Part 3 ( Book 1 )

1.6K 269 35
                                    



Vote before reading 📖

Enjoy the story

☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾

تێبینی : ئەگەر وشەكان بە ڕەنگی تۆخ نوسرا بوو ئەوا مانای ئەوەیە كەئەمە بیركردنەوەی كەسێكە و ئەوانی تر گوێبیستی نابن

☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾

Kaeun's POV

‎"تۆ مەبەستت ئەوەیە كە ئەوان برای منن؟؟ "
سەیری كریسم كرد لەگەڵ ڕوخسارێكی پڕ لە پسیار ، كریس سەری جوڵاند بەمانای بەڵێ ....سەیركردنەكانم گەڕاندەوە سەر ئەوانی تر ، هەموویان سەرسامن واتا ئەوانە براكانمن؟ شیومین ،كریس ،لوهان ، مامۆستا سوهۆ ، لەی ، كای و چانیول وە بچوكەكەیان سیهون ئەوانە زۆرن ٨ برا ؟ ناتوانم بڕوا بكەم !!!

‎"ئەو یەكێكە لە قوتابیەكانم لە قوتابخانەكەمان "
سوهۆ وتی و زەردەخەنەی بۆ كردم

"وە هاوپۆلیشمانە "
كای و چانیول بەیەكەوە وتیان

سوهۆ سەیری دەوروبەری كرد و پسیاری كرد
"كوا تاو؟ "

كریس وەڵامی دایەوە
"ئەو لە دەرەوەیە تۆ دەزانی لەكوێیە سووهۆ وە جۆنگدای لە مەشق كردنە "

‎"بوەستە بوەستە بوەستە "
كایون وتی و بیریدەكردەوە
"تەنها پێم بڵێن ئێوە چەند بران ؟ من سەرم لێ شێواوە ؟؟؟؟ "

‎كورەكان بەیەكەوە پێكەنین
"ئێمە بەتەواوی ١٢ین هەندێك لە ئێمە لێرە نین دواتر دەگەن "
لەی وەڵامیدایەوە

من تەنها ئەمەوێ بزانم كە ئەوانی تریش سەرنجراكێشن چونكە تا ئێستا هەموویان سەرنجراكێشن
كایون بیریدەكردەوە

‎"هێیی ئێوە نان ئامادەیە "
‎شیومین بانگی كردین و چوو بۆ چێشتخانەكە
"ئەو بانگمان دەكا "
كریس وتی و دەستی لەسەر شانم دانا و لەگەڵ خۆی منی برد ، چانیول و كای هەر سەیری منیان دەكرد سەیرمەكەن گەمژەینە ....... بۆچی!!؟؟ ، من ناتوانم بڕوا بكەم كە لەی یەكێكە لە براكانم

‎"هێیی ببورن كە زۆر دواكەوتم "
‎كوڕێك هاتە ژوورەوە بە چاوە تیژەكانی سەیری منی دەكرد

"تاو ئەوە كایونە ئەوەی باوكم باسی كرد ، ئەو نونای تۆیە "
كریس منی ناساند بە ئەو  دواتر ڕووی سوڕاند بۆ من
"كاون ئەوە تاوە "
كریس وتی

I'm a sister of 12 wolves ✔️EXODonde viven las historias. Descúbrelo ahora