♥︎ Part 14 ♥︎

1.5K 298 67
                                    

Vote and comment before reading 📖

♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎

Ella's P.O.V

‎"تكایە باوكە "
‎من لە باوكم دەپاڕامەوە بۆ جارێكی تریش

‎ڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیریەكەی من و هانبین گۆڕاوە ! من نەمزانی بوو كە هانبین ڕۆژەكەی نزیكتر كردۆتەوە ! وە بەڕەزامەندی باوكم

‎"كچەكەم تۆ پێشتر ڕازی بویت كە هاوسەرگیری لەگەڵ هانبین بكەیت كەواتە گرینگ نیە كە زووتر بێت یان درەنگتر"
‎باوكم وتی

‎"بەڵێ ڕاستە بەڵام هێشتا ئامادە نیم كە كاتەكەی ئاوا نزیك بێت"
‎من وام وت و گرینگیم نەدا كە هانبینیش لە ژوورەكە لەگەڵمانە .....لەڕاستیدا ئەو ئێستا هەمووكاتێك لەگەڵ ئێمەیە وە شەوانەش لێرە لە ماڵەكەمان ئەمێنێتەوە

‎هانبین ئەزانێت كە من چانیۆل ئەناسم بەڵام ئەو نازانێت كە من سەبارەت بەئەویش دەزانم كە ئەو مافیایە

‎"تەنیا خێزانەكەمان و هاوڕێیە نزیكەكان و كارمەندانی كۆمپانیەكە بانگهێشت دەكرێن بۆ ئاهەنگەكە وە بێدەنگ بە ئێلا"
‎باوكم وتی و كتێبەكەی دەستی بەرزكردەوە ، بەردەوام بوو لە خوێندنەوەی وەك ئەوەی بیركردنەوەكانی من هیچ گرینگ نەبێت لەلای

‎"پێم وایە من و ئێلا لەكۆتایی هەفتە بچین بۆ گەشتێك ...ئاوا ئێلا ئەتوانێت ئارام ببێتەوە و دڵخۆش بێت هەرچۆنێك بێت ئێمە بەمزوانە هاوسەرگیری دەكەین"
‎هانبین وای وت و پێشنیاری بۆ باوكم كرد ! نزیكبەوە لێم و دەستی لەسەر شانم دانا

‎هانبین خۆی وەك كەسێكی شیرین و باش دەردەخات لە پێش هەموویان بەڵام من ئەزانم ئەو تەنیا دەیەوێت فریوم بدات ! ئەو دەیەوێت زانیاریم لێ وەربگرێت سەبارەت بە چانیۆل

‎"ئەمە بیرۆكەیەكی باشە هانبین "
‎من وتم و زەردەخەنەیەكی ساختەم بۆ كرد

.
.
.
.
.
.

‎لەگەڵ هانبین چووم بۆ ئۆفیسەكەی ئەو

‎نەمویست سەیری چاوەكانی بكەم چونكە ئەو هانبینە نیە كە من پێشتر دەمناسی ئەو گۆڕاوە !! ئەو هانبینە نیە كە من پێشتر كاتەكانم لەگەڵ بەسەر دەبرد لە كۆمپانیا

‎"هەندێك شت گۆڕاوە ! وەك پێشتر نیە"
‎من وام وت بێ ئەوەی سەیری بكەم بەڵام گوێم لەدەنگی هەنگاوەكانی بوو كەبەرەو من دەهات

‎"بەڵام من نازانم كە چی گۆڕاوە شیرینەكەم"
‎وەڵامیدامەوە و دەستی لەسەر شانەكانم دانا

Mafia Leader ✔️P.CYTahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon