەی بیخوات، بەڵام لەسەر پلیکانەکان هەستی بە بێهێزی کرد و کەوت لەو کاتەش کیۆنگ سوو هاتە ژوورەوە ئەوەی بینی یەسکەر بە خێرای رۆشتە لای...
کیۆنگ سوو: جین؟ تۆ باشی؟
جین: ئۆ؟ ئوپا من باشم تەنها کەمێک هەستم بە سەرئێشە کرد... ئەویش بەهۆی ئەوەی کە لە بەیانییەوە هیچم نەخواردوە..
کیۆنگ سوو: بۆچی هیچت نەخواردووە؟ هەستە ئێستا من کەمێک شتت بۆ ئامادە ئەکەم...
ویستی هەستێت بەڵام جین نەیتوانی بەهۆی ئەوەی لەکاتی کەوتنە خوارەوەکەی قاچی ئازاری گەشتبوو، بۆیە کیۆنگ سوو باوەشی کرد و لەسەر مێزێک لە نزیک خۆی داینا، رۆشت هەندێک لە فریاگوزاریە سەراتاییەکانی هێنا و قاچی چارەسەر کرد...
کیۆنگ سوو: پاژنەت ئازاری گەشتووە، پێویستە ئەم ماوەیە ئاگادار بیت و زۆر لەسەری نەرۆیت، ئەگەر نا ئەوە زۆر زیاتر ئازارت دەدات...
جین: واا، ئوپا تۆ چۆن ئەوەت زانی؟
کیۆنگ سوو: لەبەر ئەوەی کە ئاوساوە، وە برینداریش بووە.
جین: زۆر باشە، سوپاس ئوپا لەمەودوا زۆر بە باشی ئاگاداری خۆم دەبم...
کیۆنگ سوو: نامەوێت کە خوشکە بچوکەکەم ئازاری پێبگات... ئێستا خواردنەکە ئامادە دەکەم...
جین: ئوپا...
کیۆنگ سوو: وێ؟ ئۆدی ئەپۆ؟ ( چییە؟ هیچ شوێنێکت ئازاری هەیە؟)
جین: نا تەنها، ویستم بڵێم کە هەزم لە رامیونە.
کیۆنگ سوو: ئاراسۆ، ئێستا ئامادە دەبێت...
لە دوای نانخواردن کیۆنگ سوو یارمەتی جین ی دا بۆ ئەوەی کە بچێتە سەرەوە، لەوێ لە هۆڵەکە بە یەکەوە دانیشتن کیۆنگ سوو سەیری فیلمی دەکرد و جینیش پێداچوونەوەی وانەکانی دەکرد...
جین: ئوپا؟
کیۆنگ سوو: ئۆۆ.
جین: ئوپا، لەم نمونەیە ناتوانم تێبگەم تکایە یارمەتیم دەدەیت؟
کیۆنگ سوو: کامەیە؟
کیۆنگ سوو دەستی کرد بە شیکردنەوەی نمونەکە و جین یش زۆر بە جوانی گوێی بۆ دەگرت...
جین: واا، دیارە کە ئوپا زۆر زیرەک بوی لە قوتابخانە...
کیۆنگ سوو: بەوشێوەیە نییە...
جین: نەخێر بە دڵنیایی وایە.
کیۆنگ سوو پێکەنی و گەرایەوە بۆ فیلمەکەی، لە دوای ئەوەی جین تەواو بوو دەستی کرد بە خوێندەوەی پەرتوکێک، لە دوای کۆتای هاتنی فیلمەکەی سەیری جین ی کرد، لەو کاتە جین سەیری کیۆنگ سوو ی دەکرد کە ئەو ئاوری دایەوە یەکسەر سەری خستەوە سەر پەرتوکەکەی...
کیۆنگ سوو: دیارە کە زۆر هەز بە خوێندەوە دەکەیت...
جین: ئۆ؟ ئۆ هەزم لێیەتی...
کیۆنگ سوو: هامڵێتی شکسپیر، بەراستی ئەوە چیرۆکێکی زۆر سەرنج راکێشە.
جین: بەڵێ راستە، چیرۆکێکی زۆر سەرنج راکێشە، من بە خوێندنەوەی زۆر دڵخۆش دەبم، لەگەل ئەوەی کە زۆر خەماویە، بەڵام بەراستی لە کاتی خوێندنەوەی دەتوانی وێنای هەموو روداوەکانی بکەیت...
کیۆنگ سوو: بەڵێ راستە. پێم بڵێ هەزت بە چ نوسەرێکە؟
جین: ساشیل. ( راستیەکەی) ممممم، چارلس دیکنس یان پاولۆ کۆیلۆ؟ ئەو دوانە نوسەری زۆر سەرنج راکێشن، بە نزیکەیی هەموو کتێبەکانی ئەوانم خوێندۆتەوە...
کیۆنگ سوو: واا، دێباک... خوشکەکەی من کەسێکی تایبەتە...
جین: ئوپا!
کیۆنگ سوو: ئۆ.
جین: ئوپا هەست بە بێزاری ناکەیت؟ من زۆر بێزار بووم، دەکرێت کەمێک بچینە دەرەوە چیباللل...
کیۆنگ سوو: بەڵام ئەی قاچت؟ ئەو ئازارت نایات؟
جین: دەتوانین بە پاسکیلەکەم برۆین، ئۆ؟
کیۆنگ سوو: زۆر باشە، کەواتە خۆمان ئامادە بکەین؟
کیۆنگ سوو جینی بردە ژوورەکەی بەڵام بوکەلەیەکی پێنگوینی بینی لەسەر جێگەکەی...
یۆنگ سوو: ئۆ؟ ئەوە؟
جین: بەڵێ ئەوە ئەو پێنگوینەیە لە رۆژی لەدایکبوونەکەم بۆت هێنام، هەتا ئێستا زۆر بە باشی ئەیپارێزم.
کیۆنگ سوو: کەواتە ئەم جارە دانەیەکی زۆۆرر گەورەترت بۆ دەهێنم.
جین: هیوادارم کە پێنگوینێکی راسیەقینە بێت. ( لەبەر خۆیەوە)
کیونگ سوو: شتێکیت وت؟
جین: ئانی.
کیونگ سوو: کرۆم کە ئامادە بوی بانگم کە...
لەگەل کیۆنگ سوو رۆشتنە دەرەوە وکات خۆرئاوا بوو، کیۆنگ سوو پاسکیلەکەی لێدەخوری و جینیش لەدوایەوە دانیشتبوو، و باوەشی پێدا کردبوو، بەیەکەوە رۆشتن بۆ پارکی سیئۆل و لەوێ کەمێک گەران، لە دوای رۆشتنەوە چێشتخانەکەو و دەستیان کرد بە ئامادە کردنی خواردن بۆ خۆیان...
کیۆنگ سوو: تۆ دانیشە من خۆم ئامادەی دەکەم...
جین: ئاه، شیرۆ، ئەمەوێت منیش یارمەتیت بەم...
کیۆنگ سوو: کرۆم ئانجا ( کەواتە دانیشە) و سەیرم کە بەوە یارمەتییەکی زۆری من دەدەیت؟
جین: کندێێێێ، ئوپاا.
کیۆنگ سوو: ئانجا...
جین:ئاراسۆیۆ...
دەستی کرد بە ئامادە کردنی چەند خواردنێک، و بەیەکەوە دانیشتن...
جین: ئوپا... دەتوانم کە چەند پرسیارێکت لێ بکەم؟
کیۆنگ سوو: ئۆ..
جین: ئوپا تۆ هیچ هاورێیەکت نییە؟
کیۆنگ سوو: بەڵێ دوو هاورێم هەیە.
جین: بەڵام بە درێژایی ئەم دووساڵە من ئەوانم نەدیوە. ئایە لێرە نین؟
کیۆنگ سوو: بەڵێ لێرەن، بەڵام ئەوان کافتریایەکیان هەیە و ناتوانن بەجێی بێڵن، زاتر بە شەوان یەکتر دەبینین...
جین: ئەی تۆ بۆ لەگەل ئەوان کار ناکەیت؟
کیۆنگ سوو: راستیەکەی لەسەرەتاوە وابوو بەڵام من زیاتر هەزم لەوە بوو چێشت خانەیەکم هەبێت..
جین: کەواتە ئاوایە.... ببورە پرسیارم کرد.
کیۆنگ سوو: نا ئاساییە، هەرپرسیارێکت هەیە بیکە، خوشکەکەم دەبێت بزانێت کە من کێم.
جین: بەراست؟ کەواتە زۆر باشە، ئوپا بۆچی تۆ زانکۆت نەخوێندووە؟
کیۆنگ سوو: لەبەر ئەوەی لە سالی کۆتایی خوێندنەکەم زۆر گرنگیم بە نمرەی بەرز نەیا، هەروەها من بەشی میوزیکم تەواو کردووە.
جین: چۆن؟ بەراست؟ بەشی میوزیک؟ وااا ئەوە زۆر سەرنج راکێشە.
کیۆنگ سوو: بەڵێ، راستە...
جین: ئەی باشە ئوپا، هەرگیز خۆشەویستت هەببوە؟
کیۆنگ سوو: بەڵێ.
جین: بەراست؟ ئەوە کێبوو؟ دەتوانی کەمێک باسی بکەیت بۆم؟
کیۆنگ سوو: ئەوە هاورێیەکم بوو، ئەو کاتەی کە لە خوێندنی ناوەندی بووم، هەرچەنە سەرکەوتوو نەبوو بەڵام لە کۆتایی ئەوە یەکەم خۆشەویستم بوو.
جین: ببورە، لەوانەیە ئەوە ئازاری دابیت، بەڵام ئەی لە دوای ئەوە کەسی ترت خۆشنەویستووە؟
کیۆنگ سوو: دڵنیا نیم، لەوانەیە کەسێک هەبێت لە دلما لە ئێستادا، بەڵام من لەوە دڵنیا نیم.
جین: ئۆ... ببورە ئەمشەو من پرسیارم زۆر کرد، خواردنەکەت زۆر خۆش بوو سوپاس...
کیۆنگ سوو: ئەی چی لەبارەی تۆ؟ تۆش هەموو ئەوانەم پێ بڵێ...
جین: راستیەکەی من هاورێی زۆرم نییە، ئەو کاتەی کە لە ئیتالیا بوین تەنها یەک هاورێم هەبوو، ئێستاش تەنها یەک هاورێ.
کیۆنگ سوو: ئەی تۆ هیچ خۆشەویستت نەبووە؟
جین: ئاه،، کرسێیۆۆ، چەند جارێک چەندین کەس سەرنجیان راکێشاوم، بەڵام ناتوانم بەوە بڵێم خۆشەویستی، بەڵام لە ئێستا کەسێک هەیە کە لە دڵی منایە.
کیۆنگ سوو: ئەی ئەو کەسە بە تۆ نازانێت؟
جین: لەوبروایەیا نیم، بەڵام دڵنیا بوومەوە کە دەتوانم بەدەستیبێنم.
کیۆنگ سوو: هیوادارم کە وا بێت...
لە دوای قسە کردنێکی زۆر گەرانەوە سەرەوە و بەیەکەوە سەیری فیلمیان دەکرد، بەڵام لە کۆتایی فیلمەکە جین خەوی لێکەوتبوو و سەری لەسەر شانی کیۆنگ سوو بوو، کیۆنگ سوو بە هێمنی تیڤیەکەی کوژاندەوە و وەک خۆی دانیشتەوە بۆ ئەوەی کە جین خەبەری نەبێتەوە...
کیۆنگ سوو: جین، زۆر سوپاس بۆ ئەم ماوەیە، تۆ هەمیشە کەسێکی باش بویت بۆ من، هیوادارم کە منیش توانبێتم کەمێک لەو چاکەیەت بەمەوە، لەوانەیە کە بۆ ماوەیەکی زۆر چاومان بە یەکنەکەوێتەوە، بەڵام تکایە لە بیرم مەکە، ئەم ئوپایە بە دڵنیایی دەگەرێتەوە، تکایە هەمیشە تەندروست بە و بە بەهێزی بمێنەرەوە، دڵنیابە کە ئوپا بۆ تەنها چرکەیەکیش لە بیرت نات، جین تۆ هەر بەراستی بەنرخترین زێریت بۆ من...
لەو کاتە جین جوڵا و چاوەکانی کردەوە...
جین: ئۆ؟ فیلمەکە تەواو بوو، ئایشش من هەمیشە بە هۆی خەوەوە ناتوانم کۆتای بە فیلمێک ببینم.
کیۆنگ سوو: هاها، بەڵام زۆرت لە دەست نەچوو دەتوانی کۆتایەکەی سەیر بکەیتەوە.
جین: کەواتە با بەیەکەوە سەیری بکەینەوە. ئێستا من دەچم دەخەوم جالجا ئوپا.
کیونگ سوو: ئۆ. جالجا...
لە رۆژی دوای جین لە قوتابخانە گەرایەوە و بینی کە دایکی و باوکی گەراونتەوە...
جین: ئوماا، ئەپا بەخێر بێنەوە.
بەرێز ئاهن: ئوری تال، ئەم ماوەیە باش بویت؟ هواارم کە زۆر ئوپات ئەزێت نەدابێت.
جین: نا دڵنیا بن من کچێکی زۆرباش بووم. بەڵام ئێوە بۆ بەم شێوەیە لێرە کۆبونەتەوە؟
خاتوو ئاهن: ئەوە، کیۆنگ سوو دەچێتە ئینگلترا بۆ خوێندن ئێستا هاتووە بۆ مالئاوایی...
جین: چی؟ چۆن شتی وا دەبێت؟
بەرێز ئاهن: تۆ بەوت نەوتووە؟
کیۆنگ سوو: نەمویست کە نیگەران بێت.
جین: کەواتە ئێوە هەمووتان ئەوەتان دەزانی؟
کیۆنگ سوو: جین، ئوپاکا میهانێ...
جین: نەخێر،هەرگیز تۆ ناتوانی کە بەوشێوەیە برۆیت، دەبوایە زوو تر بە من بڵێن...
خاتوو ئاهن: جین، ئێستا مالئاوایی لە ئوپا بکە، هیوای باشترینی بۆ بخوازە.
جین: ئەندوێ، چۆلتێ ئەندوێیۆ... ( هەرگیز)
بە راکردن رۆشتە ژورەکەی و دەستی کرد بە گریان، کیۆنگ سوو دوای کەوت بەڵام دەرگاکەی نەکردەوە، بۆیە هەر لە دەرەوە قسەی لەگەل کرد...
کیۆنگ سوو: تکایە بمبورە جین، تەنها یستم کە نیگەرانت نەکەم، بەڵام هەڵە بووم، ئوپا ئێستا دەروات، بەڵام دڵنیابە کە دەگەرێمەوە، تکایە هەتا ئەو کاتە ئاگاداری خۆت بە. جالگا.
کیۆنگ سوو چێشت خانەکەی بەجێهێشت و لەگەل دوو هاورێکەی بەرێکەوت بۆ فرۆکە خانە، لە دوای ماوەیەک جین لە ژورەکەی هاتە دەرەوە و بە خێرای بە پاسکیلەکەی بەرەو فرۆکە خانەکە بەرێکەوت، دوای ماوەیەک گەشت و هەموو هۆلەکان گەرا تا کیۆنگ سووی بینی بەراکردن رۆشت و بە بەرزی ناوی هێنا کە کیۆنگ سوو گوێی لێی بوو ئاوری دایەوە، بەڵام لەو کاتە جین بە توونی باوەشی پیاکرد...
جین: ئوپا... ( بە گریانەوە.)
کیۆنگ سوو: لە کۆتایی هاتی، دەمزانی کە دێیت.
جین: ئوپا...
کیۆنگ سوو: تکایە ئێستا مەگری، ئەگەر نا من ناتوانم بەوشێوە بەجێت بێڵم، تکایە با خوشکەکەی من نەگری. ئەگەر منبش برۆم دڵلنیبە هاورێکانم بە باشی ئاگادارت دەبن..
چانیۆل: بە دڵنیای
جین: من هاتم کە ماڵئاوایت لێبکەم بەڵام لەگەل ئەوەش بە باشی گوێم لێبگرە... من ناتوانم کە رێگەت لێبگرم بۆ ئەوەی کە برۆیت ئەوە داهاتوی تۆیە،بەڵام ناشهێلم کە بەبێ ئەمە برۆیت.
جین لە کیۆگ سوو نزیک بۆوە و ماچی کرد..
جین: تۆ ئیتر هی منی، سارانگهێ ئوپا
ئەوەی وت و بە راکردن بەجێی هێشن، هەموان سەریا سوورمابوو باوەریان نەدەکرد کیۆنگ سوو بە سەرسورماوی دەست خستە سەر لێوەکانی...
چانیۆل: ئەوەی ئێستا من بینیم تۆش بینیت کای؟
کای: بەراستی ئەوە زۆر ئازا بوو،وااا ئەو ستایلی منە.
چانیۆل: کیۆنگ سوویا تۆ باشی؟
کیۆنگ سوو: لە هەموو کات باشترم.
کیۆنگ سوو پێکەنی و بەردەوام بوو لە رۆشتنەکەی، لە دەرەوەش جین لە لای پاسکیلەکەی دانیشبوو دەگریا... لەو کاتە نامەیەکی بۆهات....
نامەکە: نادوو سارانگهێ ئوری جین...
جین کە ئەوەی بینی لە خۆشیا هەستایەوە و هاوارێکی کرد، ئیتر بەرێکەوت و گەرایەوە بۆ چێشت خانەکە...
Jin P.O.V
لە کۆتای بە دەسم هێنا، ئوپا تۆ هی منی سوپاس کە تۆش هەمان هەستت هەیە، دڵنیابە بە تامەزرۆیی چاوەرێی گەرانەوەت دەکەم، ئوری کیۆنگ سوو، ئوری پێنگوین... ئاه دەزانن ئەو باشترین کەسە لەم جیهانە، هیچ کەسێک پێش ئەو بەوشێوەیە دڵمی نەبردووە، هەمیشە کەسێکی بێدەنگە هەمیشە رێز لە هەموو کەسەکان دەگرێت چ گەورە بن چ بچووک، هەمیشە بەروی هەموان پێدەکەنێت تەنها بە بینینی دڵخۆش دەبیت، راستیەکەی هەست دەکەم کە ئەو دوانەی رۆهی منە، دەزانن بۆچی پێی دەڵێم پێنگوینی من؟ لەبەر ئەوەی لە یەکەم رۆژی لە دایک بونم لە کۆریا ئەو تاکە کەس بوو دیاری بۆ هێنام، هەروەها ئەو پێنگوینێکی بە دیاری بۆ من هێنا، بەراستی وا هەست دەکەم ئەوە بەراستی کیۆنگ سوو ە... تکایە ئوپا زوو بگەرێرەوە....
END JIN P.O.V….
دوو ساڵ تێپەریوە لەو کاتەی کیۆنگ سوو رۆشتووە بۆ ئینگلترا، لە ماوەی ئەم دوو ساڵە بە بەردەوامی بەیەکەوە قسەیان دەکرد، لە سەرەتا جین زۆر شەرمی دەکرد بەڵام بە رۆشتنی کات هەموو شتەکان ئاسایی بوونەوە، جین قوتابخانەی تەواو کرد و لە ساڵی دووەمی خوێندنی زانکۆیدا بوو، ئەو بۆ پزیشکی دەیخوێند... لە کۆتایی ئەو رۆژە هات کە کیۆنگ سوو دەگەرێتەوە، جین چوو بۆۆ فرۆکەخانە بەشوێنیدا، لە دوای ماوەیەکی زۆر لە چاوەروانی لە کۆتای دەرکەوت و جین بە راکردن رۆشت بۆلای هەردوکیان بە دڵخۆشی باوەشیان کرد بەیەکدا، بەڵام زۆری نەخایاند چوونکە بەرێز ئاهن ئەوەی بینی...
بەرێز ئاهن: من ئێستا چی دەبینم؟
جین: ئەپا؟! تۆ کەی هاتی؟
کیۆنگ سوو: شێف؟!!!
بەرێز ئاهن: هەر ئێستا رونکردنەوەم لەسەر ئەمە دەوێت.
جین: ئەپا... ئیگۆ..
بەرێز ئاهن: با بگەرێینەوە، ئەو کات هەموو شتێک دەبێت باس بکەن...
بەرێز ئاهن و جین و کیۆنگ سوو گەشتنەوە چێشت خانەکە، خاتوو ئاهن بەخێر هاتنەوەی کردن بەڵام هەستی بە نامۆییەکەیان کرد...
خاتوو ئاهن: ئێوە باشن؟ شتێک روی داوە؟ بۆ بەو شێوەیەن؟
جین: ئوما، دەتوانم هەموو شتێک رون بکەمەوە.
بەرێز ئاهن: ئێمەش ئەوەما دەوێت، هەر ئێستا پێم بڵێن کە ئەوەی بینیم چی بوو؟ ( زۆر بە توورەیی)
جین: ئەپا، تکایە کەمێک هێمن بەرەوە با هەموو شتەکان بلێم...
بەرێز ئاهن: پێم بڵێن لەکەیەوە ئێوە لە پەیوەندیدان؟
خاتوو ئاهن: موۆۆۆ؟!!!
جین: ئەوە، ئەو رۆژەی کە رۆشت... بەڵام ئەوە هەڵەی ئەو نییە، من یەکەم جار هەستەکانی خۆمم بۆ دەربری.
بەرێز ئاهن: کیۆنگ سوو من وەک کورێکی خۆم مامەلەم لەگەل کردی، چۆن توانیت ئەوە لەگەل کچەکەی من بکەیت؟
کیۆنگ سوو: تکایە بمبورە شێف، هەرگیز ئەوەم نەدەویست بەڵام هەموو شتێکی ئەو وای لێکردم کە ئەوم خۆشبوێتت، تکایە بمبورە.
جین: تکایە ئەپا، من ئەم زۆر خۆش دەوێت رێگریمان لێمەکە، تۆ دەزانی کە ئەو یەکەم کەسە لە ژیانی من.
بەرێز ئاهن: ئێستا نازانم کە چیتان پێبڵێم، من متمانەم پێکردن وامزانی کە ئێوە خوشک و بران...
جین: بەڵام ئەپا، تۆ خۆت بە منت وت، کەخۆشەویستی هەرگیز کات و کەسەکان ناناسێت، لەو کاتەی چاوت بە چارەنووسی خۆت دەکەوێت، بەبێ ئەوەی بتەوێت دڵت دەبێت بە موڵکی ئەو کەسە.
بەرێز ئاهن: کەواتە بەو شێوەیەیە. کیۆنگ سوو پێویستە کە تۆ لە کچەکەم دوور بکەویتەوە.
کیۆنگ سوو: شێف تکایە. تکایە ئەو داوایەم لێمەکە، دڵنیابە دەبم کە کەسێکی زۆر باش و هەوڵ دەدەم کە خۆشترین ژیانی بۆ دابین بکەم، بەڵێن بێت.
بەرێز ئاهن: من ئێستا بریارم دا کە سزای ئێوە بەم.
جین: ئەپا؟!
بەرێز ئاهن: سزاکەشتان ئەوەیە کە..... دەبێت ئەمشەو بە دەیتێکی راستەقینە برۆنە دەرەوە.
چین/ کیۆنگ سوو: ئۆ؟
بەرێز ئاهن: پێویستە لەمەو دوا بەراستی دەیت بکەن نەک بە بەردەوامی بە تەلەفۆن بەراستی ئێوە زۆر سەیرن، واا هەرگیز نەمدەزانی ئێوە بەو شێوەیەن.
خاتوو ئاهن و بەرێز ئاهن دەستیان کرد بە پێکەنین و کیۆنگ سوو و جین بە سەرسورماوی سەیریان دەکردن...
بەرێز ئاهن: هەر بەراستی واتان زانی ئێمە سزاتان دەدەین؟
جین: ئەپا، ئێوە ئەوەتان دەزانی؟
خاتوو ئاهن: بە دڵنیایی، چەندین جار گوێمان لێبوو کە لەگەل یەکتر قسەتان دەکرد.
بەرێز ئاهن کیۆنگ سووی باوەش کرد...
بەرێز ئاهن: بەخێر بێیتەوە کورەکەم، بەراستی زۆر دڵخۆشم کە لە کۆتایی کچەکەم کەسێکی باشی بۆ خۆی دۆزیەوە، بەتایبەت کە تۆی، هەرگیز بروا ناکەیت کە چەند دڵخۆشم.
خاتوو ئاهن: تکایە ئاگاداری کچەکەم بە. ئیتر ئێمە ئەو دەسپێرین بە تۆ.
جین: ئوماا! ئەپا!
کیۆنگ سوو: دڵنیا بن کە زۆر بە باشی ئاگاداری دەبم، زۆر زیاتر لە ژیانی خۆم.
بەرێز ئاهن: پێویستە کە ئەمرۆ ئاهەنگ بگێرین، بەڵام لە ئێستا خێزانەکەت چاوەرێت دەکەن، برۆ بۆ لای ئەوان.
کیۆنگ سوو: زۆر سوپاس شێف. بەڵام جین دەتوانێت لەگەل من بێت؟
خاتوو ئاهن: بەدڵنیایی، ئاگاداری خۆتان بن.
جین و کیونگ سوو زۆر بە دڵخۆشی بەرەوە ماڵی بەرێز دۆ بەرێ کەوتن، کە گەشتنە ئەوێ هەمووان بەخێر هاتنیان کردن و هەردوکیان رێزی خۆیان بۆ دەربرین...
کیۆنگ سوو: ئوما ئەپا، من بەڵێنم یا کە دیاریەکتان بۆ بێنم، ئەوەتا من بەڵێنەکەی خۆمم بردە سەر.
خاتوو دۆ: ئەی دیارییەکە کوا؟
کیۆنگ سوو دەستی جین ی گرت و ئیشارەتی بۆ کرد..
بەرێز دۆ: تۆ ئەوەت بەراستە؟
کیۆنگ سوو: بەڵی ئەپا.... شێف و خاتوو ئاهن رەزامەندی خۆیان یاینێ، ئێستا تەنها ئێوە ماون...
خاتوو دۆ: بەراستی ئەوە جوانترین دیارییە لە ژیانم، زۆر سوپاس کچەکەم بۆ بەخشینی ئەم دڵخۆشیە بە ئێمە.
جین: ئانیمنیدا ئۆمونیم.
خاتوو دۆ: لە کۆتای دەتوانم نەوەکانم ببینم.
کیۆنگ سوو: بەڵام جارێ ئوما، با جین لە خوێندنەکەی تەواو بێت.
بەرێز دۆ: زۆر باشە، بەڵام هەتا ئەو کاتەش هاوسەرگیری ناکەن؟
کیۆنگ سوو: بەزووترین کات ئەوە دەکەین، بەڵام لە سەرەتا پێویستە کەمێک بەیەکەوە بین، کەمێک بە دەیتی راستەقینە بچینە دەرەوە.
ئەوان هەموویان پیرۆزباییان لێکردن، لە دوای نانخواردن جین و کیۆنگ سوو رۆشتنە دەرەوە و هەمان ئەو کارانەیان دووبارە کردەوە کە لە یەکەم رۆژیان بەیەکەوە کردیان، بەڵام ئەمجارەیان وەک دوو خۆشەویست، لە کۆتای لەسەر رووباری ئاهن دانیشتبوون، لەگەل دەست پێکردنی یارییە ئاگرینەکان کیۆنگ سوو ماچی جین ی کرد...
کیۆنگ سوو: زۆر سوپاس جین، سوپاس بۆ ئەوەی کە لە ژیانما هەیت...
کۆتای ...
هیوادارم کە بە دڵتان بوبێت... لەوانەیە کە وەک ئەوانی تر نەبێت، بەڵام هێشتا هەوڵی خۆم داوە، تکایە لە کۆمێنت هەموو پێشنیارەکانتان بنوسن، زۆر سوپاس
#Byeol
YOU ARE READING
My Cute Penguin " D.O Fanfiction"
Fanfictionaw kasai xoshm dawist hamisha la tanishtm bu..