♠️Part-1♣️

1.3K 156 34
                                    


سەرەتا ئەم وێنەی سەرەوە میرایە
میرا کچێکە پارە چاوی کوێر کردوە بۆ پارە چەندان کوڕی ھەڵخەڵەتاندوە بەڵام بۆ جەستەی نا واتا کەس دەستی لەجەستەی نەداوە وە رقی لە ئەشقو ئەو جۆرە شتانە دەبێتەوە وە ناھێڵێ کەس دەست لە جەستەی بدا تەمەنی١٩ساڵە زۆر ترسناکە چاوەکانی زۆر ترسناکن شێوەیەکی درێژی ھەیە بەڵام زۆر جوانە وە چاوی ڕەشە باڵای درێژە قژی ڕەشە بەڵام زۆر درێژ نیە شێوەی جلەکانی زۆر سەیرە وە زۆربەی کات جلەکانی ڕەشن
وە کچێکە سەر شێتەو بە موشکیلەیە دزێکی گەورەیە چەند جارێک دزی لە بانک کردوەو نەیانتوانیوە بیگرن چونکە توانایەکی لە رادە بەدەری ھەیە

میرا

؛بەنەفرەت بی —لەکاتێ وام وت کە چاوم بە پۆلیسەکان کەوت کە منیان بینی کاتێک خەریکی دزینی پارە بوم لە مۆڵێک

ڕام کرد تا ھێزم ھەبو بریندار بوم بەڵام خۆشبەختانە بەر قۆڵم کەوت
گەیشتمە پەرتوکخانەیەک لەناو مۆڵەکە شوێنەکە زۆر تاریک بو خۆم حەشاردا کاتێک زانیم ئەوان منیان ون کرد ھەناسەیەکی قوڵم ھەڵمژی ؛ئۆھھ نزیک بون لە گرتنم

لەم کاتە سەیری قۆڵم کرد خوێنی لێ ئەڕۆشت ؛ئاخخ نەفرەت تازە برینی قاچم چاک بوبو

لەو کاتە شوێنەکە ڕوناک بویەوە وام زانی کەسێک ڕوناکیەکانی داگیرساند چەکەکەم دەرھێناو بەرەو ئەو ڕوناکیە ڕۆشتم
کاتێک گەشتم سەرم سورما
؛پەرتوک !!!!!

ئەو ڕوناکیە ھی پەرتوکێک بو سەرم سوڕما چۆن ئەو پەرتوکە ڕەنگی ئاڵتونی دەرئەکا
زۆر سەرسام بوم بەرەو پەرتوکەکە ڕۆشتم

Game mafia -complete ✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن