Please Take Care Of Mom

189 15 17
                                    

(Please Take Care Of MoM) تکایە چاودێری دایکم بکە
'just a thought'
سلام هاوڕێیان ئادمن JR م.
ماوەیەکی زۆر تێپەڕیوە بەسەر یەکەم پۆستم کە لێرە کردم. بمبورن بە درێژای ئەم ماوەیە نەمتوانی نووسینەکانم بڵاوبکەمەوە. بۆیە ئەمەوێ دووبارە بەم پارچە نووسینە دەستپێکەمەوە هیوادارم هاوکارم بن. هەروەها چیرۆکێکم ئامادەیە بەم نزیکانە بڵاوی دەکەمەوە هیوادارم خۆشەویستی نیشان بدەن 😍.
ئەم پارچە نووسینە تەنها شتێکی سادەیە لەکاتی خوێندنەوەی کتێبێک بە خەیاڵما هات ئەو کتێبە شتێکی زۆر سەرنج ڕاکێش بوو بە تەواوی بیرکردنەوە و تێگەیشتنمی بەامبەر دایکم گۆڕی، وای لێکردم کە تەنها وەک دایكێک بیر لەو خانمەی ژیانم نەکەمەوە بەڵکو وەک باشترین کەسایەتی ژیانم .
چێژی لێببینن. 😊😍👍🙈☕🍰📖
.
.
               کاتێک ڕاستەقینەی ئەومان زانی.

لەسەر یەکێک لە کورسیەکانی ئەو باخچەیە دانیشتبووم کە بەسە ڕووباری (ئێلهان) دا دەیڕوانی.
بە تەنهایی، دڵتەنگ و غەمگین ، من نە تەماشای دیمەنی باخچەکەم دەکرد، وە نە دەمڕوانیە ڕووبارەکەی بەردەمم ، بەڵکو تەنها ئەوەی لە دیدەمدا دروست ببوو وێنەی دایکم بوو...

"وێنەی دایکم کە بەناو ماڵەکەمان هاتوو و چۆ دەکات، بە خەندە ئارامەکەی تەماشامان دەکات، دەستە نەرم و نیانەکانی بەسەر سەرمان دەهێنێت، وە بە قۆڵە فراوانەکانی باوەشمان لێدەدات. "

هەرگیز ڕانەهاتبووم بە تەنها لەم باخچەیە دابنیشم، هەمیشە لەگەڵ دایکم و دەست لەناو دەستە نەرمەکانی دەهاتمە ئەم شوێنە، لەبەرامبەر ڕووبارەکە دادەنیشتین، من قسەم دەکرد و ئەویش گوێیەکانی بۆ دەکردمەوە.
لەبارەی هەموو ئەو شتانەوە کە بەخەیاڵما دەهات قسەم بۆ دەکرد، ڕۆژەکەم کە بەسەرم بردووە ، هەفتەکەم، مانگەکەم کە تێپەڕم کردووە، کارەکانم هاوڕێکانم بڕیارەکانم، گەشتەکانم...
هەر شتێک کە بە بیرما بهاتایە. ئەویش تەنها بە خەندەوە گوێی دەگرت، ڕاستتر بەهۆی چەنەبازییەکەمەوە ڕێگەم نەئەدا هیچ بڵێ.
وە کاتێکیش لە زۆربڵێیەکەم تەواو دەبووم بێ هەستانە پەلە پەلم لێدەکرد بەم شتانە :
(دایە ئەبێ بگەڕێینەوە ماڵەوە) ، (کارم هەیە)، (ئەبێت بڕۆم)، (دایە دوادەکەوم).
بێ بیرکردنەوە بێ گرنگیدان بەوەی کە ئەویش لەوانەیە بیەوێت شتێک بڵێ، بێ هەست کردن بەوەی دایکیشم ئارەزوو بکات بمدوێنێ یان ووتەکانی بدرکێنێ. هەرگیز ئەوەم لەبیر نەبوو کە لەوانەیە بەهۆی قسە زۆرەکانمەوە بێزار ببێ یان تووشی سەرئێشە بێت.
من وەک ئامێرێکی قسەکردن و ئەویش وەک ئامێرێکی گوێگرتن.

ئای چەندە گەمژە بووم...ئاه چەندە گەمژە بووین ئێمە کە ڕاستەقینەی ئەومان وەک کەسێک نەناسی، ئێمە تەنها وەک دایکێک و بەس ئەومان دەناسی.
دایکێک کە هەموو و ورد و درشتیەکانی ژیانم ، ژیانی برا و خوشکەکانم تەنانەت باوکیشم لە زەینیدا تۆمار کردبوو...
سەڕەڕای ماندووی، سەڕەرای دڵتەنگی و غەمەکانی تەنها بینینی خەندەی ڕووخسارەکانی ئێمە بەس بوون کە هەمووی لەبیربکات...
بەڵام بۆچی ئێمە بەو چاوە نەمان بینی کە ئەو ئێمەی پێدەبینی؟!
ئێمە تەنها وەک دایکێک دەمانبینی کە خواردنمان بۆ ئامادە دەکات، پەروەردەمان دەکات، گرنگی بە ماڵەوە دەدات، بۆچی تەنها وەک دایکێک ئەومان ناسی نەک وەک کەسێک؟!
بەداخەوە کاتێ گرنگی بوونی ئەومان بۆدەرکەوت کە لەدەستمان دا.!!!

Please Take Care Of Mom.. Where stories live. Discover now