Part 1

417 38 5
                                    


هەمووان دەڵێین خۆشەویستی هەستێکی جوانە، دەبێت هەمووان ئەو هەستە تاقی بکەنەوە، هەر بۆیە هەمووان دەکەوینە داوی خۆشەویستی کەسێک و لە کۆتایی یان دلشکاو دەبین یاخود بە تەواوی دڵخۆش دەبین، ئەوەش دەکەوێتەوە سەر راستەقینەی هەستی کەسەکان...  هەرگیز هیچ چیرۆکێکی خۆشەویستی بێ کێشە نابێت، بەڵام کێشەکان جیاوازن، چی ئەگەر کەسێکی ئاسایی بیت و لە کاتی بە دوا کەوتنی خەونەکانت بکەویتە داوی خۆشەویستی کەسێک کە خۆشویستنی زۆر گرانە؟

sujin...

سڵاو من سوجینم، تەمەنم بیست ساڵە، لە خێزانێکی ئاسایی گەورە بووم، ئەمساڵ کۆتا ساڵی خوێندنی ئامادەییمە لە کۆتایی لە خەونەکەم نزیک بوومەتەوە. خێزانەکەم خاوەنی رێستۆرانتێکین، بەڵام وەک ئەوانە نییە کە ئێوە بیری لێ دەکەنەوە، بەڵکوو بە تەواوی جیاوازە لە رێستۆرانتەکەی ئێمە هەمووان دەتوانن بەهرەکانیان دەربخەن، گۆرانی وتن، دانس، نواندن یان هەر بەهرەیەکی تر بێت ئێمە دەرفەتمان بە هەمووان داوە بوونی خۆیان بۆ ئەوانی تر بسەلمێنن. لەو کاتەی کە منداڵ بووم، زۆر هەزم لە دانس کردن بووە، راستتر دانس تاکە شتە کە لە ژیانم زۆر خۆشم ویستبێت، ئەوە خەونی منە. هەر بۆیە هەمیشە باشترین هەوڵم داوە بۆ ئەوەی ببمە دانسەرێکی بە توانا. سێ ساڵ لەمەو پێش لەگەل دوو هاورێم گروپێکی دانسمان دانا و لەسەر ئەم ستەیجە یەکەم دانسی خۆمان کرد، بەڵام هەرگیز لەو بروایە نەبووین کە بەم شێوەیەی ئێستا دڵی ئەم خەلکەی ئێرە بە دەست بێنین... ئێستا وەستاوین بۆ ئەوەی بە دانسەکانمان دووبارە هەمووان سەرسامتر بکەین، براکەم گرنگی بە میوزیکەکە دەدات، باوکم و دایکیشم پێویستییەکانی تر...

سوجین: کێ سەرسوهێنەراکانی ئێوەن؟

کورەکان: پرێتیز..

١-٢-٣ لەگەل دەست پێکردنی میوزیکەکە دەستمان کرد بە دانسەکەمان، وەک هەمیشە فانەکانمان هاواریان دەکرد و خۆشەویستی خۆیانیان بۆ دەردەبرین، هەموومان زۆر هەستمان بە شانازی دەکرد. زۆر جار دوای تەواو بوونمان، چەندین بەرێوبەر داوایان دەکرد کە ئێمە لەگەل ئەوان کار بکەین، بەڵام من ئەوەم رەت دەکردەوە، چونکە دەمەوێت ژیانێکی ئاسایی و  دوور لە کێشە بەسەر بەرم، لەوانەیە بە رازی بوون بەوە بگەمە ئاواتەکەم و بۆ تەنها یەک جاریش بێت ئەو گروپەی بۆ هەموو ژیانم سەرسام بووم پێیان چاوم پێیان بکەوێت، بەڵام ناتوانم رازی بم، دەمەوێت وەک فانێکی بە بەخت بۆ تەنها یەک جار چاوم پێیان بکەوێت بە تایبەت سۆنگ یۆل. هەرگیز بە هۆی خوێندنەوە دەرفەتێکم نەبووە برۆمە کۆنسێرتەکانیان، بەڵام هەموو چرکەیەک لە ژیانم لەگەلیان ژیاوم، لەگەلیان پێکەنیوم، لەگەلیان فرمێسکم رشتووە، هەستم بە خۆشییەکنیان کردووە، هەستم بە ناخشییەکانیان کردووە، هەستم بە شێتییەکانیان کردووە... لەگەل ئەوەی بە بەردەوامی هەندێک پێم دەڵێن ئەوە تەنها خەونێکی بێمانا و منداڵانەیە، بەڵام هێشتا من متمانەم بە خەونەکەم هەیە... رۆژێک هاورێکانم پەیوەندییان پێوە کردم و بەیەکەوە رۆشتینە دەرەوە، کاتی زۆر خۆشمان بەسەر دەبرد، تەنها چێژمان لە خۆشی ئەو کاتە دەبینی و بیرمان لە هیچی تر نەدەکردەوە، لە کاتی نیوەرۆ رۆشتینە خواردنگەیەک و هەرسێکمان خواردنی تۆنکاتسو مان داوا کرد، ، هەمان ئەو خواردنەی کە سۆنگ یول هەزی لێیە، راستیشتان دەوێت زۆر بەتامە... هەتا ئەو کاتەی خواردنەکەمان بۆ هات قسەمان دەکرد و پێدەکەنین، بەڵام لە کاتی نان خواردنەکە وەستاین، و بە هێمنی نانەکەمان خوارد، لە دوای ئەوەی تەواو بووین، هاورێکانم شتێکیان پێ وتم کە زۆر نیگەرانی کردم...

Our Love Story " Lee Song Yeol Fanfiction" Where stories live. Discover now