Part 15 ( Book 3 )

664 142 75
                                    


Vote before reading 📖

Enjoy the story

☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾

Kaeun's P.O.V

مانگێك تێپەڕیوە لەوەتەی كە هایۆنگ هاتۆتە ئێرە و لەگەڵ ئێمە دەژی ... دڵخۆشم كە هایۆنگ لەلامە لەبەر ئەوەی وەك خوشكی بچوكی ڕاستەقینەم وایە ماوەی حەوت ساڵە لەگەڵی ئەژیم  ئەو بوەتە بەشێك لە من كە زۆرم خۆشدەوێت ....... وە كوڕەكانیش زۆر بەباشی مامەڵەی لەگەڵ دەكەن و گرینگی پێ دەدەن تەنانەت ژوورێكیشیان بۆ ئامادەكرد كە زۆر خنجیلانە و جوانە

هایۆنگیش ئەوانی زۆر خۆشدەوێت و هەمیشە یاریان لەگەڵ دەكات وە هەفتانە تایهیۆن یان جەیسیۆك دێن بە دوای هایۆنگدا تا سەردانی داپیرە بكەن وە منیش هەمیشە لەگەڵیان ئەچم چونكە بیری داپیرە دەكەم ..... وە ئەوەی دڵخۆشم دەكات هەمیشە لوهان لەگەڵم دێت تەنانەت بۆ چركەیەكیش جێمناهێڵێت  وە لوهان بووە بە هاوڕێی جەیسیۆك و تایهیۆن .... دوبارە ئەمەش دڵخۆشم دەكات ..... لوهان كەسێكی باشە وە خوێنشیرینە  ، وە سەرنجڕاكێش و جوانیشە ..... درۆ لەگەڵ خۆم دەكەم ئەگەر بڵێم كە سەرنجی منی ڕانەكێشاوە ........ زۆربەی كاتەكانم لەگەڵ ئەو بەسەر دەبەم تەنانەت ناتوانم بڕوا بەخۆم بكەم كە تەنیا بۆئەوەی قسە لەگەڵ لوهان بكەم بەخێرایی كتێبەكان دەخوێنمەوە تا دوبارە بچم و داوای كتێبی لێ بكەم ! ئایا من ئەوم خۆشدەوێت ؟

هەمیشە ئەمەوێت درۆ لەگەڵ خۆم بكەم و بڵێم نا من خۆشمناوێت تەنیا وەك هاوڕێیەكی نزیكین ئێمە بەڵام دڵم ڕازی نابێت و هەمیشە بیرم لای لوهانە

ئەگەر كچی ئەم خێزانە نەبام دەمێك بوو كە هەستەكانی خۆمم بە لوهان وت بوو بەڵام ئێستا جیاوازە ....... هەرچەندە ئێمە هیچ پەیوەندیەكی خوێنیمان نیە چونكە لوهان هەڵگیراوەتەوە لەلایەن زڕ باوكەكەم جین ....لوهان من تۆم خۆشدەوێت

---------------------------

Sehun's P.O.V

دڵخۆشم وە لەهەمان كاتدا نیگەرانم ! بەبێ لە دەرگادان چوومە ژوورەوە ... بەبێزاری سەیری كردم و بەردەوام بوو لە یاریكردن بە مۆبایلەكەی

"پێم نەوتی لەدەرگا بدە پێش ئەوەی بێیتە ژوورەوە"
بە بێزاریەوە وتی

تشش وەك بڵێی خۆی زۆر ئاقڵە و هەمیشە لە دەرگا دەدات كاتێك دەچێتە ژووری هیۆنگەكانی تر

نزیك بومەوە و لەسەر جێگاكەی پاڵكەوتم بەبێزاری وەك كەسێكی ماندوو كە تازە لەكار گەڕابێتەوە

I'm a sister of 12 wolves ✔️EXOOnde histórias criam vida. Descubra agora