لەناو نامەکە نووسابوو(سلاو بەیکهیون.....
منت بیرماوە ئۆهـ دەزانم ئێستا زۆر درەنگە کە ئەم نامەت پێ گەیشتوەرەنگە هورا مردبێ ئەگەر نەش مردبێ ئەم جارە دەمرێ ئەگەر هەر لەگەل تۆبێ
من تۆم کردۆتە ئامانجی خۆم ئەگەر دەتەوێ هورای خۆشەویستت سەلامەتبێ
ئەوە لەو دوور بکەوە من هەر شێکم پێبکرێت بۆ لەناو بردنی تۆ دەیکەم)
بەیکهیون لەشوێنی خۆی شۆک
بوو بوو...لەو کاتە دکتۆرەکە لە ژووری نەشتەر گەری هاتە دەرێ بەیکهیون چوو بۆلای
ـ دکتۆر: نەشتەرگەریەکە سەرکەوتووبوو
بەلام ...لەبەر ئەوەی چەقۆکە بەر شوێنێکی هەستیاری کەوتوە لەوانەیە بۆماوەی چەند مانگێک نەتوانێت بروات زۆر بەداخەوەم ....
بەیکهیون لە شوێنی خۆی رەق بوو
ـ کای: وەرە ئێرە دانیشە دلنیام هورا زوو چاک دەبێتەوەـ بەیکهیون: ئەمانە هەمووی بە هۆی منەوە
بەسەری دێ ....نامەکەی دا پێی کایش لە شوێنی خۆی
سڕبوو.
.
.دوای چەند کاژمێرێک هورا هۆشی هاتەوە هەمووان چونە ژوورەوە هورا دەگریا بەیکهیون چوە نزیکی و فرمێسکی سری
ـ بەیکهیون: مەگری ئەزیزم زووچاک دەبیتەوە
ـ هورا: بۆ خۆم ناگریم بەیکهورم لای سونا جێ هێشت نەخۆش بووبەر لەوەی برۆم بۆ دەست شۆرەکە پەیوەندی پێوە کردم گوتی بەیکهورم مرد......
بەیکهیون نەیزانی چۆن دڵی بداتەوە لە باوەشی کرد و سەری ماچ کرد
ـ سیهون: بۆچی وا خۆتان غەمبار کردوە هورا زوو چاک دەبێتەوەو دێتە ئاهەنگەکەی
سوهۆ و ئیڤانـ سوهۆ: هاورەیان ئێمە ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەمان دوادەخەین
ـ هایلین: لەبەر چی؟!!
ـ ئیڤان: کە هورا چاک بەوە ئینجا ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەمان دەکەینـ هورا: نەخێر شتی وا نابێ خودا دەزانێ من کەی چاک دەبمەوە دەبێ لەکاتی خۆی
هاوسەرگیری بکەن.
.
.دوای دوومانگ...
سوهۆ و ئیڤان هاوسەرگیریان کردوە هورا هێشتالە نەخۆشخانەیە ناتوانێ
بە رێکی بروا
CZYTASZ
I can say that my dream has come true "کۆتایی هاتوە"
Fanfiction(دڵنیام رۆژێک دادێت من دەچم بۆکۆریا) تێبینی ئەمە یەکەم چیرۆکم بوو کە بینووسم هیوادارم لە کەم و کوریەکانم ببورن