Me My Father And Suho

389 48 4
                                    

هەمووان خاوەنی ئازارێکین کە کەسانی تر هەستی پێناکەن و نایبینن، بەڵام ئەو ئازارە چیمان بەسەر دەهێنێ و چۆن دەمان گۆرێت ئەوە دەکەوێتەوە سەر خۆمان، ئایە دەمانکاتە کەسێکی خراپ، یاخود کەسێکی باش؟ یاخود بە تەواوی لەم جیهانە دوورمان دەخاتەوە و ناهێلێت پەیوەندیمان بمێنێت؟ بەڵام ئایە کەسێک هەیە کە بتوانێت لەو ئازارە رزگارمان بکات و شتەکان بخاتەوە رێگای خۆی؟ ئەوە چارەنووس دەری دەخات...
لە یەکێک لە قوتابخانەکانی کۆریا، قوتابخانەی یۆسان، قۆناخی دوو ساڵی یەکەم....
مامۆستا: بەمزوانە تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەمتان دەست پێدەکات، لە ماوەی سێ رۆژ هەموو تاقیکردنەوەکان دەکەن بۆیە لە ئێستاوە زۆر بە باشی خۆتان ئامادە بکەن... ئەوە هەمووی بوو بۆ ئێستا وانەی داهاتوو دەتانبینمەوە...
ئیرین: ئاگاداربن... رێزدەرببرن...
مامۆستا: ئێستا پشوو بدەن...
مامۆستاکە پۆلەکەی بەجێهێشت و هەموو خوێندکارەکان رۆشتن بۆ نانخواردنی نیوەرۆیان، تەنها سوهۆ و ئیرین مانەوە...
ئیرین: سوهۆ، تۆ نایەیت بۆ نان خواردن؟
سوهۆ: ئۆ؟ نا، نا من باشم...
ئیرین: بەڵام تۆ برسیت دەبێت، دەی لەگەل من وەرە.
سوهۆ: ئانی، کوێنچانا..
ئیرین: وەک ئەوەی دەتەوێت، بەلام پێویستە کە بە باشی نان بخۆیت.
ئیرین بەرەو چێشتخانەی خوێندنگاکە رۆشت و لە دوای وەرگرتنی خواردنەکەی لەسەر یەکێک لە مێزەکان لە نزیک پەنجەرەکە دانیشت، لەو کاتەی نانی دەخوارد بینی کە سوهۆ وەک هەموو جارێکی بەرەو شوێنێکی نادیار دەروات...
ئیرین: باشە ئەمە هەموو رۆژێک لەم کاتەدا بۆ کوێ دەروات؟ بڵێی کێشەیەکی هەبێت؟ پێویست دەکات کە دوای بکەوم؟ نانا ئیرین تۆ لەو کاتەی دەیناسی ئەو بەوشێوەیەیە...
لە دوای تەواو بوونی قوتابخانە ئیرین لەگەل دایکی گەرانەوە بۆ ماڵەوە بەڵام لە رێگا سوهۆیان بینی...
خاتوو چۆی: باشە ئەم گەمژەیە کێشەی چییە؟ هەرگیز ئاگای لە خۆی نییە.
ئیرین: ئەو زۆر بە سەیری دەجوڵێتەوە!!
بەڵێ سوهۆ کەسێکی سەیر بوو لەلای خوێندکارەکانی تر، هەمیشە کەسێکی ترسنۆک و دوورەپەرێز بوو، هەرگیز لەگەل ئەوانی تر قسەی نەدەکرد، هەمووان پێیان وابوو کە نەخۆشی دەروونی هەیە، بەڵام ئیرین بەو شێوەیە بیری نەدەکردەوە، چۆن دەکرێت کەسێکی لەو شێوەیە دووەمی قۆناخەکە بێت؟ هەمیشە دەیویست کە لێی نزیک ببێتەوە بەڵام دەرفەتێکی نەبوو، رۆژێک ئیرین لە کاتی گەرانەوەی بۆ مالەوە زۆر چاوەرێی دایکی کرد بەڵام لە هیچ شوێنێک دیار نەبوو هەرچەند پەیوەندی پێوە دەکرد وەڵامی نەبوو، زۆر نیگەران بوو هەرگیز دایکی بەو شێوەیە نامە و تەلەفۆنەکانی ئیرین ی پشتگوێ نەخستووە، لە کۆتای وەڵامی دایەوە...
ئیرین: ئومااا، تۆ لە کوێی ئەزانی چەند نیگەران بووم؟
....: کەواتە خاوەنی ئەم مۆبایلە دایکی تۆیە؟ ئەم خاتوونە لە یەکێک لە پارکەکان لە هۆش خۆی چووە و ئێستا بەرێگاوەیە بۆ نەخۆشخانە...
ئیرین: چی؟ ئاجشی! دڵنیام کە لەوانەیە بە هەڵە ئەم مۆبایلەت هەڵگرتبێت دایکی من هەرگیز هیچ شتێکی بە سەر نایەت... ( لەگەل وتنی کۆتا رستەی هاواری کرد و دەستی کرد بە گریان)
ئاجشی: خاتوو چۆی ئونا، ئەوە لەسەر باجەکەی نووسراوە...
ئیرین: نەخێر، تکایە ئوما... ئێوە ئێستا لە کوێن؟
ئاجشی: بەرەو نەخۆشخانەی سارانگ دەرۆین...
ئاجشیەکە تەلەفۆنەکەی داخستەوە و ئیرین بە بێجوڵە و بە شۆکی لە جێی خۆی وەستا بوو فرمێسکەکانیشی بە بەردەوامی بەسەر رومەتەکانی دەهاتنە خوارەوە، لە دوای ماوەیەک دەستی کرد بە راکردن، بە هەموو هێز و خێرایی خۆی رایدەکرد لەو کاتەش پەیوەندی بە باوکیەوە دەکرد بەڵام وەڵامی نەدەدایەوە... لە دوای ماوەیەک لە کۆتایی گەشتە نەخۆشخانەکە، پرسیاری ژووری دایکی کرد، کە رۆشت بۆ ئەوێ، بینی کە پزیشکەکان هەموویان پەشۆکاون، ئەوان تەزوی کارەباییان بۆ دایکی بەکار دەهێنا، بەڵام هێشتا دایکی چاوەکانی داخرابوون،  ئیرین بەمانە زۆر ترسا، بە جەستەیەکی لەرزۆک نزیک دایکی کەوتەوە، بەڵام پزیشکەکان دووریان خستەوە، هەرچەند هەوڵیان دا بێسوود بوو، لە کۆتای ئەو بۆ هەمیشە چاوی لەیەک نا، ئیرین بە بێهێزی نزیکی جەستەی دایکی کەوتەوە و زۆر دەگریا تکای لێدەکرد کە چاوەکانی بکاتەوە بەڵام هەموو شتێک کۆتای هات، لەو کاتە باوکی هات، کە بینی یەکسەر باوەشی پێدا کرد...
ئیرین: ئەپا، ئوما چاوەکانی ناکاتەوە، ئەو هەرگیز بەقسەی من ناکات، بۆچی هیج جوابی من نایاتەوە... ( بە گریانەوە)
شیۆن: یۆبۆ! تکایە چاوەکانت بکەرەوە، من ئێستا لێرەم، تۆ ناتوانی ئەوە لەگەل من بکەیت! ئەها دەبینی کچەکەمان چەند نیگەرانە تکایە ئێستا ئەم یارییە بۆستێنە و با برۆینەوە ئۆ؟ یۆبۆ... ئونا... ئونایاا، یا چۆی ئونا...
هەردوکیان بە بێهێزی لەسەر جەستەی ساردەوەبووی گرنگترین کەس لە ژیانیان دەگریان، لەو ساتە هەموو شتەکان کۆتای هات بۆ ئەوان پزیشکەکە هات...
پزیشک: بمانبورە بەرێز چۆی، بەڵام خێزانەکەت بەهۆی گیرانی یەکێک لە بۆریەکانی دڵی توشی جەلتە بووە و بەهۆی ئەوە گیانی لەدەست داوە، ئەوەی لە توانامان بوو کردمان، بەڵام لە کۆتای ئەوە چارەنووسی هەموومانە، تکایە بەهێز بن بۆ ئەوەی بە ئاسوودەی ئەم جیهانە بەجێ بێلێت...
شیۆن: یۆبۆ... چیبال... ئاههههه( بەردەوام دەگریا)
پزیشک: بە پێی ئەو دەسەڵاتەی پێم دراوە، ئێستا کاتی مردنی چۆی ئونا رادەگەیەنم، کاتی مردنی...
ئیرین: ئەندوێ... چیبال ئەندوێ... ئوما هەرگیز هیچی لێنایەت، ئەو چۆی ئونایە چۆی ئونا هەمیشە لەگەل من دەبێت، ئەو بەڵێنی پێ دام...
پزیشک: کاتی مردنی کاتژمێر ٥:٣٠ پاشنیوەرۆ، ٢/٧/٢٠١٦....
شیۆن و ئیرین بە بەردەوامی دەگریان، ئازاری لەدەست دانی چۆی ئونا زۆر گران بوو، ئەو کەسەی کە ژیانی خۆی بۆ ئەمان تەرخان کردبوو، ئەو کەسەی بە بەردەوامی خەندەی دەخستە سەر لێوەکانیان، ئەو کەسەی کە بە بەردەوامی ئارامی پێدەبەخشین، ئێستا بە بێ جوڵە و بەبێ دەنگ بۆ هەمیشە چاوەکانی لەیەک ناوە، لە ئێستاوە کەسێک نییە کە لە ئازارەکانیان کەم بکاتەوە، کەسێک نییە بە بەردەوامی لە قورسترین ساتەکانی ژیانیان هێزیان باتێ.... لە دوای پرسەکەی چۆی ئونا شیۆن و ئیرین گەرانەوە بۆ ماڵەوە هەردوکیان هیواخواز بوون کە ئەوە تەنها خەونێکی ناخۆش بێت، بەڵام تەنها هیوایەک بوو... ئیرین لەگەل رۆشتە ژورەوە بۆ ئەو ماڵە ساردە چیتر فرمێسکەکانی رانەگرت بە خێرایی رۆشتە ژورەکەی و دەستی کرد بە گریان، شیۆن یش بە هەمان شێوە دەستی کرد بە گریان، بەڵام لە کۆتای لەبەر کچەکەی فرمێسکەکانی سری و رۆشت بۆ ژوورەکەی...
شیۆن: ئیرین... ئێستا ئەم گریانە بەسە، ئۆ؟ تۆ بەوە زۆر ئازاری منیش دەدەیت... نامەوێت کە تۆش شتێکی خراپت بەسەر بێت...
ئیرین هەستایەوە و باوەشی کرد بە باوکیا، سەری لە باوەشە گەرمەکەی ئەو شاردەوە و بەردەوام بوو لە گریان، لە ئێستا بەدواوە باوەشی باوکی تاکە ئارامگا بوو بۆ ئیرین...
ئیرین: ئەپا... تکایە با ئەمە خەون بێت، تکایە بڵێ ئەوە ئوما نەبوو کە بەوشێوەیە پالکەوتبوو، ئەو بەڵێنی دا کە بۆ هەمیشە لەگەل ئێمە بێت...
شیۆن: تۆ راست دەکەی، بەڵام ئەو بەڵێنەکەی خۆی شکاند، تکایە ئیرین، بەهێز بە لەبەر من ئۆ؟
باوەشی بە کچەکەی کرد و بە هێمنی دەستی بەسەر سەریدا ئەهێنا، لەگەلیشیا دەگریا، چەندین رۆژ تێپەری بەو شێوەیە، هەردوکیان بە تەنها دەژیان... ئێوارەیەک بەیەکەوە لە چێشتخانەکە دانیشتبوون نانیان دەخوارد...
شیۆن: لەوانەیە کە من چێشت لێنەرێکی باش نەبم، بەڵام هەموو هەوڵێکی خۆم دا.. ئێستا نانەکەت بخۆ..
ئیرین: ئۆ.. ئەپا...
هەردوکیان لەگەل یەکەم کەوچک دەستیان کرد بە گریان...
ئیرین: ئوما...
شیۆن فرمێسکەکانی سری و هەناسیەکی قوڵی هەڵکێشا...
شیۆن: دەی ئیرین نانەکەت بخۆ، ئەگەر نا ئوماش ناتوانێت بەهۆی ئێمەوە نانەکەی بخوات و برسی دەبێت...
هەردوکیان بە ئازارەوە نانەکانیان خوارد و هەریەکەیان رۆشتە ژووری خۆی و بەردەوام بوون لە گریان.... لە دوای هەفتەیەک هەردووکیان گەرانەوە بۆ دەوامەکانیان...
شیۆن: ئیتر لەمەو دوا بەیەکەوە هات و چۆ دەکەین...
ئیرین: ئانی ئەپا، من خۆم باش دەبم، دەتوانم کە بە پاسکیلەکەم هاتوچۆ بکەم، ئەوە باشترە...
شیۆن: بەڵام ئیرین...
ئیرین: لە بیرت کرد؟ لە قوتابخانەکەی پێشوو کاتێک زانیان کچی تۆم هەمووان مامەڵەیەکی درۆیینەیان لەگەل دەکردم تەنانەت مامۆستاکانیش، نامەوێت کە ئەوە روو بداتەوە بۆیە تکایە نیگەرانی من مەبە...
شیۆن: تکایە ئاگاداری خۆت بە...
بەرێکەون بۆ قوتابخانەکەیان، شیۆن بەرێوبەری خوێندنگای یۆسان بوو... کە گەشتە ئەوێ مامۆستاکان هەمووان سەرەخۆشیان لێکرد... ئیرینیش لە پۆلەکەیدا هەمووان هاوخەمی خۆیان بۆ دەربری تەنها سوهۆ نەبێت، لە دوورەوە سەیری دەکرد... رۆژەکەیان بە رێ کرد، بەڵام ئیرین هەموو رۆژێک لەدوای تەواو بوونی لە خوێندنگا تەلەفۆنی بۆ دایکی دەکرد، لە دواتر دەگەرایەوە بۆ ماڵەوە... لە دوای لەدەست دانی دایکی زۆر گۆرا، هەمیشە لە هەمووان دوور دەکەوتەوە، شیۆن بە بینینی کچەکەی بەو شێوەیە زۆر دڵگران بوو نەشی دەتوانی کە بچێتە لای لەسەر داواکاری خۆی، بەڵام لەگەل هەموو ئەمانە کەسێک بە بەردەوامی چاودێری دەکرد... رۆژێک ئیرین لە کاتی نان خواردن بەتەنیا لە گۆرەپانی خوێندنگاکە دانیشتبوو، لەو کاتە سوهۆ هاتە لای و شەربەتێکی بۆ ‌هێنا بوو، ئیرین لێی وەرگرت و داوای لێکرد کە دانیشێت لەگەلی...
ئیرین: پێم بڵێ سوهۆ تۆش وەک ئەوانی تر بەزەیت بە مندا دێتەوە بۆیە هاتیتە لام؟
سوهۆ: نا، هەرگیز.
ئیرین: کەواتە دەتوانین بەیەکەوە دانیشن... پێم بڵێ ئایە هەستی تەنیایی بەم شێوەیەیە؟
سوهۆ: ئۆ؟
ئیرین: ئایە کە تۆ هەمیسە بەتەنیایت؟ هەست دەکەیت کە هەموو جیهان لە دژی تۆن؟ ئایە هەمیشە هەست دەکەیت کە چیتر پێویستیت بەوە نییە لێرە بژیت؟ ئایە کەسێک نییە چاوەرێی بکەیت و بە بەردەوامی ئاواتە خواز بیت کە بگەرێتەوە لات؟ تۆ هەست بەوانە ناکەیت؟ من لە ئێستایە هەموو ئەو هەستانەم هەیە، هیوادارم لە کاتێک کە بە تەنیام دایکم بگەرێتەوە و پێم بڵێت کە هەموو ئەمانە تەنها خەونێکی ناخۆشە...
سوهۆ: نا، بەو شێوەیە نییە، من لە کاتێک بەتەنیام هەست بە ئاسوودەییەکی زۆر دەکەم، هەست دەکەم کە هیچ کەسێک لەم جیهانە نەماوە بێجگە لە من، راستیەکەی بە تەواوەتی دەتوانم بچمە جیهانی خەونەکانم...
ئیرین: ئایە لەو جیهانە هەموو ئەو کەسانەی کە دەتەوێت لەگەلتدان؟
سوهۆ: بەڵێ، چونکە ئەوە جیهانی منە، خۆم دروستم کردووە...
ئیرین: کەواتە ئەگەر منیش بەو شێوەیە بکەم، دەتوانم کە جارێکی تر ئوما ببینمەوە؟
سوهۆ: ئەوە بە پێی ئەو جیهانەیە کە خۆت دروستی دەکەیت..
ئیرین: کەواتە تۆ دەتوانی یارمەتیم بدەیت؟ تکایە پێم بڵێ چۆن ئەوە بکەم؟
سوهۆ: ئەوە زۆر ئاسانە تەنها بیر لەو شتە بکەرەوە کە دەتەوێت، تەنها وێنای ئەوانە لە مێشکتا بکە، دەتوانی کە لە کۆتای جیهانەکەی خۆت ببینیت...
ئیرین: دەزانیت ئەمە یەکەم جارە کە بەو شێوەیە تۆ قسە بکەیت، بەڵام زۆر سوپاس. تکایە با ببین بە هاورێ ئۆ؟
سوهۆ: هاورێ؟ بەڵام.... کەواتە باشە ئێستا من و تۆ هاورێین.
لەو رۆژە بە دواوە ئەو دوانە بوونە هاورێ و بە بەردەوام بەیەکەوە بوون، ئیرین لەگەل ئەو بەرەو باشتر دەرۆشت، لەو جیهانەی کە لەگەل سوهۆ دروستیان کردبوو دەیان توانی هەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببیبینن... رۆژێک شیۆن ناردی بە شوێن ئیریندا...
ئیرین: بەرێوبەر تۆ بانگی منت کردبوو؟
مامۆستا: ئێستا من بەجێتان دەهێڵم، بەیارمەتیت...
شیۆن: ئۆ...
ئیرین: ئەپا کێشەیەک هەیە؟ تۆ هەرگیز نانێری بە شوێن منا!!
شیۆن لە جێگەکەی هەستا و باوەشی کرد بە کچەکەیدا...
ئیرین: ئەپا...
شیۆن: زۆر بیرم دەکردی، تەنها ویستم کە کەمێک لە باوەشت بگرم...
ئیرین: بەڵام تەنها چەند کاتژمێرێکە بەیەکەوە نین...
شیۆن: ئەو چەند کاتژمێرە بە چەندین ساڵ لە من رۆشت... پێم بڵێ لەگەل هاورێکانت بە باشێ مامەلە دەکەیت؟
ئیرین: بە دڵنیایی...
شیۆن: ئەوە زۆر باشە، تکایە بە بەردەوامی بەهێز بە...
ئیرین: ئۆ، دانگشین دۆ ئەپا... کرۆم کابولکێسیمنیدا....

Me My Father And Suho " Suho Fanfiction" Where stories live. Discover now