هەر وەک شەوانی تر لە کارەکەم بووم، بەڵام ئەمشەو شتێکی تەواو جیاواز روی دا، لە کاتێک لەگەل منداڵەکان یاریم دەکرد، کچێکم بینی بە تەنیا هات و زۆر بێزار دیار بوو، وە زۆر هیلاکیش بوو، چونکە کە دانیشت دەستی کرد بە شێلانی قاچەکانی، لە کورسییەکی نزیک ئێمە دانیشت و تەلەفۆنی لەگەل چەند کەسێک کرد، من لە زمانەکەی تێنەدەگەشتم، تەنها هەندێک ووشەی ئینگلیزی نەبێت، هەر چۆنێک بێت، هەستم بە نیگەرانییەکەی کرد، بەڵام بە کۆری قسەی کردەوە، وتی کە چەند هاورێیەکی بانگی دەکەن، ئەو بەتەنها بوو بەڵام بۆ درۆی کرد؟.. دوای کەمێک تەلەفۆنەکەی داخستەوە و دەستی کرد بە گریان. زۆر سەیرم لێهات، ئەو کچەی کە هەمیشە لەبەردەم قورسترین کاتەکان پێدەکەنێ و خۆ راگرە، هەرگیز نەمدەزانی کە بەو شێوەیە رۆژێک دەگری... دەزانن ئەوە کێیە؟ ئەوە ئەو کچەیە کە هەموو ژیانمی داگیر کردووە، لەو کاتەی بۆ یەکەم جار بینیومە...
END Niel P.O.V
ئێلیا کچێکی گەنج کە بە تەنیا لە دووری خێزانەکەی دەژی، بۆ بەدی هێنانی خەونەکانی، ئەو کچەی هەرگیز کەس هەست ناکات کە ئازارێکی هەبێت، ئەو کچەی کە هەموو کورانی زانکۆکەی هیوادارن بەدەستی بێنن، وە ئەو کچەی کە هیچ کەس لە بارەی نازانێت، وە هیچ کات دەست بەرداری کەسایەتی خۆی ناىیت بۆ هیچ کەس... ئەمە خاتوونی چیرۆکەکەمانە ئایە چی بەسەر یەت؟ کەس بە ئازارەکەی دەزانێ؟ کەس دەتوانێک کە یارمەتی بدات؟
ئێلیا بۆ ماوەی سێ ساڵە لە کۆریا دەخوێنێ بە تەنیا دەژی و بۆ بژێوی ژیانی لە کافتریایەک کار دەکات ئێوارەیەک زۆر بێزار دەبێت لە مامەڵەی کریارەکان بۆیە زوو مۆلەت لە سەرۆکەکەی وەردەگرێت و دەچێتە باخچەیەکی نزیک لە ماڵەکەی، قسە لەگەل خێزانەکەی دەکات...
خاتوو ئاهن: ئێلیا کچەکەم تۆ باشی لەوێ؟ پێم بڵێ کەس بێزارت ناکات؟
ئێلیا: ئوما، من زۆر باشم لێرە، هەمووان زۆر بە باشی مامەڵەم لەگەڵ دەکەن، هەرگیز هەست ناکەم کە وڵاتی خۆم نیم.
خاتوو ئاهن: زۆر دڵخۆشم کە گوێم لەوە دەبێت، تکایە کچەکەم هەمیشە تەندروست بە.
ئێلیا: ئۆ ئوما... ئەی ئەپا و دۆنسێنگەکانم چۆنن؟ زۆر بیری هەمووتان دەکەم.
بەرێز ئاهن: ئێمە زۆر باشین، ئەگەر تۆ باش بیت...
ئێلیا: ئێوەش لەوێ بوون؟ هاها من زۆر باشم خەمی منتان نەبێ کچە بەهێزەکەی ئێوە...
خاتوو ئاهن: کچە بەهێزەکەی ئێمە، تکایە زۆر باش بە و سەرکەوتوو بە.
بەرێز ئاهن: خۆ لە بیرت نەکرد کە پێم وتی متمانە بە هەموو کەس مەکە بە تایبەت کوران، چونکە ئەوان هەرگیز وشە راستەقینەکانی دڵیان نادرکێنن.
ئێلیا: کۆکجۆمال ئەپا، هەرگیز وشەکانت لە بیر ناکەم.
بەرێز ئاهن: ئەوە کچە خۆشەویستەکەی منە.
ئێلیا: ئۆ، ئێستا هاورێکانم بانگم ئەکەن، ئەبێت برۆم، بە یارمەتیتان.
پەیوەندییەکەی کۆتای پێ هێنا و دەستی کرد بە گریان، کەسێکی بینی کە جلی پاندا ی لەبەرا بوو، یاری دەکرد بۆ منداڵەکان ئەوانیش پێ دەکەنین، ئەمیش کە ئەوەی بینی دەستی کرد بە پێکەنین... بەڵام فرمێسکەکانی نەوەستان...
لە دوای ماوەیەک پانداکە هات بۆ لای و دەسرێکی دا پێی...
ئێلیا: زۆر سوپاس.
نێیل: دەتوانم بزانم بۆ دەگریت؟
ئێلیا: هەموو شتێک زۆر گران بووە، من پێویستە کە درۆ لەگەل دایکم و باوکم بکەم بۆ ئەوەی کە رێگەم بەن بە تەواوەتی خەونەکانم بەدی بهێنم، بەڵام ئەوە زۆر ئازارم ئەدات.
نێیل: کەواتە راستییەکەیان پێ بڵێ.
ئێلیا: واتە من ئەم چەند ساڵە لە ژیانم فرێ بدەم؟
نێیل: دەتوانی هەرچیت هەیە بە منی بڵێیت لەوانەیە کە هەرگیز چاومان بەیەک نەکەوێتەوە، وە ئەوە کاری منە وک پاندایەک، هەمیشە کەسەکان کێشەکانیان بۆ من باس دەکەن منیش یارمەتیان دەدەم، بۆ تۆش هەر وا دەبێت.
ئێلیا: من بۆ کچم؟ ئەی ئێوە بۆ پیاون؟ بۆچی پیاوان ناتوانن رێز لە ئێمە بگرن؟ ئایا ئێمە ئەوانمان نەهێناوەتە سەر ئەم زەوییە؟ ئەگەر ئێمە نەبین ئێوەش بوونتان نابێت، بەڵام سوکایەتی پێکردنی ئێمە لەبەر چاو خەڵکانی تر و شکاندنی وێنەکانمان ئەوە هەموو کارێکی ئێوەیە، بەراستی من لە هەموو ئەمانە زۆر بێزار بووم، تکاتان لێ دەکەین کە ئیتر بەسە، ئێمەش مرۆڤین و مافی خۆمانە بە ئازادی بژین، نەک وەک ژێر دەستەیەکی پیاوان.
نێیل: کەسێک سوکایەتی بە تۆ کردووە؟
ئێلیا: من خوێندکاری زانکۆم، پێویستم بەوەیە کە کار بکەم بۆ ئەوەی رۆژانەی خۆم پەیا بکەم، بەڵام رۆژانە رووبەرووی چەندین روداوی لەو شێوەیە دەبمەوە، تەنانەت هەندێکیان ئازارم دەدەن لەبەر ئەوەی داواکارییەکانیان جێبەجێ ناکەم، ئەمرۆ لە کاتێک لە کافتریاکەم کارم دەکرد کەسێک لەگەل چەند هاورێیەکی هاتن و داوای قاوە یان کرد، منیش کاتێک بۆم بردن یەکێکیان وەرەقەیەکی دامێ و داوای لێکردم کە پەیوەندی پێوە بکەم، بەڵام من رەتم کردەوە، بۆیە هەستا و زلەیەکی لێ دام، لەگەل ئەوەش زۆر سوووکایەتی پێ کردم و قسەی ناشرینی کرد، ئەوانە زۆر قورسن، بەڵام ناتوانم کە جوابیشیان بدەمەوە، بۆ ئەوەی کە کێشەی زیاترم بۆ دروست نەکەن....
نێیل: داوای لێبوردن ئەکەم، بەراستی ئێمەی پیاوان لەبەردەم ئێوە زۆر لاوازین بە شێوەیەک کە بۆ شاردنەوەی لاوازی خۆمان ئەو کارە دەکەین، تکایە من لە جیاتی پیاوانی هەموو دنیا داوای لێبووردن لە تۆ دەکەم، بەڵام ئەوەش بزانە کە مەرج نییە هەر کەسێک رەگەزی نێر بوو پیاو بێت.
ئێلیا: تۆ راست دەکەیت، هیوادارم کە هەمووان وەک تۆ بیریان بکردایەتەوە. زۆر سوپاس کە هاوکاریت کردم کەمێک لە وشەکانی دڵم بڵێم، هیوادارم کە خۆش بەخت بیت، ئێستا بە یارمەتیت.
ئێلیا هەستا و دەستی کرد بە رۆشتن بەڵام لە پر کەوت نێیل لەو کاتەی کە کڵاوەکەی لە سەری دانا ئەوی بینی یەکسەر رای کرد بۆ لای...
نێیل: تۆ باشی؟ هیچ ئازارێکت پێ نەگەیشت؟
ئێلیا نەیتوانی کە هیچ قسەیەک بکات تەنها سەیری کرد و لە دوای ئەوە لە هۆش خۆی چوو، نێیل بە پەلە ئەوی برد بۆ نەخۆشخانە، لە دوای ئەنجام دانی چەند شیکارییەک پزیشکەکە نێیل ی بانگ کرد بۆ ژوورەکەی...
پزیشک: ئێستا ئەنجامی شیکارییەکانی دەرچوو، بەڵام ئەو هیچ هالی باش نییە، دەتوانی پێم بڵێیت کە چۆن توانیویەتی لەسەر قاچەکانی خۆی رابگرێت؟
نێیل: تۆ مەبەستت چییە؟ ئایە ئەوە شتێکی خراپە؟
نێیل گەرایەوە بۆ ژوورەکەی ئێلیا و لە تەنیشتییەوە دانیشت، و دەستی گرت..
نێیل: بێمێشک، تۆ بۆ هیچ ناخۆیت؟
لەو کاتە بیری لە قسەکانی پزیشکەکە دەکردەوە...
فلاش باک...
پزیشک: بە پێی ئەنجامەکان بۆمان دەرکەوتووە کە ئەو چەندین مادە لە لەشیدا کەمە کە ئەمانە زەرەری زۆری هەیە، تەنانەت لەوانەیە کە ببێتە هۆی مردنی، ئەو توشی کەمی ڤیتامین و ئاسن و کالسیۆم بووە لە خوێنیدا، کە هەر یەک لەمانە ئەرکی گرنگی هەیە لە پێکهاتەی لەشیدا...
نێیل: ئایە زەرەرەکانی چین؟
پزیشک: وەک هەموو دەزانین ڤیتامین و کالسیۆم پێکهاتەی سەرەکی پێکهاتنی پەیکەری لەش و ماسولکەکانن، کەمی ئەمانەش دەبێتە هۆی بێهێزی ماسلوکەکان و و تێک چوونی تەوازنی لەش، وە کەمی کالسیۆم دەبێتە هۆی کێشە لە ئێسکەکان، و هەندێک جار دەبێتە هۆی نەخۆشی زیاتر، وە کەمی ئاسن، لە هەردووکیان مەترسی دارترە، لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی کە توشی شێر پەنجەی خوێنی بکات، لە ئاستە ترسناکەکەی کە ئەو کات چارەسەری گران دەبێت، هەروەها کەم بوونەوەی ئاستی ئۆکسجین لە لەش و خانەکان ی لەشدا، چونکە ئاسن یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی گواستنەوەی ئۆکسجینی ناو خوێن بۆ خانەکان، کەمی هەریەک لەمانە دەبێتە هۆی مردن و لە ناوچوونی خانەکانی مێشک، ئەمەش لە هەموویان ترسناک ترە چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی نەخۆشییەکی مێشک...
نێیل: ئەی چارەسەری ئەمانە چییە؟ بە هۆی چی وای لێهاتووە؟
پزیشک: ئەم هالەتە بەهۆی خواردنی نارێک دروست دەبێت، بەو پێیەی کە خوێنی باشە ناتوانین کە چارەسەری ئاسنەکەی بۆ بکەین، بەڵام بۆ کالسیۆم و ڤیتامینەکەی، ئەوا هەموو ١٥ رۆژ جارێک دەرزیەک هەیە پێویستە بەکاری بێنێت لەگەل هەبێکی فوارە پێویستە هەموو رۆژێک بیخوات، وە سیستمێکی خواردنی رێک و پێک، هەموو ئەمانە یارمەتی دەر دەبن لە باشتر بوونی تەندروستی ئەو.
نێیل: زۆر سوپاس پزیشک، هەموو هەوڵێکی خۆمی لەگەلدا دەدەم.
کۆتایی فلاش باک...
لە رۆژی دواتر نێیل گەرایەوە بەڵام بینی کە پەرستارێک لە ژوورەکەی بە پەلە یەتە دەرەوە و ئێلیاش زۆر دەگری، بە خێرایی رۆشت بۆلای، و بینی کە خۆی بە بەتانییەکەی داپۆشیوە و دەگری.. لێی نزیک بۆوە و بەتانییەکەی لێ کردەوە...
ئێلیا: نا تکایە، نا، من ئەوە ناکەم
نێیل: هێی،، چی ناکەیت؟
ئێلیا: تۆ کێیت؟
نێیل: رزگارکەری تۆ. دوێنێ شەو کە لە پارکەکە کەوتیت من تۆم هێنا بۆ ئێرە.
ئێلیا: بۆچی منت هێنا بۆ ئێرە؟ تکایە بمبەرە دەرەوە. ( بە گریان)
نێیل: بەڵام تۆ لە هۆش خۆت چویت، بمبردیتایە بۆ کوێ؟
ئێلیا: نازانم تەنها نەخۆشخانە نا.
نێیل: وابزانم نەخۆشییەکەت کاریگەری لەسەر مێشکت بە تەواوەتی دروست کردووە.
ئێلیا: تۆ چۆن بە نەخۆشیەکەی من دەزانیت؟
نێیل: بۆ تۆ خۆت دەت زانی؟
ئێلیا: کەمی کالسیۆم و ڤیتامین و ئاسن. من لە منداڵیەوە ئەو نەخۆشیەم هەیە.
نێیل: کەواتە بۆ زووتر چارەسەری خۆتت نەکرد؟
ئێلیا: تکایە ئەم دەرزیانە لە من دوور خەرەوە، ئەوە زۆر ئازاری هەیە. ( ئیشارەتی کرد بۆ دەستی و دستی کردەوە بە گریان)
نێیل: یا، تۆ بۆوا ئەگریت؟ ئەوە چارەسەری تۆیە، پێویستە کە کەمێک بەرگە بگریت.
ئێلیا: نەخێر تکایە لێرە رزگارم کە، ئەوانە زۆر ناخۆشن، من نامەوێت کە ئەوەم پێوە بێت.
نێیل: تەنها کەمێک ماوە ئەو کات رزگارت دەبێت.
ئێلیا بە بێهیوای پاڵکەوتەوە بە هێمنی دەگریا، نێێل زۆر سەیری لێهات، نەیدەزانی کە بۆچی دەگری، ئێلیا خەوی لێکەوت، دوای ماوەیەک پەرسیارەکە و پزیشکەکە هاتن بۆ لای...
پزیشک: ئەم نەخۆشەیان بوو کە باست کرد.
پەرستار: بەڵێ، بە بەردەوامی دەگریا و داوای دەکرد کە دەرزیەکانی لێ بکرێتەوە.
لەو کاتە ئێلیا هەستا و پزیشکەکەی بینی...
پزیشک: تۆ ئێستا باشتری؟ هەست بە ئازار دەکەیت لە جەستەتدا؟
ئێلیا: من زۆر باشم تەنها ئەوەم لێ دوور بخەنەوە.
پزیشک: زۆر باشە ئێستا تەواو بوو، من ئێستا دەرزییەکە دەردەهێنم.
ئێلیا: تکایە تەنها یەک دەقە...
ئێلیا دەستی نێیلی گرت زۆر بە تووندی، پزیشکەکەش دەرزیکەی لە دەستی دەرهێنا و داوای لێ کرد کە بە توونی دەست بخاتە سەر شوێنەکەی، بەڵام ئێلیا توانای گرتنی نەما.
ئێلیا: من،،، من ناتوانم کە ئەوە بگرم ( زۆر بە بێهێزی و پچر پچر وتی.)
پزیشکەکە بە خێرای زەختی گرت و داوای لە پەرستارەکان کرد کە شتێکی بۆ بێنن...
پزیشک: تۆ بۆ بەو شێوەیەت لێ هات؟ ئەوە ئەو ترسە زۆرەی ناوێت.
ئێلیا: من ناتوانم بەسەر ئەوە زاڵ بم.
پزیشک: بەسەر ترسەکەت زاڵ بە ئەگەر نا بە دڵنیایی نەخۆشیەکەت خراپتر دەبێت.
ئیلیا: بمبورە زۆر گریام، ئەوە بێزاری کردن.
پزیشک: ئاساییە، رۆژانە شتی زۆر لەوە خراپتریش دەبینین. لە ئیوارە دەتوانی بچیتە دەرەوە، بەڵام سەرەتا دەبێت کە دڵنیا بینەوە لە تەندروستیت، تکایە ئاگاداری خۆت بە.
ئێلیا: زۆر سوپاس بۆ ئێوە.
لە دوای رۆشتنی پزیشکەکە نێیل لێی نزیک بۆوە و بە سەرسوورماوی سەیری دەکرد...
نێیل: تۆ ئەوەت بەراست بوو؟
ئێلیا: چی؟
نێیل: تۆ هەر بەراستی لەبەر دەرزییەکە دەگریای؟
ئێلیا: بەڵی.
نێیل: ئەوە زۆر پێکەنیناوییە. ( دەستی کرد بە پێکەنین)
ئێلیا: بەڵام تۆ چۆن منت بینی؟
نێیل: من لە باخچەکە کارێکم هەبوو کاتێک لەوێ بووم تۆم بینی.
ئێلیا: زۆر سوپاس بۆ یارمەتییەکەت، پێشتر دەبوایە بە باشتر سوپاست بکەم.
نێیل: بەڵام تۆ بۆ ناپرسی کە من کێم؟
ئێلیا: ئاهن نێیل، هەموو کەس لە زانکۆکە دەتناسێت.
نێیل: کەواتە تۆش یەکێکیت لە فانگێرل ەکانی من.
ئێلیا: نەخێر، تەنها لەوێ تۆم بینیوە.
نێیل: کەواتە بەو شێوەیەیە.
لەو کاتە هاورێکەی هات و یەسکەر باوەشی کرد....
مینا: ئێلییییی، تۆ باشی ئێستا؟ بۆ بەو شێوەیەت لێهاتووە؟ هیچ هەست بە ئازار دەکەیت؟
ئێلیا: من باشم سوپاس. ئەم ئۆپایە منی رازی کرد.
مینا: کەواتە تۆ بوی، بێمێشک بۆ چی پێت نەوتم.
نێیل: ئاه، نونا تکایە، ئەوە نییە ئێستا پێت زانیوە؟
ئێلیا: نونا؟!
مینا: تەنها با برۆینەوە ماڵەوە ئەو کاتە قسە دەکەین.
نێیل: میهان نوونااا...
ئێلیا: بۆستن بۆستن، نونا؟ تۆ بۆ وای پێ دەڵێیت؟
مینا: بێمێشک وتم لەبەر چاوی کەس وام پێ مەڵێ. راستیەکەی ئێلیا، ئەمە برا شێتەکەی منە.
نێیل: وە ئەمە خوشکەکەی من تۆ خۆت دەیناسیت.
ئێلیا: بەڵام ئەو لە تۆ گەورە ترە بۆ پێت دەڵێت نونا؟
نێیل: راست نییە، ئەو چەند دەقەیەک لە من گەورە ترە.
ئێلیا: واتە ئێوە دوانەن؟
مینا/ نێیل: بەڵێ.
ئێلیا: وااا، ئێوە هیچ لە یەک ناچن.
نێیل: ، بە دڵنیایی چونکە من باشترم ،ئێستا من دەبێت برۆم، ئاگاداری خۆت بە، نونا، بە باشی ئاگاداری بە.
مینا: تۆ برۆ، چالگا.
نێیل بەجێی هێشتن، و مینا گرنگی بە ئێلیا دەدا، ئێوارە لە دوای وەرگرتنی دەرمانەکانی بەیەکەوە لە نەخۆشخانە چوونە دەرەوە، و گەرانەوە بۆ ماڵەکەی ئێلیا. لە رۆژی دواتر لە زانکۆ لە کاتی نان خواردن، ئێلیا لەگەل کۆمەلێک لە هاورێکانی لە کتێبخانەکە دانیشتبوو و پێداچوونەوەی وانەکانیان دەکرد، لەو کاتە نێیل هات و دەستی گرت و لەگەل خۆی بردی، هەموو ئەوانەی ناو کتێبخانەکە سەریان سوورمابوو، نێیل گرنگی بە کەسێک دەدات، لەگەل خۆی بردی بۆ باخی پشتەوەی زانکۆکە و لەسەر کورسیەک داینیشاند، لە دوای کۆمەڵێک خواردنی لەسەر مێزەکە دانا...
نێیل: ئێستا بە باشی بخۆ. ئەمانە هەموو خواردنی بەسوودن
ئێلیا: بەڵام ئوپا، من هیچم بۆ ناخورێت.
نێیل: خۆم زانیم کە وا دەبێت، تۆ پێویستە لەبەر نەخۆشیەکەت هیچ کات ژەمەکانت پشت گوێ نەخەیت، بەڵام تۆ هیچ شتێک ناخۆیت. ئێستا دەمت بکەرەوە.
ئێلیا: خۆم دەیخۆم.
نێیل: زۆر باشە هیوادارم کە بە دڵت.
نانەکەی خوارد، و زۆر بە دڵی بوو، بەڵام زوو کۆتای پێ هێنا...
ئێلیا: زۆر سوپاس ئۆپا ئەمانە زۆر خۆش بوون، ئێستا من پێویستە بگەرێمەوە.
لە جێگەکەی هەستا کە بروات بەڵام نێیل یەکسەر دوای کەوت و لەسەر کورسیەکەی داینیشاندەوە... یەکێک لە هێلکەکانی هەڵگرت و لە دەمی نزیکی خستەوە...
نێیل: تۆ هێشتا ئەمەیانت نە خواردوە...
ئێلیا: بەڵام ئۆپا من هەرگیز ئەوە ناخۆم.
نێیل: هێلکە لە هەموو ی سوودی زیاترە پێویستە کە ئەمەیان بخۆیت ئەو کات برۆ.
ئێلیا: بەڵام، ئەوە... ( قسەکەی تەواو نەکرد لەبەر ئەوەی دڵی تێک چوو.)
نێیل: یاا، تۆ باشی؟
بە هێمنی دەستی دەهێنا بەسەر پشتی دوای ماوەیەک ئاوی یایە و دەم و چاوی پێ شت...
ئێلیا: من پێم وتی کە هەرگیز ئەوە ناخۆم، ئایشش.
نێیل: بمبوورە. دەبوو زۆرت لێ نەکەم.
ئێلیا: کێشە نییە، زۆر سوپاس بۆ خواردنەکەت، ئێستا من دەرۆم.
ئێلیا گەرایەوە بۆ لای هاورێکانی، لە دوای ماوەیەک مینا رۆشت بۆ لای نێیل، بینی بە تەنیا دانیشتووە...
مینا: وااا، ئەم هەمووە خۆت کردووتە؟
نێیل: نونا... هەموو شتێکم خراپ کرد...
مینا: بۆ چی روی دا؟ ( دەمی پر بوو لە خواردن)
نێیل: ئایششش، بیخۆ بیخۆ هەمووی بخۆ، قسە مەکە.
مینا: یااا، من نونام.
نێیل: لە کۆتای توانیم بەسەر شەرمەکەم زاڵ بم، بەڵام هەموویم خراپ کرد، ئاهههه.
مینا: بۆ هەستەکانی خۆتت پێ وت؟
نێیل: لەوە ئەچێ ئەوەم کردبێ؟ بیخۆ، من ئەرۆم، دوای ئەوانەش کۆ بکەرەوە و بیخەرەوە سەیارەکە.
مینا: یااا، یااا، بۆ کوێ، دڵنیابە نایکەم. ئایششش، ئەم کورە بە تەواوی مێشکی لەدەست یاوە، یاا چی لە بارەی سویچەکان؟
هەموو رۆژێک نێیل بەم شێوەیە خواردنی بە دەستەکانی خۆی دروست دەکرد و دەی برد بۆی، ئێلیاش تەنها کەمێکی دەخوارد، بەڵام لە هیچ باشتر بوو، وە هەموو بەیانییەک لە لایەن بەرێز پاندا شیرێکی لەبەردەم دەرگاکەی بۆ دادەنرا... ئەم هەموو گرنگیەی نێیل هەستەکانی ئێلیا یان بە تەواوەتی وروژاندبوو، هەرگیز بەو شێوەیە کەسێک لە دەرەوەی خێزانەکەی گرنگی پێ نەداوە، وە هەر گیز بروای نەدەکرد ئەوە نێیل بێت. نێیل بەوە ناسرابوو کە کەسێکی شەرمن و تورەیە، بەڵام لەگەل ئێلیا کەسێکی تەواو جیاواز بوو، لەو ماوەیە زۆر لە یەک نززیک ببونەوە، بە شێوەیەک، هەموو رۆژێک نامەی لە لایەن نێیل پێ دەگەشت و داوای لێ دەکرد کە ئاگاداری خۆی بێت... شەوێک بەتەنیا لە ژورەکەی دانیشتبوو سەیری فیلمی دەکرد، بەڵام یەکێک لە دەرگای دا، کە دەرگاکەی کردەوە زۆر سەری سوورما...
ئێلیا: ئۆپا؟!!
نێیل: بمبورە کە بێزارت دەکەم بەم کاتە.
ئێلیا: شتێک روی داوە؟ بۆ وا بەو شێوەیە بێتاقەتی؟
نێیل: لەگەل نونا شەرمان کرد، ئەو منی دەرکرد لە ماڵەوە.
ئێلیا: چی؟ چۆن؟
نێیل: رێگەم دەدەیت کە بێمە ژوورەوە؟
ئێلیا: ئاه، ببورە، فەرموو.
نێیل رۆشتە ژوورەوە و لەگەل ئێلیا لەسەر قەنەفەکان دانیشتن.
ئێلیا: ئێستا دەتوانم بزانم چی روی یاوە لە نێوانتان؟
نێیل: ئاه، نونا هەرگیز گوێ بۆ من ناگرێت، هەرگیز باوەر بە من ناکات، من پێم وت کە ئەو کورە بە تەواوی یاری پێ دەکات، بەڵام ئەو هەرگیز گوێی بۆ من نەگرت.
ئێلیا: بۆ؟ئوننی شتێکی بەسەر هاتووە؟ شتێک لە نێوان ئەو دوانە روی یاوە؟
نێیل: ئەمرۆ شەریان بووە، هەموو تورەیەکەی لە من بەتال کردەوە.
ئێلیا: ئەو دووانە بە بەردەوامی شەریانە، بەڵام باوەر بکە کە یەکتریان زۆر خۆش دەوێت، وە پێویستە رێز لە هەڵبژاردنەکانی بگریت، لە کۆتای ئەوە ژیانی تایبەتی ئەوە و خوشکی تۆیە.
نێیل: دەکرێت ئەمشەو لێرە بمێنمەوە؟
ئێلیا: ئاساییە، دەتوانی کە لێرە بخەویت، من تۆزێکی تر شتت بۆ دەهێنم، بەڵام هیوادارم کە بەیانی کێشەکانتان چارەسەر بکەن.
نێیل: زۆر سوپاس...
ئێلیا بەتانی بۆ هێنا و دەستی کرد بە پاککردنەوەی مالەکەی، نێیلیش یارمەتی دا... لە رۆژی دوای...
نێیل: یا ئێلیا، ئێلیا؟ هەستە چاوەکانت بکەوە.
ئێلیا: ئاه، بەڵام هێشتا کاتژمێرەکە زەنگی لێ نەیاوە. ( بە دەم خەوەوە.)
نێیل: بەڵکو زەنگی لێدا و من کوژانمەوە، هەستە ئەگەر نا درەنگ دەکەوین.
ئێلیا بە خێرایی لە جێگەکەی هەستا و سەیری کاتژمێرەکەی کرد...
ئێلیا: تکایە دووبارە نا...
بە خێرایی چوو دوشێکی کرد و خۆی ئامادە کرد، کە لە ژوورەکەی هاتە دەرەوە بینی کە نێیل هەموو شتێکی ئامادە کردووە...
نێیل: نانەکەت بە باشی بخۆ...
ئێلیا: بەڵام کات زۆر درەنگە.
بە خێرایی کە مێکی خوارد، و بە یەکەوە رۆشتن، لە ناو سەیارەکەی نێیل بوتلێک شیری دایە...
ئێلیا: ئۆ؟ ئەوە؟!!
نێیل: کێشەیەکی هەیە؟
ئێلیا: نەخێر، زۆر سوپاس...
نێیل: تکایە ئێلیا بە باشی ئاگاداری خۆت بە، با چیتر نەخۆش نەبیت، ئەوە زۆر ئازارم دەدات.
ئێلیا، بە سەرسورماوی سەیری دەکرد، دڵی زۆر بە خێرایی لێی دەدا، نەیدەتوانی باوەربکات کە ئەو ئەو قسانەی کرد، بۆچی ئازاری دەدات؟ لەو کاتە گەشتنە زانکۆ و بە یەکەوە لە سەیارەکە دابەزین، هەمووان سەیریان دەکردن، لەو کاتە مینا لێیان نزیک بۆوە، و باوەشی بە ئێلیا کرد بەڵام قسەی لەگەل نێیل نەکرد، مینا ئێلیای راکێشا و نێیلیش بە رێگای خۆی رۆشت...
مینا: پێم بڵێ چۆن بە یەکەوە هاتن؟
ئێلیا: ئەو، ئەو ئەم شەو لە ماڵەکەی من مایەوە.
مینا: چی؟ ئەو بێمێشکە، هەر بەراستی بە دەستی من ئەمرێت.
ئێلیا: یاا، ئونی، بۆچی وا دەڵێی؟ ئەو هیچ هەڵەیەکی نەکردووە، تەنها لە ماڵەکەی من مایەوە لەبەر ئەوەی تۆ دەرت کردبوو.
مینا: منیش هەر لەبەر ئەوەیە.
ئێلیا: ئاه، ئونی تکایە، ئاشت ببنەوە، ئێوە بۆ وا شەر دەکەن؟
مینا: ئێمە کێشەیەکمان نییە، تەنها کەمێک بەیەکەوە رێک ناکەوین...
ئێلیا: بەڵام، ئۆپا کەسێکی زۆر باشە، هەرگیز وا نییە کە شەر لەگەل کەسێک بکات...
مینا: ئەو هەر وا بووە بۆت پێش ئەوەی بیشیناسیت.
ئێلیا: ئونی! ششش.
مینا: یاا، هەر بەراستی ئەمە سوودی نییە، هەردوکتان زۆر بێمێشکن، تۆ هەستەکانتی خۆتی پێبڵێ.
ئێلیا: ناتوانم.
مینا: ئێیییی.
ئێلیا: ئێستا پرۆفیسۆر هات.
ئەو رۆژە رۆژێکی تەواو جیاواز بوو، بۆ هەمووان روداوی زۆر چاوەرواننەکراوی تێدا بوو، لە کاتی پشوەکەیان ئێلیا لە سەر کورسیەک لە باخچەکە دانیشتبوو، گوێی لە میوزیک دەگرت، نێیلش لە دوورەوە چاوی پێی کەوت ویستی بروات بۆ لای، بەڵام لەو کاتە کورێک لێی نزیک بۆوە و لەبەردەم ئێلیا لەسەر ئەژنۆکانی دانیشت و چەندین کەس لە دەورو بەری کۆبوونەوە و هەموویان بلوسی سووریان لەبەر بوو، هەریەکێکیان پیتێک، کە بە تەواوی ناوی ئێلیا بوو، ئێلیا کە ئەمەی بینی یەکسەر هەستایە سەر پێ و زۆر سەری سوورمابوو...
ئێلیا: جین؟ تۆ چی ئەکەی ئێستا؟
جین: تکایە ئێلیا، ماوەیەکی زۆرە کە شتێک لە دڵمدایە و دەمەوێت پێتی بڵێم، بەڵام تکایە بەڵێنم پێ بە کە تا کۆتای گوێم بۆ بگریت...
ئێلیا: گوێم لێتە... بەڵام یەکەم جار هەستەوە سەر ێیەکانت..
جین: نەخێر، ئێلیا تکایە لە یەکەم رۆژ کە تۆ هاتی بۆ ئەم زانکۆیە، زۆر سەرنجی منت راکێشا، لە دوای ئەوەی بویت بە هاورێم تۆ بیتە هۆی شێت بوونی دڵم هەرچەند ویستم بەڵام ناتوانم ئەوە بۆستێنم، تۆ بە بەردەوامی خەون و خەیاڵەکانی منت داگیر کردوە، هەرگیز ناتوانم کە لە خەیاڵەکانم دەرت بکەم، تکایە ئێلیا دەتوانی کە ببیت بە خۆشەویستی ژیانم؟
ئێلیا: جین!
جین: تکایە، تەنها بە یەک وشە دڵخۆشم بکە.
ئێلیا جین ی هەستانەوە و بە بێ دوودڵی جوابی دایەوە...
ئێلیا: جین، تۆ هەمیشە یەکێک بویت لە هاورێ خۆشەویستەکانم و هەمیشە پشتم پی بەستویت، هەمیشە یەکێک بویت لە یارمەتی دەر و پارێزەرەکانم. بەڵام بمبوورە جین، ناتوانم کە ئەو هەستەم بۆت هەبێت، هەمیشە وەک برایەک بویت بۆ من، ناتوانم کە ئەو هەستەم بۆ براکەم هەبێت.
جین: کەواتە تۆ ئێستا من رەت دەکەیتەوە؟
ئێلیا: بمبوورە بەڵام ئەوە بەوشێوەیەیە...
جین: دڵنیابە کە بەدەستت دەهێنم، هەرگیز دەست لە خۆشەویستیت هەڵناگرم.
ئێلیا: تۆش دڵنیابە، کە هەرگیز رای خۆم ناگۆرم.
جین: تکایە، تەنها یەکجاری تر بیری لێبکەرەوە، دڵنیابە خۆشترین ژیانت بۆ دابین دەکەم.
ئێلیا: نەخێر جین، من هەرگیز بیری لێناکەمەوە، وە زۆر بە دڵنیایی ئەو بریارەم داوە، هیوادارم کە کچێکی گونجاو تر بدۆزیتەوە.
جین: من ئێستا زۆر دڵم ئازاری هەیە، هەست بەوە ناکەیت؟
ئێلیا: ناتوانم، چونکە کەسێکی تر لە دڵی منا هەیە، بمبورە جین.
جین: بەراستی، تۆ زۆر دڵرەقی، هەرگیز ئەوەم نەزانیبوو، بمبورە کە بێزارم کردیت.
زۆر بە بێزاری لە نێوان خەڵکەکە رۆشتە دەرەوە، هەموو ئەوانەی ئەوێ زۆر هەستیان بە دڵگرانی کرد، بەڵام نێیل، ئەمانەی نەبینی بەڵکو هەر زوو شوێنەکەی بەجێهێشت، ئەو پێی وا بوو کە ئێلیا رازی دەبێت، چونکە ئەو دوانە بە بەردەوامی بە یەکەوەن و هەمووان بە هاورێیەتیەکەیان دەزانێت، ئەو رۆژە ئێلیا زۆ سەیری لێهات کاتێک نێیل بەهیچ شێوەیەک دەرنەکەوت، و تەنانەت نامەشی بۆ نەدەنارد، زۆر نیگەرانی بوو، دەترسا شتێکی بەسەر هاتبێت هەرچەند پەیوەندی پێوە دەکرد جوابی نەبوو...
مینا: جوابی منیش ناداتەوە، دەکرێت کە شتێک روی دابێت؟
ئێلیا: دڵنیام شتێکی خراپ نییە، لەوانەیە کارێکی هەبێت...
لە دوای ئەو رۆژە نێیل هەرگیز لە ئێلیا نزیک نەدەکەوتەوە، کەسیش نەیدەزانی هۆکارەکەی چییە، تەنانەت قسەی لەگەل خوشکەکەشی نەدەکرد، ئەمە هەردووکیانی نیگەران کرد، رۆژێک ئێلیا لە کافتریاکە کاری دەکرد، هەر وەک پێشوو، یەکێک لە کریارەکان سوکایەتی پێ کرد، بەڵام لەو کاتە کەسێک هاتو بە تونی بۆکزێکی لێدا و شەر لە نێوانیان درووست بوو...
ئێلیا: نێیل، تکایە ئەمە بۆستێنە.
نێیل: هێشتا ئەمانە قبوڵ دەکەی؟ تۆ وتت کە دەتەوێت ئەمانە بۆستێنیت، کەواتە بیکە. ئەمانە شایەنی ئەوە نین کە لەسەر ئەم زەوییە بژین، کەواتە کۆتایان پێ بێنە وەک ئەوەی دەتەوێت... ( زۆر بە توورەی)
ئێلیا: نێیل!
نێیل زۆر بە توورەی رۆشتە دەرەوە و ئێلیاش بە سەرسوورماوی لە جێی خۆی وەستا بوو، پیاوەکەش بە توورەی و بۆلە بۆل رۆشتە دەرەوە... ئەو ئێوارەیە ئێلیا دووبارە رۆشتەوە بۆ باخچەکە و پانداکەی بینی، هەر وەک هەر جارێکی تر، لە دوای کارەکەی لە تەنیشت ئەو دانیشت، و ئێلیا دەستی کرد بە قسە کردن...
ئێلیا: لەم ماوەیە بێمێشکێک هەیە، کە بە تەواوەتی یاری بە هەستەکانم دەکات، من بۆ ماوەی سێ ساڵ بە بەردەوامی کۆنترۆلی خۆم کردبوو، بەڵام لە پر ئەو لە تەنیشتم بوو، بە شێوەیەک گرنگی پێدەدام کە هەرگیز هیچ کەسێک بەو شێوەیە نەبووە لەگەلم، لەو ماوەیە هەستم زۆر بۆی زیاتر بوو، هەمیشە بۆیە هۆکاری پێکەنینەکانم بەڵام هەر وەک چۆن دەرکەوت ئاواش دوور کەوتەوە، ئێستا گەراوەتەوە بۆ کەسەکەی پێشوو، هەرگیز گرنگیم پێ نادات، تەنانەت سەیریشم ناکات، ئەوە زۆر ئازاری دڵم دەدات، ئەو تەنانەت هۆکارەکەشی ناڵێت، دەبوو کە وشەکانی باوکم هەرگیز لە بیر نەکەم، ئەو راستی کرد تەنها بۆ ماوەیەک گرنگیت پێدەدەن و دواتر بە تەواوی دەتروخێنن، ئێستا من نازانم کە چی بکەم پێویست دەکات کە وەک پێشتر بم یان دەبێت کە هەستەکانمی پێبڵێم؟ من بەراستی ئەوم زۆر خۆش دەوێت، تەنانەت چەندین کەسم بە هۆی ئەو رەتکردۆتەوە، بەڵام وا هەست دەکەم کە هەلە بووم، دەبوایە کە دوای ژیانی خۆم بکەوم، و ئەو بە تەواوی لە بیر بکەم...
پانداکە هیچ قسەیەکی نەدەکرد، بەڵکو هەر بە بێدەنگی سەیری دەکرد، ئێلیاش لە دوای ماوەیەک هەستا و بەجێی هێشت، ئەو شەوە بۆ هەردووکیان زۆر قورس بوو، رۆژی دواتر نێیل بە بەردەوامی دوای ئێلیا کەوتبوو، بۆ هەرشوێنێک دەرۆشت، لەگەلی بوو، بەڵام لە پر ئێلیا لە یەکێک لە رێرەوەکان دانیشت و نەیدەتوانی هەناسە بدات، نێیل زۆر نیگەرانی بوو، بە پەلە لێی نزیک بۆوە، و بردی بۆ نەخۆشخانەیەک لە نزیک زانکۆکەیان...
نێیل: تکایە ئەو ئێستا باشە؟
پزیشک: بە پێی پشکنینەکانی، ئەم ماوەیە لۆدێکی زۆری لەسەر بووە و دیارە کە کێشەیەکی هەیە، بەهۆی ئەوە رێژەی ئاسن لە خوێنیدا زۆر دابەزیوە.... دیارە کە بە باشی خواردن ناخوات...
نێیل: بەڵام ئەو هەر لە منداڵیەوە ئەو نەخۆشیەی هەیە.
پزیشک: کەواتە ئەوە خراپترە، ناتوانین چارەسەری بۆ بکەین، تاکە چارەسەر ئەوەیە کە بارودۆخی ئاسایی بێتەوەو زۆر نیگەران نەبێت، چونکە ئەوە زۆر خراپە بۆی...
نێیل: زۆر باشە، زۆر سوپاس...
پزیشکەکە بە جێی هێشتن و نێیل لەلای دانیشت، کە بینی ئێلیا بەو شێوەیە چاوەکانی داخستووە، فرمێسکەکانی کەوتنە خوارەوە...
نێیل: بمبورە ئێلیا، دڵنیابە جارێکی تر ئەو هەڵەیە ناکەم، تەنها ئەمجارە باشتر بە. ئۆ؟ زوو هەستە و من سوپرایزێکم بۆت هەیە، دڵنیام ئەوە زۆر دڵخۆشت دەکات.
لەو کاتە ئێلیا چاوەکانی کردەوە و سەیری نێیل ی کرد...
نێیل: تۆ هەستایت؟ ئایە ئێستا باشتری؟
ئێلیا: دووبارە لە نەخۆشخانە لە تەنیشت منی...
نێیل: تکایە بمبوورە، دەزانم ئەم ماوەیە من زۆر دڵرەق بووم...
ئێلیا: تەنها دەمویست هۆکاری ئەوە بزنم، ئایە هەڵەیەکم کردبوو بەرامبەرت؟
نێیل: نەخێر، من تەنها لە خۆپەرستی و گەمژەیی خۆم وامکرد..
ئێلیا: بەڵێ تۆ گەمژەی، دەزانی ئەم ماوەیە چەند ئازاری منت دا؟ دەزانی چەند بیرم دەکردی؟ هەموو رۆژێک لە کتێبخانەکە چاوەرێم دەکرد بێیت و دەستم بگریت و لەگەل خۆت بمبەیت، دەمویست دووبارە لێم توورە بیت و بە زۆر خواردنەکانم بەیتێ، بەڵام ئەوە هەرگیز رووی نەدا...
نێیل: تکایە بمبوورە...
ئێلیا: بتبوورم؟ ئایە خۆت بە شایەنی ئەوە دەزانی کە من بتبوورم؟
نێیل: نەخێر...
ئێلیا: کەواتە پێم بڵێ، تۆ ئەو رۆژە بینیت کە جین چی کرد، راستە؟
نێیل: بەڵێ، ئەوە راستە..
ئێلیا: بەڵام تا کۆتایی نەوەستایت.
نێیل: ئەوە راستە...
ئێلیا: ئەوە هەڵەکەی تۆیە، دەبوو تا کۆتای بۆستیت، تۆ هەمیشە پیش ئەوەی هیچ روو بدات خۆت توورە دەکەیت.
نێیڵ: تکایە بمببورە ئێلیا.
ئێلیا: زۆر باشە بەرێز پاندا، بزانم ئەمجارەش دەتوانی دڵم خۆشبکەیتەوە؟
نێیل: تۆ ئەوەت چۆن زانی؟
ئێلیا: یا، وا دەزنی من هەرگیز ناتوانم کە دەنگت بناسمەوە؟ دەنگی تۆ تاکە ئاوازە کە هەرگیز ناتوانم لە دڵم بیسرمەوە... پێم بڵێ، من هەموو هەستەکانی خۆمم پێ وتوویت ئەم ماوەیە، ئەی تۆ وەڵامەکەت چییە؟
بە بێ ئەوەی هیج وشەیەک بڵێت، نێیل لە جێگەکەی هەستا و ماچی کرد، لەوکاتەش گوێیان لە چەپلەی کەسێک بوو لە دواوە...
مینا: یاهوو، لە کۆتای گەمژەکان بەیەک گەشتن..
نێیل: نونا.. ئێیشش...
ئێلیا: ئونی...
مینا: شەرمی ناوێت، هەموو خۆشەویستەکان بەو شێوەیەن...
سیۆنگ ری: زۆر دڵخۆشم بۆ هەردووکتان...
نێیل: زۆر سوپاس... بمبوورە من بە هەڵە لە تۆ تێگەیشتبووم.
سیۆنگ ری: نەخێر، من داوای لێبووردن دەکەم، راستییەکەی من لەسەرەتا کەسێکی خراپ بووم، بەڵام مینا بە تەواوی منی گۆری...
نێیل: کەواتە، من زۆر دڵخۆشم بەوە...
مینا: ئێستا کەی هاوسەرگیری دەکەن...
نێیل/ ئێلیا: یااااا...
مینا: ئاه، وێ؟.. بۆ وا هاوار دەکەن؟ ئییشش... من تەنها پرسیارم کرد...
نێیل: بەراست کەی؟ پێت چۆنە دوای کۆتا تاقیکردنەوەکان؟
ئێلیا: نەخێر...
نێیل: یا...
ئێلیا: لە دوای تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ..
نێیل: ئۆووو، نەمزانی خۆشەویستەکەی من ئەوەندە پەلەیەتی... بەڵام ئەوە زۆر باشە، کەواتە دوای تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ...
هەمووان پێکەنین... کاتە خۆشەکان دەستی پێکرد... لە دوای هەموو توورە بوون و دڵرەنجاندنیک، لە کۆتای دڵە راستگۆکان بەیەک دەگەن...
کۆتایی...#Byeol
YOU ARE READING
Mr. Panda "Neil Fanfiction"
Fanfictionلە کاتێک بە تەواوی خۆمان پشتگوێ دەخەین، کەسێک هەیە هێشتا گرنگیمان پێ دەدات و ئاگادارمان دەبێت... #Byeol