My Secretary

334 29 4
                                    

ژیانی ئێمەی خاوەن کۆمپانیا و خانەدانەکان بەو جۆرە نییە کە بیری لێ دەکەنەوە، هەمووی یاسا و بەرنامەی دیاری کراوە، ژیانێکی ئاسایی و سەربەست بۆ ئێمە مەهاڵە. چونکە هەموو ئەوەی دەیزانین پارە کۆکردنەوەیە هیچ شتێکی تر نا... من هان کیۆنگ وو، بەرێوبەری و سەرپەرشتیاری هەموو فرۆشگاکانی کۆمپانیای گیل ی بازرگانیم، ئەوە تەمەنم دەبێتە بیست و هەشت ساڵ بەڵام هەرگیز خۆشی راستەقینە و پشووی راستەقینەم لە ژیانم نەبینیوە... ئەوەتا دووبارە کاتژمێر هەوت خزمەتکارەکە بە ئاگای هێنامەوە و دەستم کرد بە خۆ ئامادە کردن، کاتژمێر هەشت هەمووان لەسەر نانخواردنی بەیانیان ئامادەین، تەنها یەکچارەک بۆ نان خواردنی بەیانی دواتر رۆشتنە سەر کار... ژیانی خێزانەکەی ئێمە بەتەواوی شێواوە، بیرم نایەت کەی بووبێت لەگەل دایکم و باوکم دانیشتبێتم و بێجگە لە کار قسەمان لەسەر هیچی تر کردبێت... رۆژێک رۆشتم بۆ ئۆفیسەکەم بینیم کە سکرتێرەکەم گۆراوە، سەیری پاسەوانەکەمم کرد...کیۆنگ وو: ئەمە کێیە؟ بۆنگ مین: ئاه، گەورەم. سکرتێر سۆنگ رۆشتۆتە دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەر کردنی کچەکەی، لە ئێستا ئەو لە جێگەکەیەتی. کیۆنگ وو: بەڵام بۆ ئەمەتان زووتر نەوت؟ بۆنگ مین: بمبوورە گەورەم، ئەو دوێنێ رۆشت. سەرۆک ئەوی لێرە دانا. سەیرم کرد کچێکی زۆر جوان بوو، بەڵام منداڵ دیار بوو... قسەم نەکرد و رۆشتمە ژوورەوە،ئەویش دوام کەوت. سۆ یو: سڵاو گەورەم، من سکرتێری نوێ مین سۆ یوم، هیوادارم کە بتوانم باش خزمەتت کەم. کیۆنگ وو: تەنها کارەکانت بە رێک و پێکی بکە ئەوە باشترین یارمەتییە بۆ من. سۆ یو: نێ، ئالگیسیمیدا.. ئێستا وەک یەکەم کارم پێویستە چی بکەم؟کیۆنگ وو: کارەکانت لێرە نازانیت؟ سۆ یو: مەبەستم ئەوە بوو ئەگەر شتێکت پێویست بێت بۆت بهێنم. کیۆنگ وو: هیچم ناوێت، برۆرەوە جێگەکەی خۆت. سۆ یو رۆشتە دەرەوە و گەرامەوە سەر کارەکەم، ئەو رۆژە کارم زۆر زۆر بوو، نازانم کاتی نان خواردن هاتبوو یان نا بەڵام لە پر سۆ یو لە دەرگای دا و هاتە ژوورەوە، بێ ئەوەی سەرم لە شتەکانی بەردەمم بەرز بکەمەوە قسەم لەگەلی کرد. کیۆنگ وو: چی بووە؟ سۆ یو: هیچ تەنها ویستم بزانم، تۆ نان ناخۆیت؟ کیۆنگ وو: من ئێستا سەرقاڵم. سۆ یو: بەڵام ئەوە زیانی بۆ تەندروستیت دەبێت، لە ئێستا پێویستت بە وزەیە بۆ تەواو کردنی کارەکانت. کیۆنگ وو: ئەوە کێشەی تۆ نییە،نابینیت کە من سەرقاڵم؟سۆ یو: بمبوورە. ... بەڵام، من زۆر برسیمە. کیۆنگ وو: دەتوانیت برۆیت نان بخۆیت. سۆ یو: بەراست؟ کوماوۆ. "کوماوۆ؟!" ... سەرم بەرز کردەوە و سەیرم کرد، هەرگیز پێشتر ئەوانەی ئێرە بە نارەسمی قسەیان لەگەلمن نەکردووە، چۆن ئەو شتێکی وا دەکات؟ کەسەیرم کرد لەوانە بوو هەستی بە هەڵەکەی کردبێت... سۆ یو: ئانی.. کامساهابنیدا.سۆ یو رۆشتە دەرەوە و منیش سەرقاڵی کارەکەم بوومەوە، نازانم چەند کاتی تر تێپەڕی بەڵام پێویستم پێی بوو بانگم کرد هیچ وەڵام نەبوو، ماوەیەک چاوەروانی بووم بەڵام هێشتا هەر نەهات،ئەوە زۆرتوڕەی کردم و رۆشتمە دەرەوە، بینیم دێتەوە، بەڵام زۆر بێزار دیار بوو، گرنگیم پێ نەدا و کەمێک تورە بووم لێی... کیۆنگ وو: تۆ لە کوێیت؟ لە کەیەوە بانگت دەکەم؟ هەر لە یەکەم رۆژەوە بەو جۆرە کەمتەرخەمی لە کارەکانت دەکەیت؟ سۆ یو: بەو جۆرە نییە... رۆشتم نان بخۆم، خۆت رێگەی ئەوەت پێ دام. کیۆنگ وو: ئەوە گرنگ نییە، پێم بڵێ خشتەی کارەکانم چییە ئەمڕۆ؟ سۆ یو رۆشتە لای مێزەکەیی و سەیری فایلی ناو ئایپادەکەی کرد... سۆ یو: کاتژمێر سێ چاو پێکەوتنت هەیە لەگەل بەرێز سان کیمۆ لە ئارا هۆتێل. و کاتژمێر پێنج چاوپێکەوتنت هەیە لەگەل جۆن بایک، لە هۆتێلەکەی خۆتان... کیۆنگ وو: ئەوە هەموویەتی؟ سۆ یو: لەئێستا هەر ئەوەندە نوسراوە. سەیری کاتژمێرەی دەستمم کردەوە و پێم وتن کە نیو کاتژمێری تر ئامادە بن، گەرامەوە ژوورەکەم و دەستم کردەوە بە کارەکەم، لە دوای ماوەیەک سۆ یو لە دەرگای دا و پێی وتم کەکاتی هاتووە،هەموو ئەوەی لە بەردەمم بوو بەجێم هێشت و بەیەکەوە رۆشتینە لای سەیارەکە و بەرێ کەوتین بۆ شوێنی چاوپێکەوتنەکە، تەواوی رێگەکە زۆر نیگەران بووم لەوەی شتێکی هەڵە روو بدات بەڵام بە خۆمم دەوت کە هەموو شت باش دەبێت. گەشتینە هۆتێلەکە و لە دوای ماوەیەک سان کیمۆ هات، بەیەکەوە دانیشتین و سەیری سۆ یوم کرد...کیۆنگ وو: وەرگێرەکە لە کوێیە؟ سۆ یو: وەرگێری..چی؟ کیۆنگ وو: گەمژە مەبە، من چۆن قسەی لەگەل بکەم ئێستا؟سۆ یو: بەڵام لەبارەی ئەوە هیچ شتێک بە من نەوتراوە. ماوەیەک چاوەروان بووین ، و چەند جارێک پەیوەندی کرد بە بۆنگ مین ەوە، لە کۆتایی وەڵامی دایەوە... سۆ یو: بەڵام ئێمە دەمێکە چاوەرێین. ... باشە خۆم چارەسەری دەکەم. هاتە لامان و بە سوکی پێی وتم کە لە ئێستا نازان وەرگێڕەکە لە کوێیە. سۆ یو: دەکرێت من یارمەتیت بدەم؟ کیۆنگ وو: تۆ چیت پێ دەکرێت؟ وەرگێرەکە ئێستا لە کوێیە؟ سۆ یو: ئەمە یەکەم رۆژتە من ببینیت، لە تواناکانم کەم مەکەرەوە. کیۆنگ وو: موۆ؟ سۆ یو لە جێگەکەی دانیشت و بە جاپانی قسەی لەگەل سان کیمۆ کرد، دیار بوو کە سان کیمۆ توڕە بوو لەو درەنگ کەوتنەی بەڵام سۆ یو چارەسەری کرد... بە درێژایی چاو پێکەوتنەکە سۆ یو هەموو شتێکی بۆ وەردەگێڕاین و هیچ لایەکمان کێشەیەکمان نەبوو، لە دوای تەواو بوونمان رۆشتینە دەرەوە و زۆر بە دڵخۆشی وەستابووم، سەیرم کرد و ویستی قسەی لەگەل کەم بەڵام لەو کاتە نوقڵێکی کردە دەمییەوە...کیۆنگ وو: هەر لەیەکەم رۆژتەوە سەرسامت کردم،بەو جۆرە بەردەوام بە. سۆ یو: هێشتا هیچت نەبینیوە. دڵنیابە دوای بینینی تواناکانم کەس لە جێگەی من دانانێی. کیۆنگ وو: یاا، چۆن کە شتێکت لە دەمت بێت قسە دەکەیت؟ سۆ یو: چێسۆهامنیدا... کیۆنگ وو: ئایش، خەریک بوو تۆزێ رازی بم لێت.سۆ یو: تۆش نانت نەخواردووە، دانەیەکت دەوێت؟ لە جانتاکەی دانەیەکی تری دەرهێنا و دای بە من...سۆ یو: هەر کاتێک هەستت بە برسێتی کرد شەرم مەکە، هەمیشە ئەو شتانە لای من دەست دەکەون. هیچی ترم نەوت تەنها سەیرم کرد کە چۆن زۆر بە گەمژانە پێدەکەنێت و رەفتار دەکات، بەڵام نوقڵەکەم لێ وەرگرت...بۆنگ مین هات بە شوێنماندا و بردینی بۆ چاوپێکەوتنی داهاتوومان... ماوەیەک تێپەڕی سۆیو لەکارەکەم زۆر یارمەتی دەدام، لەگەل ئەوەی کە تازە بوو بەڵام هەموو شتێکی دەزانی و هەموو کارەکانی بۆ ئاسان دەکردم، لەگەل ئەو هەموو لێهاتووییەشی زۆر گەمژانە و منداڵانە رەفتاری دەکرد،هەندێک جار زۆر نا رەسمی قسەی لەگەلم دەکرد، هەندێک جاریش لەبەر هیچ هۆیەک پێدەکەنی، ئەوانە زۆر بێزاریان کردبووم، هەستم بە توڕەییەکی زۆر دەکرد لێی، دەترسام لە شوێنێک بەو جۆرە بێت و کارەکانم تێک بدات، بەڵام ئەوە رووی نەدەدا، لەگەل کریار و خاوەن کارەکانی تر زۆر رەسمیانە بوو بەڵام هەندێک جار گالتەی دەکرد لەگەلیان، ئەوەیش ئەوانی زۆر دڵخۆش دەکرد، من لە ئەو تێنەدەگەشت بەڵام دڵنیا بوو کە لەو کاتەوەی ئەو هاتووە شتەکان زۆر ئاسانتر بوون بۆی.... شەوێک پێویستم بە هەندێک فایل هەبوو بەڵام نەمدەدۆزینەوە، پەیوەندیم کرد بە سۆ یو وتی کە لای ئەوە، ناونیشانی ماڵەکەمانم پێ دا و نیو کاتژمێری نەبرد گەشت... کیۆنگ وو: زۆرت پێچوو... سۆ یو: ببورە، کەمێک شەقامەکان قەرەبالەخ بوون. کیۆنگ وو: کێشە نییە، ئێستا بمەرێ... فایلەکانی دا پێم و پێم وت کە بروات بەڵام هەر لە جێگەکەی وەستابوو... کیۆنگ وو: بۆچی هێشتا وەستاویت؟ سۆیو: دیارە کە کاری زۆرت هەیە، پێویستت بە یارمەتی هەیە؟ کیۆنگ وو: ئەوانە بە تۆ دەکرێت؟ سۆ یو: بە دڵنیایی، ئەگەر بتەوێت یارمەتیت دەدەم.کەواتە لە کاتێکی زۆر باش هات، ئەو هەموو کارە بە تەنیا بە خۆم تەواو نەدەکرا... رازی بووم و ئەویش جانتاکەیی و چاکەتەکەی دانا و دەستی کرد بە یارمەتی دانم، ئەو کارەکانی زۆر بە باشی ئەنجام دەدا، یارمەتی دەرێکی زۆر باش بوو بۆم.... کاتێکمان زانی دنیا بە تەواوی رووناک ببوو، دیار بوو کە سۆ یو زۆر ماندوو بوو، ئێ بە دڵنیایی منیش زۆر ماندوو بووم، کاتژمێر پێنج بوو تەواو بووین، و کۆمپیوتەرەکەم داخست... سۆیو: لەکۆتایی تەواو بووین، هیوادارم کە کەمێک یارمەتی دەر بوبوم بۆت. کیۆنگ وو:زۆریش، سوپاس. سۆ یو: پێویست ناکات کاری خۆمە... لەو کاتە من نەمدەتوانی ماندوێتییەکەم بشارمەوە، بەڵام ئەو دووبارە رەفتارە منداڵانە وگەمژانەکەی دەست پێ کردەوە... هیچم نەوت و پێم وت کە دەتوانێت لەسەر جێگەکەی من بخەوێت، منیش لەسەر قەنەفەکە دەخەوتم، بەڵام ئەو رەتی کردەوە...کیۆنگ وو: بە ویستی خۆت، دەتوانیت تۆ لەسەر قەنەفەکە بخەویت. سۆ یو: ئۆ، چالجایۆ. پالکەوت و منیش لە جێگەکەم پاڵکەوتم و خەوم لێ کەوت،کاتژمێر هەوت خزمەتکارەکە بە ئاگای هێنامەوە، و بینیم سۆ یو لە جێگەکەی نییە، پێم وا بوو کە رۆشتبێت...خۆم ئامادە کرد و کاتژمێر هەشت رۆشتمە خوارەوە بۆ نانخواردن، لەسەر قادرمەکان بووم گوێم لە دەنگی پێکەنینی دایکم و باوکم بوو، زۆر سەیر بوو بەلامەوە، رۆشتمە خوارەوە سەیرم کرد سۆ یو دانیشتووە لەگەلیان. تەنانەت لە جێگەکەی منیش...کیۆنگ وو: بەیانیتان باش. هەموویان وەڵامیان دامەوە، بەڵام جیاواز لە رۆژانی تر بە زەردەخەنە و پێکەنینی زۆر گەش. لە دوای نان خواردن لە جێگەکەم هەستام و رۆشتم پێڵاوەکانم لە پێ بکەم، ماڵئاواییم لە دایکم و باوکم کرد، بەڵام سۆ یو لە ئامیزی گرتن و ئینجا ماڵئاوایی لێ کردن، لە هیچ تێنەدەگەشتم، دەکرێت دایکم و باوکم بیناسن؟ هیچم نەوت و رۆشتمە ناو سەیارەکە... سۆ یو: ئەمرۆ کاتژمێر دە کۆبوونەوەت لەگەل لیژنەی چاودێری دارایی کۆمپانیا هەیە، هەروەها بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ دەیتێکت هەیە لەگەل کیم می سۆ، کچی بەرێوبەری بەشی دیزاینی جل و بەرگ. کیۆنگ وو: زۆر باشە. سۆ یو: هەروەها ئیمەیڵێکمان لە لقی فەرەنساوە پێ گەشتووە، و دەڵێن کە هەموو رێژەی فرۆش و قازانجەکان ئامادەن و تەنها پێویستە تۆ برۆیت و لە هەمووی دڵنیا بیتەوە. کیۆنگ وو: کەواتە بلیتم بۆ ببڕن ئەمشەو دەرۆین. سۆ یو: نێ.. کیۆنگ وو: تۆش پیویستە بێیت سۆ یو... سۆ یو: نێ. لەو کاتە هەر بە ئۆنلاین تیکتەکانی بری و وتی کە کاتژمێر نۆی شەو گەشتەکەیە... رۆشتینە کۆمپانیا و کاتژمێر دە کۆبوونەکەمان کرد، لە کاتی نان خواردنی نیوەڕۆش رۆشتمە ئەو دەیتەی کە بۆیان دانابووم... رۆشتمە شوێنی چاوپێکەوتنەکە و لە دوای سڵاو کردن لەلای کچەکە دانیشتم سۆ یو و بۆنگ مین یش لە مێزێکی دوورتر لە ئیمە دانیشتن... کچێکی جوان ، بەڵام هەر وەک هەمیشە بە دڵی من نەبوو، چاوەکانی هیچ راستۆگییەکیان تیا نەبوو، هەروەها قسەکردنی وەک ئەوە بوو پێشتر هەموو ئەوەی بۆ نوسرابێت، وەڵامەکانی زۆر دوور و درێژ بوون هەروەها ئەوە نەبوو کە من دەمویست، هەتا زیاتر لەگەلی دەمامەوە کەم و کورتییەکانی زۆر زیاتر دەبوون لەبەر چاوم، بە شێوازی دانیشتنی دیار بوو کە کەسێکی زۆر لوتبەرزە، ئەوەش زۆر بێزاری کردم... نانەکەمان خوارد و سەیری کاتژمێرەکەی دەستم کرد، نزیکی کاتژمێر دوو بوو، چیتر خۆم بۆ را نەگیرا و قسەمکرد... کیۆنگ وو: خاتوو می سۆ، ببورە بەڵام پیویستە ئیتر بۆستین، تۆ کەسێکی زۆر جوان و باشیت لەوانەیە خەونی زۆربەی کوڕان بیت، بەڵام بمبوورە تۆ ئەو کەسە نیت کە من دەمەوێت، پێخۆشهال بووم بە ناسینیت.ئێستاش کارم هەیە دەبێت کۆتایی بە چاو پێکەوتنەکەمان بێنین... هەر وەک هەموو جارێک کۆتا شت لە کچەکانی وەردەگرم کوپێک ئاوی ساردە. واه لەوە تێناگەم بەڵام سوپاس گوزارم کەکوپەکەشم تێناگرن... می سۆ رۆشت و سۆ یو و بۆنگ مین هاتنە لام، سۆ یو خێرا دەسرێکی دەرهێنا و هەوڵی دا ئاوە زۆرەکە لەسەر جلەکانم نەهێڵێت... کیۆنگ وو: وازی لێبێنە خۆی وشک دەبێتەوە. سۆ یو: بەڵام نەخۆش دەکەویت. کیۆنگ وو: وەک ئەوەی دنیا زۆر سارد بێت. سۆ یو: باشە تۆ چیت پێ وت وا توڕەی کرد؟ کیۆنگ وو: پێم وت کە ئەو کەسە نییە کە من دەمەوێت. نازانم بۆ ئەو وەڵامەم دایەوە، من هەرگیز لەسەر ئەوە هیچ بە هیچ کەسێک ناڵێم... گەراینەوە کۆمپانیا و لە ئۆفیسەکەم هەندێک شتم ئامادە کرد و رۆشتمە دەرەوە... سۆ یو: دەرۆیتە شوێنێک؟ کیۆنگ وو: ئەمرۆ کاری من تەواو بوو، تۆش برۆرەوە و پشوو بدە،کاتژمێر نۆ فرۆکەکەمان دەروات... لەگەڵ بۆنگ مین رۆشتین و گەشتینە ماڵەوە، سۆ یو لەگەلم دابەزی... کیۆنگ وو: شتێکت بەجێ هێشتووە؟ سۆ یو: سەیارەکەم لیرەیە... دەیبەم و دەرۆم. کیۆنگ وو: ئۆ... کەواتە زوو برۆ و پشوو بدە... من رۆشتمە ژوورەوە و سۆ یوش رۆشت... رۆشتمە هۆڵەکە بینیم دایکم و باوکم دانیشتوون، رۆشتمە لایان و دانیشتم کەمێک بەڵام یەکسەر دەستیان کرد بە پرسیار کردن لەسەر دەیتەکە،منیش هەموو شتێکم بۆ باس کردن... خاتوو هان: ئێ خۆم هەر دەمزانی، وتم با ئەو کچە نەنێرین لەگەڵی. بەرێز هان: ئێ من چی بکەم، بەریز کیم خۆی داوای کرد... خاتوو هان: تۆ خۆت دەزانیت کورە گەمژەکەت کەسی بە دڵ نییە. کیۆنگ وو: دە ئەوە بەسە ئیتر، دوای ئەو هەموو ماوەیە دانیشتم لەگەلتان هەموو ئەوەی دەپرسن لەبارەی ئەو کچەوەیە. خاتوو هان: تۆ راست دەکەیت، بمانبوورە کوڕەکەم... بەرێز هان:هەموو قسە کردنێکی تۆ لە بارەی کۆمپانیایە، گوێ بۆ هیچی تر ناگریت. کیۆنگ وو: ئەمجارە لە بارەی کۆمپانیا نییە، ویستم بزانم ئێوە سۆ یو دەناسن؟ بەرێز هان: بەڵێ بەیانی بینیمان. کیۆنگ وو: تەنها بەیانی؟ بەرێز هان: ئۆ، من یەک جاری تریش بینیومە، ئەو کاتەی کە لەی تۆ دامنا. کیۆنگ وو:وامزانی کە دەیناسن. بەرێز هان: نەخێر، بەڵام خۆی زۆر کۆمەڵایەتییە، کە مامەڵەت لەگەل دەکات وەک ئەوەیە کە چەندین ساڵ بێت بیناسیت. کیۆنگ وو: کەواتە بەو جۆرەیە. خاتوو هان: دوێنێ شەو زۆر ماندوو ببوون، وابزانم پیویستت بە پشووە ئێستا، برۆ ژوورەکەت. کیۆنگ وو: ئۆ، ئوما ئەمشەو دەرۆمە فەرەنسا. چەند رۆژێک لەوێ دەبم و سۆ یوش دێت لەگەلم. خاتوو هان: زۆر باشە، بەڵام هەر بۆ کار مەڕۆ هەندێک خۆشیش ببینە لەوێ. قسەکەی دایکم کەمێک بێ مانا بوو لەلام، دەزانم ئەوە هەڵەیە، بەڵام من بۆ کار دەرۆشتم، خۆشی بینین لە کاتی کار! کوا شتی وا هەیە؟، رۆشتمە ژوورەکەم و هەندێک جلی ئاساییم کۆ کردەوە و لاپتۆپ و هەموو پێویستییەکانم ئامادە کرد و خەوتم کاتژمێر هەوت و نیو بوو دایکم خەبەری کردمەوە... خۆم گۆری و هەموو شتەکانم برد لەگەل خۆم، کە رۆشتمە خوارەوە هەمووان لەسەر مێزی نانخواردنەکە چاوەرێم بوون، تەنانەت خوشکەکەم و براکەشم گەرابوونەوە، بە بینینیان زۆر دڵخۆش بووم،یەکسەر هاتن و لە ئامێزیان گرتم....کیۆنگ مین: ئوپااا.. کیۆنگ هان: هیۆنگ.. زۆر بیرمان دەکردیت.کیۆنگ وو: بچکۆلە ناشرینەکانی من گەراونەتەوە، پێم بڵێن کەی گەشتن؟کیۆنگ مین: ئایش، گەورە بووین، ئێستا هەردووکمان زانکۆ تەواو دەکەین،ئیتر وا مەڵێ.. کیۆنگ هان: ئەو راست دەکات... ئینجا تۆ بە درێژایی رۆژەکە خەوتبوویت، بۆیە ئاگات لەوە نەبوو کە هاتینەوە. کیۆنگ وو:بمبوورن دەزانن کە من چەند سەرقاڵم بە کۆمپانیاوە، نەمزانی بوو کە دەگەرێنەوە. کیۆنگ مین: ئەم مانگە لێرەین،پشومان هەیە. کیۆنگ وو: کەواتە بەو جۆرەیە. خاتوو هان: دەی دەی وازی لێبێنن، ئەو دەروات پێویستە بێدەنگ بن و نانەکەمان بخۆین. کیۆنگ هان؛ ئایش ئوما، دوای ساڵێک براکەمان دەبینینەوە و ئێستا دووبارە بێدەنگ بین. خاتوو هان: کاتی نانخواردنە. کیۆنگ وو: دەی دەی، دانیشین... لەسەر مێزەکە دانیشتین و دەستممان کرد بە نان خواردن، ئەو پێکەنین و قسانەی پێش چەند ساتێک وەستانیان نەبوو، وەک ئەوەی هەر بوونیان نەبووبێت وەستان، دووبارە مالەکە کش و مات بوو، هەموو ئەوەی دەبیسترا دەنگی قاپ و کەوچکەکان بوو... نانەکەم خوارد و کاتژمێر هەشت و چارەک بوو، بۆنگ مین و سۆ یو هاتن بە شوێنمدا، ماڵئاواییم لێ کردن و بەیەکەوە رۆشتینە فرۆکە خانە، لە ناو فرۆکەکەش لە بەشی تایبەت دانیشتبووین... سۆ یو: ئەو دووانە خوشک و برات بوون؟ کیۆنگ وو: بەڵێ. سۆ یو: زۆر جوان و روخۆش بوون، لە براکەیان نەدەچون. کیۆنگ وو: براکەیان چییەتی؟ سۆ یو: هیچ، بەڵام تۆزێک مامەلەت ناخۆشە.کیۆنگ وو: لەبەر ئەوەی هێشتا نامناسیت. سۆ یو:کەواتە چاوەرێ دەبم تا بە تەواوی دەتناسم... بەڵام ئەوان دووانە بوون؟ کیۆنگ وو:بەڵێ. سۆ یو: ئۆ، تێگەشتم. گەشتە دوور و درێژەکەمان دەستی پێکرد، نزیکەی رۆژێکمان پێ چوو، هەر لە دوای گەشتنیشمان شتەکانمان لە هۆتێلەکە دانا و دەستمان کرد بە کار کردن، ماوەی سێ رۆژ بە بەردەوامی هەموو شتێکمان رێکخستەوە لەگەل لقی سەرەکیمان لە کۆریا، تەواوی کاتەکەش سۆ یو زۆر یارمەتی دام... چوارەم رۆژمان دەبوو بگەرێینەوە بەڵام بەهۆی زریان و بارانێکی زۆرەوە گەشتەکەمان دواخرا تا کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە... ئەو رۆژە لە ژوورەکەم لە جێگەکەم پاڵکەوتبووم و چاوم داخستبوو، گوێم لە دەنگی بەرکەوتنی دلۆپەکانی بارانەکە و شوشەی پەنجەرەکە دەگرت، ماوەی چەنێک بوو بەو جۆرە ئاسوودە پال نەکەوتبووم؟ ماوەیەکی پێ نەچوو سۆ یو لە دەرگاکەی دا، کە دەرگاکەم کردەوە بە پێکەنینەوە سڵاوی لێ کردم و قاچی زەوی نەدەگرت... کیۆنگ وو: چی بووە؟ سۆ یو: دەتەوێت برۆینە دەرەوە؟ ئێمە چەند رۆژە لێرە کار دەکەین، تکایە با برۆین، ئۆ؟ کیۆنگ وو: بەڵام ئێمە بۆ کار هاتووین، ناکرێت شتێکی تر بکەین. سۆ یو: بۆنا؟ ئێمە کارەکەمان تەواو کردوە و ئەمرۆ گەشتەکەمان دواخراوە، هەروەها جوانترین کاتە بۆ بینینی ئێرە. کیۆنگ وو: بەڵام زۆر بارانە. سۆ یو: ئایش، خۆت ئامادە دەکەیت یان برۆم؟ زانیم کە هەر دەروات، بۆیە خۆمم ئامادە کرد و بەیەکەوە رۆشتینە دەرەوە، هەر کە رۆشتە دەرەوەی هۆتێلەکە یەکەم شت دەستی خستە بەر بارانەکە، و بە پێکەنینەوە سەیری کردم... منیش هەمان ئەوەی ئەوم کرد، بەرکەوتنی دلپۆپە بارانەکان لەگەل دەستم هەستێکی ئارامی سەیری پێ بەخشیم، لەو کاتە دەستی گرتم و رامان کردە شوێنی وەستانی پاسێک...سۆ یو: لێرە دەتوانیت پاس بگریت و بە ناو هەموو پاریس بگەرێیت، دڵنیابە زۆر خۆشدەبێت. کیۆنگ وو: چۆن ئەوە دەزانیت؟ سۆ یو: چەند مانگێک لێرە بووم. کیۆنگ وو: کەواتە زمانەکەیان دەزانیت؟ سۆ یو: نەخێر، تەنها یەک وشە فێر بووم، بۆژو. ( بە پێکەنینەوە). کیۆنگ وو: هەر ئەو یەک ووشەیە بەسە بۆ ئەوەی ببێتە چەندانی تر، لە کۆتایی ئەوەندە دەزانی زمانەکە بە تەواوی فێر بوویت. سۆ یو: وا، تۆش ئەو قسانە دەزانیت. کیۆنگ وو: تۆ چۆن بیر لە من دەکەیتەوە؟ سۆ یو: بەرێوبەرێکی سەرکەوتوو لە کارەکەی، بەڵام کەسێکی زۆر شاراوە. کیۆنگ وو: یاا. لەو کاتە پاسەکە هات و بەیەکەوە سەرکەوتین، من لە لای جامەکەوە دانیشتبووم، سەیری دەرەوم دەکرد، لە پر سۆ یو هێدفۆنێکی کردە گوێم... سۆ یو: لەگەل ئەو گۆرانییە سەیری دەرەوە کە و خۆشی لە کاتەکەی ببینە.. میوزیکێکی هێمن، جەوێکی لەو جۆرە، بۆ یەکەم جار هەستێکی زۆر سەیرم بۆ دروست بوو، هەستم دەکرد لەگەل هەموو ئەوە رۆهی منیش تێکەڵ بووە و بە تەواوی بۆ جیهانێکی تر دەرۆم، سەیری سۆ یوم کرد، ئەویش لەگەل میوزیکەکە سەیری دەرەوەی دەکرد، بەڵام ئەو هەستە لە پرە چی بوو؟ کە سەیرم کرد لە پر دڵم زۆر بە خێرایی دەستی کرد بە لێدان،ئەو لەبەر چاوم زۆر جوانتر ببوو، لەخۆم دەپرسی، بۆچی هەموو ئەوەم پێشتر هەست پێ نەکردبوو؟ یان پێشتریش هەمان هەستم هەبووە بەڵام ئێستا کاتێکم دەست کەوتووە بۆ هەست پێ کردنی... بیستبووم کە کەسێک بەو جۆرەی لێ بێت ئەوە کەوتۆتە داوی خۆشەویستی، بەڵام یەکەم جار بوو خۆم هەستی پێ بکەم... تەواوی رۆژەکە بەیەکەوە بووین، رۆشتینە نۆتردام و ئیفل... چوینەچەندین جێگەی تر و کاتی زۆر خۆشمان بەسەر دەبرد، بۆ نانخواردنی ئێوارە رۆشتینە کافتریایەک،و داوای خواردنی خێرامان کرد، تەواوی کاتەکە بەردەوام بوو لە قسە کردن، هەرگیز کەسێک ئەوەندە قسەی نەکردبوو لە بەردەمم بەڵام زۆر دڵخۆشی دەکردم، ناچاری کردم کە منیش قسە بکەم لە دوای نانخواردن، سۆ یو تەکسییەکی گرت و پێی وت کەبمانباتە کەناردەریاکەی ئەوێ هەرچەند کە دوور بوو هەروەها دنیا هێشتا کەم کەم باران دەباری، بەڵام ئەو سوور بوو لەسەر بریارەکەی... بەیەکەوە رۆشتینە ئەوێ و لە کەنار دەریاکە دانیشتین... سۆ یو: واه.. ئەمە زۆر خۆشە. کیۆنگ وو: خۆ لە کۆریاش کەنار دەریایی زۆر زیاترمان هەیە، هەموویشی وەک یەکە بۆچی هاتین بۆ ئێرە؟ سۆ یو: ئەوە کێشەی تۆیە، ناتوانیت هەست بە جیاوازی شتەکان بکەیت، کەنار دەریاکانی کۆریا هی ئەوێن، ئاو و هەوایان جیاوازە. خۆشی بینین لەوێ زۆرجیاوازترە لێرە. ئەگەر تەنها یەکتۆز سەرنج بەیت دەبینیت زۆر جیاوازە، هەموو شتێک خۆشی تایبەتی خۆی هەیە لە هەر جێیەک بێت، تەنها دەبێت بزانیت چۆن هەستیان پێ دەکەیت. کیۆنگ وو: جیاوازیان چییە؟ سۆ یو: بێدەنگ بە و گوێ بگرە، دڵت بکەرەوە بۆ هەموو ئەو شتانەی لە دەورتن، دەنگی ئاوەکە هەواکەی ئێرە، هەورەکان و لمەکەی ژێر پێت، بیر لەوە بکەرەوە ئێستا تۆ چی دەکەیت و هەرگیز پێشتر نەتکردووە لە کۆریا، ئەو کات هەست بە جیاوازییەکەی دەکەی... تەنها چاوت داخە و بێدەنگ بە و دڵت بکەرەوە... ئەوەمکرد کە سۆ یو وتی، ئەو راستی دەکرد. هەموو شتێک زۆر ئارامبەخش بوو، هەبوونی سۆ یوش لە تەنیشتم زۆر زیاتر ئارامی پێ دەبەخشیم... چاوم کردەوە و سۆ یو بە پێکەنینەوە سەیری دەکردم.. سۆ یو: هەستت پێ کرد؟ کیۆنگ وو: تۆ راستت کرد. سۆ یو: بە دڵنیایی... سەیر کە بەرێوبەر هەموو شتێک لە ژیان خۆشی و تایبەتمەندی خۆی هەیە، گرتنە بەری تەنها رێچکەیەک بۆ ژیانت هەڵەیە، دەبێت بزانیت هەموو شتێک بەقەدەر کارەکانت گرنگن، ژیانی خۆت بژی و کارەکەشت بە سەرکەوتووی ئەنجام بدە... بە رای من تۆ تا ئێستا زۆرهەڵە دەژیایت، دایکت و باوکیشت ئەوە بە هەڵەی خۆیان دەزانن کە ئەرکێکی قورسیان بە تۆ داوە، سوپاس گوزارم کە ئەم رۆژە هاتە پێشەوە، ئێستا دەتوانیت بزانیت نرخی راستەقینەی ژیان چییە. کیۆنگ وو: لەبەر ئەوەی نەمدەزانی شتێکی تر بکەم، تەواوی ژیانم بە تەنیا بووم، دایکم بەهۆی چاودێری کردنی نەخۆشەکانی هەمیشە سەرقاڵ بوو، باوکیشم بەهۆی کارەکانی کۆمپانیایی زۆر کەم دەمانبینی، هەر لە تەمەنێکی زۆر منداڵیمەوە هەموو ئەرکێکی خوشک و برا بچوکەکەم کەوتبووە سەر من، دوای تەواو کردنی خویندنەکەیشم باوکم کۆمپانیاکەی دا بە من، ئەو کاتە کەمەی هەشم بوو لە دەستم دا، ئیتر چۆن دەتوانم شتێکی جیاواز بکەم؟ سۆ یو: کەواتە تۆ کەسێکی زۆر مەزنییت، باوەرم پێ بکە. زۆر کەم کەس هەن لە تەمەنێکی منداڵییەوە بتوانن بەرپرسیارێتییەکی ئاوها هەڵگرن، بەڵام کەس لەوانە وەک تۆنین، هەمووان دەبێت بزانن کاتی ژیان و کارکردن زۆر جیاوازە، هەموو شتێک تەنها کاتی پێ بدە و هیچی تر. کیۆنگ وو: هیوادارم بتوانم ئەوە بکەم. سۆ یو: کردنی ئەوە زۆر گران نییە، تەنها خۆت لە شتەکان بدزەرەوە، ئەوە هەموویەتی. ئەوەی وتی لەوانەیە پێکەنیناوی نەبێت، بەڵام خۆم نەگرت و دەستم کرد بە پێکەنین، خۆدزینەوە لە کار بۆچی پێشتر بیرم لەوە نەکردبۆوە؟... سۆ یوش دەستی کرد بەپێکەنین، دوای ماوەیەک هەردووکمان بێدەنگ بووین...کیۆنگ وو: کەواتە، دەکرێت باسی خۆتم بۆ بکەیت؟ چۆن هاتیتە کۆمپانیاکەی ئێمە و کارت دەست کەوت؟ سۆ یو: ئاه ئەوە، راستییەکەی سکرتێر سۆنگ یارمەتی دام، ماوەیەکی زۆر بوو دەمویست بێمە ئەوێ کار بکەم، بەڵام دەرفەتێکم نەبوو. کە بریای دا بروات منی لە جێگەکەی دانا... کیۆنگ وو: کەواتە لە جێگەکەی ئەو کار دەکەیت لە ئێستا؟ سۆ یو: بەڵێ، کە هاتەوە من دەڕٶم. کیۆنگ وو:موۆ؟ سۆ یو: لەبەر ئەوەی من خوێندکاری زانکۆم، پێویستە خوێندنەکەم تەواو کەم. کیۆنگ وو: بەڵام ئەو کاتە چۆن بەردەوام دەبیت؟ پێویستت بەو پارەیە نابێت بۆ دابین کردنی ژیانی خۆت؟ دەتوانیت هەر بەشێکی ترت بوێت لەوێ داتنێین. سۆیو: زۆر سوپاس... بەڵام من پێویستم بەو پارەیە نییە. (بە پێکەنینەوە)کیۆنگ وو: چۆن؟ سۆ یو: من خوێندکاری بەشی بازرگانیم و ئەمساڵ کۆتا ساڵمە، هەر لە منداڵییەوە ئەوە خەونی من بووە. ئەم ماوەیەش کە پشومە هاتم کار بکەم تا زیاتر لەسەر جیهانی بازرگانی فێر بم، سوپاس بۆ تۆش کە یارمەتیت دام و متمانەت پێ کردم، ئەوەی ویستم بە دەستم هێنا. کیۆنگ وو: کەواتە بەو جۆرەیە... بەڵام دایکت و باوکت چ کارێک دەکەن؟... ببورە لەوانەیە پرسیارەکەم شایستە نەبێت. سۆ یو: نا ئاساییە... ئەوان دادوەرن. کیۆنگ وو: هەردووکیان؟ سۆ یو:ئۆ، هەردووکیان... ئاه لەوانەیە بیانناسیت، دادوەر مین گۆنگ یو و دادروەر هان میسۆ... کیۆنگ وو: ئەوەت بەراستتە؟ یا باوکت دەناسم، ئەو بەراستی کەسێکی زۆر مەزنە. سۆ یو: بە دڵنیایی... دەزانیت؟ ناوی من لە برگەی دووەمی ناوی هەردووکیان پێکهاتووە؟.. گۆنگ یو میسۆ... سۆ یو... ئەوە زۆر پێکەنیناوی نییە؟ هیچم نەوت تەنها لەگەلی پێکەنیم و سەیرم کرد... لەو کاتە سۆیو خستییە سەر گۆرانییەک و هەستایەوە،و دەستی بۆ درێژ کردم... کیۆنگ وو: چییە؟ سۆ یو: هەستە تۆزێک سەما بکەین. کیۆنگ وو: یاا،لێرە سەمای چی؟ سۆیو: دەی هەستە، بەس ئەو دوانەمانین... هەستام و سۆ یو بە سەما کردنەوە بە دەورمدا دەهات ، منیش لەگەلی دەستم کرد بە سەما کردن، تەواوی کاتەکە تەنها پێدەکەنین بە یەکتر، راستییەکەی زیاتر بە من چونکە هەرگیز پێشتر سەمای لەو جۆرەم نەکردبوو. یەکەم جاریشم بوو شەرمملە شتێک نەدەکرد کە لە بەردەم کەسێک بیکەم، بۆ یەکەم جار لە بەردەم سۆ یو توانیم بەراستی خۆم بم،توانیم دووبارە خۆم بدۆزمەوە... سۆ یو: سەیری خۆت کە، تۆ بەراستی بەو جۆرە نیت کە دەردەکەویت. بۆ هەمیشە بەم جۆرە بەردەوام بە... کیۆنگ وو: سوپاس بۆ تۆ، توانیم بزانم من کێم.. سۆ یو بەرەو ئاوەکە رۆشت و منیش دوای کەوتم، بەیەکەوە یاریمان دەکرد لەگەل شەپۆلەکان، دوای ماوەیەک گەراینەوە جێگەکەمان و پێڵاوەکانمان هەڵگرت،سۆیو لە جێگەکەی وەستا و گۆرانییەکەی کوژاندەوە.. سۆ یو: پەیوەندی بە هۆتێلەکەوە دەکەم سەیارەیەکمان بۆ بنێرن، لەئێستایا تەکسیمان دەست ناکەوێت. خەریکی دۆزینەوەی ژمارەی هۆتێلەکە بوو، بەڵام رۆشتمە بەردەمی و مۆبایلەکەییم لێ سەند و ماچم کرد، سۆ یوش بەبێ هیچ جوڵەیەک لە جێگەکەی وەستابوو، دوای خولەکێک لێی دوور کەوتمەوە، بەڵام ئەو خێرا مۆبایلەکەی لێ وەرگرتمەوە و رۆشت، منیش لە جێگەکەم وەستابووم و نەمدەتوانی لێدانەکانی دڵم بە هیچ جۆرێک کۆنترۆل بکەم، زۆر دڵخۆش بووم. بەڵام ئەوە سۆ یو ی تورە کرد؟ دوای ماوەیەک سەیارەکە گەشت و بەیەکەوە گەراینەوە هۆتێلەکە، بەڵام هیچ قسەیەکی لەگەل نەکردم، زانیم کە ئەوەی کردوومە هەڵە بوو، بەڵام پەشیمانیش نەبووم لێی. لە رۆژی داهاتوو گەراینەوە بۆ کۆریا و رۆژە ئاساییەکانمان دەستی پێ کردەوە، تەواوی ئەو کاتەی کە لەگەلم بوو سۆیو هیچ نەگۆرا بوو بەڵام هەندێک جار هەستم دەکرد خۆییم لێ دووردەخاتەوە، هەرکاتێک دەمویست لەسەر ئەوە قسەی لەگەل کەم رای دەکرد... دوو هەفتە تێپەڕی و لە کۆتایی سکرتێر سۆنگ گەرایەوە، دەمزانی گەرانەوەی واتای رۆشتنی سۆ یو بۆیە زۆر نیگەران و توڕە بووم... رۆژێک لە ئۆفیسەکەم خەریکی کار بووم، سۆ یو هات...کیۆنگ وو: شتێک هەیە؟سۆ یو: راستییەکەی، دەمویست بزانم دەتەوێت ئەم ئێوارەیە برۆینە شوێنێک بەیەکەوە نان بخۆین؟ کیۆنگ وو: بەیەکەوە؟ سۆ یو: ئم، هەر ئەم دووانەمان. زۆر دڵخۆش بووم بە داواکەی، وەک گەمژەیەک بیرم دەکردەوە کە ئەو شەوە پێی بڵێم بەراستی هەستم چۆنە و ئەو شەوە بۆ وام کرد، ئەو رۆژە کارەکانم زوو تەواو کرد و بەیەکەوە رۆشتینە رێستۆرانتێک و نانمان خوارد، لە دوای نان خواردن کەمێک شیرینیان هێنا... کیۆنگ وو: سۆ یو، دەمەوێت شتێک بڵێم...سۆ یو: سەرەتا من دەیڵێم، بەرێوبەر ئەمرۆ بانگهێشتم کردیت بۆ ئەوەی ماڵئاواییت لێ بکەم. تەواوی ئەو ماوەیە کاتی زۆر خۆشم لەگەل تۆ بەسەر بردووە، راستە زۆر ماندوو دەبووین بەڵام هێشتا زۆر دڵخۆش بووم چونکە ئەوەم دەکرد کە دەمویست. دەمەوێت سوپاست بکەم بۆهەموو شتێک. هیوادارم کە جارێکی تر بتوانم کارت لەگەل بکەم. کیۆنگ وو: واتە دەرۆیت؟سۆیو: دوو رۆژی تر دووبارە زانکۆ دەست پێ دەکاتەوە، بۆیە پێویستە برۆم. کیۆنگ وو: ئاه، تێگەشتم. سۆ یو: تۆش دەتویست شتێک بڵێیت. کیۆنگ وو: نا، هیچ نییە.گوێی مەدەرێ.قسەکانی زۆر بێتاقەتیان کردم، لە دوای تەواو کردنی شیرینییەکەمان هەستاین و رۆشتینە دەرەوە، سۆ یو پارەی هەموو خواردنەکانی دا و هاتە لام... باوەڕم نەدەکرد کە ئەوە کۆتا جارە دەیبینم، زۆر دڵگران بووم، بەڵام هێشتا خۆم گرت... لە دەرەوە ماڵئاوایی لێ کردم و رۆشت، لەگەل هەر هەنگاوێکیش کە لێم دوور دەکەوتەوە زیاتر دڵم تووند دەبوو، دەمویست برۆم و توند لە ئامێزی بگرم، دەمویست برۆم و پێێ بڵێم کە نەروات، بەڵام نەمکرد، تەنها هیوادار بووم کە زوو بگەرێتەوە... لە رۆژی دواترەوە سکرتێر سۆنگ گەرایەوە، چیتر پیکەنین و شێتییەکانی سۆ یو لەگەلم نەبوون، چیتر یارمەتییەکانی ئەو نەبوون، ماوەیەکی زۆرتێپەڕی بەسەر رۆشتنی بەڵام زۆر جار لە بیرم دەکرد کە ئەو لەوێ نییە کە بانگیشم دەکرد سکرتێر سۆنگ بیری دەختستمەوە کە چیتر لەوێ نییە... زۆر جار ئەوەندە بیرم دەکرد کە نەمدەتوانی کارەکانم بکەم، نەمدەتوانی بخەوم، هەموو ئەوەی لەگەلم بوو یادەوەرییەکانی بوو.. زۆر شەو لە جێگەکەم پاڵ دەکەوتم و بیرم لە رەفتارەکانی، پێکەنینەکانی، شێتییەکانی، لێوە نەرمەکانی دەکردەوە، بەڵام هەمووی ببو بە رابردوو... ساڵێک تێپەر بوو ئەو هەر نەگەرایەوە، تەواوی ئەو ماوەیەش هەموو هەوڵێکم دا تا بە قسەی ئەو بکەم و ژیانم باشتر کەم، هەر ئەوەشم کرد، ئێستا من کەسێک بووم دەمزانی مانای راستەقینەی ژیان چییە، دەمزانی خۆشی چییە... دەمتوانی هەموو شتێک کاتی خۆی پێ بدەم. ئێستا من کەسێکی راستەقینە بووم، تەنها سۆ یوم لەلا نەبوو تا هەموو ئەوە ببینێت، رۆژێک سکرتێر سۆنگ وتی کە رۆژی تەخەروجی سۆ یوە، زۆر دڵخۆش بووم، لەکۆتایی بە خەونەکەی دەگات... خەریکی کار بووم لەو کاتە بیرۆکەیەکم بۆ هات، ئۆفیسەکەمم بە جێ هێشت و سویچەکانم لە بۆنگ مین وەرگرت بە تەنیا رۆشتمە دووکانێکی گوڵفرۆش و چەپکێک گوڵم کری و رۆشتمە زانکۆکەی، ماوەیەک گەرام تا دۆزیمەوە، لە دوورەوە وەستابووم و سەیرم دەکرد... هێشتا وەک خۆیەتی، بگرە زۆر جوانتیش ببوو، بەرەو رووی رۆشتم و لە بەردەمی وەستام، بە روخساری دیار بوو کە چەند سەریسوڕمابوو، چەپکە گوڵەکەم دا پێی و پیرۆزباییم لێ کرد... سۆ یو: واه.. چۆن لێرەیت؟ تۆ ئێستا دەبێت لە کار بیت. کیۆنگ وو: هەر وەک وتت، خۆم لە کارەکانم دزییەوە.. سۆ یو: باوەر بەمە ناکەم. زۆر دڵخۆشم بە بینینەوەت. (بە پێکەنینەوە). کیۆنگ وو: راستییەکەی بۆ شتێک هاتووم. سۆ یو: بۆ چ شتێک؟ کیۆنگ وو: دەکرێت بەیەکەوە برۆینەوە بۆ فەرەنسا؟ دەمەوێت دووبارە گەشتێک بکەم، بەڵام لەگەل تۆ. سۆ یو: بۆچی من؟کیۆنگ وو: لەگەل تۆ شتەکان زۆر جوانتر و خۆشترن سۆ یو، هەموو شتێک زۆر ئارام بەخشە. دەمەوێت دووبارە لەگەل من بیت، دووبارە لە تەنیشتم بیت دووبارە یارمەتیم بدەیت... من پێویستم پێتە سۆیو دەکرێت تا کۆتایی لە تەنیشتم بمێنیتەوە؟ هیچی نەوت، لەو کاتە دایکی و باوکی هاتن، منی پێ ناساندن و بەیەکەوە رۆشتینە شوێنی وەرگرتنی بروانامەکانیان، لە دوای وەرگرتنی بروانامەکەی و تەواو بوونی ئاهەنگەکە، سۆ یو بە راکردن بەرەو روومان هات، بەڵام باوەشی بە مندا کرد و ماچی کردم، لەبەردەم دایکی و باوکی زۆر شەرمم کرد بەڵام ئەو هیچ لەوە نەدەچوو وا بێت... سۆ یو: کەی گەشتەکەمانە؟ ئەوەی وتی زۆر دڵخۆشی کردم، کەواتە ئەو بۆ هەمیشە بوو بە هیمن. سۆ یو ئێستا تەواو کەری ژیانی منە. لەکۆتایی بە خۆشەویستەکەم گەشتم... هەندێک جار خۆدزینەوە لە کارەکان پیویستە...
کۆتایی... هیوادارم کە بە دڵتان ببوبێت... لە ئێستاوە زۆر بیرتان دەکەم😭😭😭😽 😽

#Byeol

My SecretaryWhere stories live. Discover now