Chapter one

11.9K 828 44
                                    


پاش ئەوەی ڨايۆليت تەواو بوو لە چاككردنی جلەكانی هاتە دەرەوە بۆئەوەی دابنيشيت لەسەر ئەو كورسيە لەچاوەرێی وەلامدانەوەی پرسيارەكەی ....
ڤایۆلیت بە نیگەرانیەوە " كەواتە ئەی پزيشك چيت دۆزیەوە؟؟
پزيشكەكەهةناسةيةكي ساردي دا سەیری ئةنجامةكاني كرد پيش ئةوەی وەلام بداتەوە "لەراستيدا........ئەمانەوێت هەندێك پشكنين بكةين.
ڨايۆليت برۆی بەرز كردەوەو سەرسامدياربوو" چ پشكنينێك !!مەبەستت چييە؟!
پزيشكەكە بە شلەژاوی هەلسا و لەقسەكانی شێوا
"احمم....لەراستيدا من ئەمەو.....ئەمەوێت.....ئەمەوێت دلنيا ببمەوە لە پاکیزەییت خاتوو ڤايۆلیت!!
چاوەكانی ڨايۆلیت لەپڕ فراوان بوون  تاوەكو هەستی بە سارديەكی سەير كرد پەلەكانی داگير كرد" چی......؟؛
توورەييەكەی دەركەوت لەوكاتەی داواكەی پزيشكەكەی بيست "چي دةلێی ئەی شێت!؟ تۆ خراپترين كەسيت لەم جيهانە....
قسەكانی تەواو كرد لەكاتێكدا بە توورەيەكی زۆر پەستانی خستبووە سەر ددانەكانی ....پەلەكانی دەلەرزين...
ڤايۆلیت بەخيرايی هەلسا بەرەو دەرگاكە هەوليدا بيكاتەوە ئەگەر ئەو پزيشكە رێگری لێنەكردبا..
پزيشكەكە دەستی گرت بە تكا "تةنها ئارامبە خاتوو ڨايۆليت.!!...وە تكايە دانيشە....با سەرەتا كەمێك قسەبكەین باشە؟!
بەهێمنی قسەی كرد بۆ ئەوەی ئارامی بكاتەوە
ڤايۆليت ئارامبۆوە بە بێ سەبری
"باشە پێنج خوولەكت لەپێشە زياتر نا....بلێ چيت ئەوێت بەلام يەكەو سەر ئەرۆم.....
پزيشكەکە رازی بوو..
ڨايۆليت گەراوە شوێنەکەی وە تورەييەكی زۆری پێوە ديار بوو...
"چيت پێیە؟؟"
پزيشكەكە نێوچەوانی سڕی  بە ئارەقکردنەوە...لێوەكانی بە شلەژاويی جولاند
"باشە ئەتوانی دووبارە پێم بلێیت....لەكەيەوە سوري مانگانەت دواكەوتووە!!
ڤايۆلیت چاوەکانی بەبێزارییەوە سوڕاند ئەوە ملیۆنەمین جارە وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە
"پێم گوتیت ماوەيی دوو مانگە بە نزیکەیی...بۆیە ئەی پزیشک دەتوانیت بە ڕاستگۆیی پێم بڵێیت؟! من نەخۆشيەكی خراپم هەيە وايە؟!
پزيشكەكە ئەو زەردەخەنەيەی كرد بە نەرێیی
"نەخێر....ئەوە تەنها ئەوەيە....هەندێک  هەڵە هەيە لەو پشكنينانەی كە كردووتن زياتر نا....نيگەران مەبە و لێمان بگەڕێ زیاتر دڵنیا ببینەوە ....
ڤايۆلیت هەستی بە لەرزينی بيلبيلەی چاوی پزيشكەكە كرد ....کە خاوەنی شێوەزاری قسەکردنێکی پەشۆکاو بوو یان بەدرۆ چونکە شێوەی ڕووخساری دەیتوانی بەئاسانی ئاشکرایی بکات
تا شێوازی قسەکردنە هاوارکەرەکەی ڤایۆلیت دەربکەوێتەوە
" کەواتە پێم بڵێ پشكنینەکانم چي تيايە پێش ئەوەی جڵەوم لەدەست بدەم!!!
پزيشكەكە هەناسەيەكی دا پيش ئەوەی چاوەكانی بكاتەوە ، بەهێمنی
" ئەوە دەریدەخات کە تۆ ..... دووگيانيت خاتوو ڤايۆليت...
ئەو وشانە وەکو هەورەبروسکە بەسەر ڤایۆلیتەوە هاتە خوارەوە تاوەكو لةە جەستەی بدات كە جولەی سست كرد...وەك ئەوەی زمانی لەدەست دابێت ماوەيەك بێدەنگ بوو سەيری شوێنێکی بەتاڵی ئەكرد بێ توانا بوو لە وتنی هەر وشەیەك بێجگە لە بێدەنگی ....پزيشكەكە دەستی لەسەر شانی دانا
"يااا تكايە ئارامبە وە بیرت بێت کە ئەگەر پشکنینت کر........
ڤايۆلیت قسەكەی پێ بڕی بە هاواركردن وەكو شێتەكان
"يااا چی دەڵێی !؟تۆ شێت بوویت ؟ سكالات لەسەر تۆمار دەكەم.. وە بە بەندکردنت ئەدەم بەهۆی ئەو تۆمەتە هەرگیز ڕێگە بەوە نادەم ..
پزيشكەکەی بەقەميسەكەيەوە گرتبوو بەقایمی تا پزیشکەکە هەوڵ بدات لە دەستی ڕزگاری ببێت
"ئارامبە بۆيە گوتم كە هەندێک هەلە هەيە... وە بۆ دلنيابوون لەهەموو ئەو شتانە... دڵنیا دەبمەوە لە پاکیزەییت .. پێم بڵێ هیچ لەدەست ئەدەیت
ڨايۆليت هاوارئ كرد پاش ئەوەی كە جلەوی نەما
"نەخێر نەخێر ئەوە ئەستەمە.....

The Devil || OSH✔️ Where stories live. Discover now