♥︎ Part 2 ♥︎

2K 358 40
                                    

Vote and comment before reading 📖

♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎

‎"ئایا ئەمە پایسكلەكەتە شازادە ؟"
‎دوای ماوەیەك لە بێدەنگی نێوانمان ئەو پرسی و سەیری پایسكلەكەی منی دەكرد

‎من سەرم بەمانای بەڵێ جوڵاند و ئەو دوبارە دەستی كردەوە بە پێكەنین

‎"ئایا هەمیشە شازادە خاتوون نابێت ئۆتۆمبێلی گرانبەها و پاسەوانی تایبەتیان هەبێت؟؟"
‎ئەو بە پێكەنینەوە وتی

‎"بۆچی پایسكلەكەی من چیەتی؟؟"
‎من پرسیم بەڵام ئەو تەنیا شانەكانی بەرزكردەوە بەمانای نازانم

‎"تۆ زۆربەی كات دێیتە ئێرە شازادە ؟"
‎ئەو دوبارە پسیاری لێكردم بەڵام پێش ئەوەی من وەڵامی بدەمەوە مۆبایلەكەی زەنگی لێداو كەسێك پەیوەندی پێوە كرد
‎تشش دڵنیام خۆشەویستەكەیەتی پەیوەندی پێوە دەكات

‎سەیری مۆبایلەكەی كرد و دواتر سەیركردنەكەی هێنایەوە سەر من

‎"بگەڕێوە ماڵەوە ئێستا كات درەنگە .... پیاوی خراپ زۆرن بەم درەنگی شەوە"
‎ئەو قژ ڕەشە بەجدیەوە وتی و هەڵسا تا بڕوات وە منیش هەڵسام و خێرا وەستاندم

‎دەستیم گرت و وەستاندم ئەو ئاوڕیدایەوە تا سەیرم بكات

‎"سوپاس بۆ كڕینی ئایسكرێمەكە"
‎من وام پێ وت و هێشتا دەستیم گرت بوو

‎زەردەخەنەیەكی بۆ كردم پێش ئەوەی بڕوات

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

‎گەڕامەوە ماڵەوە بەڵام نەمتوانی بوەستم لەبیركردنەوە لە ئەو كوڕە ...... بۆ بەیانیەكەی درەنگ لەخەو هەڵسام و بەتەنیا نانم خوارد هەرچۆنێك بێت وەك هەمیشە باوكم لەسەر كارەكەیەتی

‎بەردەوام بووم لە بیركردنەوە لە ئەو

‎شەو داهات و ئەستێرەكان بەدیاركەوتن و ئاسمانیان داگیر كرد بوو

‎دوبارە درەنگی شەو ڕۆیشتمە دەرەوە .... چووم بۆ هەمان شوێنی دوێنێ .... لەوانەیە ئەویش دوبارە بگەڕێتەوە .... هەرچەندە ئێمە قسەمان زۆر نەكرد بەڵام ئەزانم كە ئەوم بەدڵە ! هەستەكانم ڕاستن

‎ئەمە ئەو شتە بوو كە دایكم پێی وتم (هەمیشە دوای هەستەكانت كەوە )پێش ئەوەی بمرێت

‎لەهەمان مێزی دوێنی دانیشتم و سەیری كاتژمێرەكەم كرد

٢:٣٠

‎ئەمڕۆ زووتر هاتوم بەڵام من ئەمەوێت دوبارە بیبینمەوە

‎من چاوەڕێم كرد بەڵام دواتر قوڕسایەك لەسەر چاوەكانم پەیدا بوون و خەوتم

.
.
.

‎"هێی هەڵسە لەخەو شازادە"
‎بە دەنگی كەسێكی ناسراو لەخەو هەڵسام  كاتێك هەستم كرد من دەجوڵێنێت تا هەڵبستم

‎چاوەكانمم كردەوە و چاوەكانم كەوتە سەر چاوی ئەو كوڕەی كەلە بەرامبەرم دانیشتوە..... هەمان ئەو كوڕەی كە دوێنێ بینیم .. دوبارە پەیوەندی چاوەكانمان دروست بوو

‎"ئایا ئەمە خەونە "
‎بە بڕوانەكردەوە وتم

‎"نەخێر شازادە بڕوام پێبكە ئەگەر ئەمە خەون با ئەوا ئێمە شتێكی ترمان دەكرد"
‎بە زەردەخەنەیەكی شەیتانانە وتی و ئایسكرێمێكی پێبەخشیم دوبارە كۆفیەكی گەرمیشی بۆخۆی هێنا بوو

‎"ئایا هێشتا قوتابیت ؟"
‎ئەو لەناكاو پرسی

‎"نەخێر من كۆلێژیشم تەواو كرد وە تازە لە ئەمریكا گەڕاومەتەوە ، بەمزوانە دەست بەكاردەكەم .... ئەی تۆ؟"
‎وتم و خەریكی خواردنی ئایسكرێمەكەم بووم

‎كۆفیەكەی لەسەر مێزەكە دانا و بەبێزاری سەیری كردم
‎"هیچشتێكی وانیە تەنیا بێزاركەرە وە گرینگ نیە ... با قسە سەبارەت بە تۆ بكەین"
‎ئەو وتی و وادیارە كە نایەوێت قسە سەبارەت بەخۆی بكات یان باس بكات

‎"باشە من ئێلام وە ژیانێكی بێزاركەرم هەیە و هیچشتێكی گرینگ نیە"
‎وەڵامم دایەوە وباسی خۆم كرد

‎دوبارە زەنگی مۆبایلەكەی لێیدا و كاتی ڕۆیشتنی هات

‎سەیری كردم و دوبارە بە جدیەوە وتی "ئاگاداری خۆتبە شازادە"هەڵسا و ڕۆیشت

‎"پێم بڵێ ناوت چیە؟"
‎هاوارم كرد پێش ئەوەی بەتەواوی دووربكەوێتەوە

‎وەستا و سەیریكردم
‎"بڕوام پێبكە باشترە ناوم نەزانیت"
‎وتی و بەردەوام بوو لە ڕۆیشتنەكەی

~To be continuing~

پێتان وایە ئەم كوڕە كێیە ؟ 🤔 وەڵامەكە ئاشكرایە 😁بای تا پارتێكی تر

Mafia Leader ✔️P.CYHikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin