تکایە ڤۆت و کۆمێنت گەربەدڵتان بووبە ھیوای کاتێکی خۆش بە ھەمووان 💞
——————————
" ئای خوایە ، قاچەکانم ناتوانن ھەڵمبگرن " وتم کاتێک دانەویمەوە و دەستم بە ئەژنۆمەوە گرت و بەپەلە ھەناسەم دەدا و ئارەقم دەکردەوە ، ماوەیەکی زۆرە ڕادەکەم
دووبارە ھەستامەوە و بەردەوام بووم لە ڕاکردن بێ مەبەست ،
نازانم قاچەکانم بۆ کوێ ھەڵمدەگرنبۆ ماوەیەک وەستام کە لە شوێنی خۆم سڕ بووم و سەیری بەردەمی خۆم دەکرد تارمایی یەکێکم بینی بەڵام دیارنەبوو کێیە .. ھەندێک شتی وت کە لێی تێنەگەیشتم ،
وردە وردە شوێنەکە ڕووناک بوویەوە ، لێم نزیک بوویەوە و وادیاربوو کوڕێکە بەڵام بە وردی ڕووخساریم نەبینی لەو کاتەدا گوێم لێ بوو وتی
" سڵاو یورا "
لە وشەکانی ترسام و زیاتر لێم نزیک بوویەوە و دەستی خستە سەر ڕوومەتم .. بە ھەموو ھێزم ھاوارم کرد.
.
.
.
." ئەمە خەون بوو ؟ "
پرسیارم لە خۆم کرد و بینیم ئارەقم زۆر کردۆتەوە
بە ھیلاکی لەسەر سیسەمەکە ھەستام و ڕۆشتم تا گەرماوێک بکەمھاتمە دەرەوە و جلەکانم لەبەر کرد و لە ماڵ ھاتمە دەرەوە ، من وەک کارمەندێک کار دەکەم لە یەکێک لە کۆمپانیاکان لە سیئۆل بە تەنھا دەژیم دایک و باوکم کۆچی دواییان کردووە و خوشک و برام نییە من پشت بە خۆم دەبەستم .. و ئەمە شتێکی زۆر ئاساییە
گەیشتمە شوێنی کارکردنم بەڵام خەیاڵم ڕۆشتبوو ، ھەتا یەکێک ھات
" یورا ئەمشەو چاوت کراوە بووە کە خەوتویت ؟! "
جین وتی ھاوڕێمە لە کۆمپانیا" ئاھ نا من تەنھا ھیلاکم . چۆنیت ؟ "
پرسیارم کرد" باشم ، تۆ چۆنی "
وەڵامی دامەوە .. ئاماژەم بە سەرم کرد کاتێک وتم باشم و گەڕایەوە سەر کارەکەیکارەکەم تەواو کرد و دواتر گەڕامەوە ماڵەوە ،
ڕۆشتمە چێشتخانەکە و دوو رامیۆنم دەرھێنالە بەیانییەوە ھیچم نەخواردووە و ھێشتا مێشکم سەرقاڵە بە بیرکردنەوە
خواردنەکەم ئامادە کرد و شوشەیەک شەربەتم لە بەفرگرەکە دەرھێناخواردنەکەم لەسەر مێزەکە دانا و بە ھێمنی دەستمکرد بە خواردنی ، ڕاھاتووم لەسەر ئەمە
ڕۆتینی ڕۆژانەمە و ھەرگیز ناگۆڕێت ، ژیانم ڕەنگی خۆڵەمێشییە .. بێ ڕەنگ
![](https://img.wattpad.com/cover/159656608-288-k154268.jpg)
YOU ARE READING
Dream || B.BH {One Shot} ✔️
Fanfiction« لە خەیاڵمدا ڕاستی بوونی تۆ ژیام » . . . . . . . . چیرۆکێکی کورت پێکھاتووە لە یەک بەش ھیوادارم بەدڵتان بێت ❣️ ئەم چیرۆکە دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرە ڕاستییەکە من تەنھا وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی بە پێنووسی: Raeun_RJ